Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
کۆمیتەی بەریتانیای چاودێری کوردۆساید -چاک- ئیدانەی سوکایەتی پی کردنی ئەندامێکی دەستەی کارگێریان دەکەن

logo-chakکۆمیتەی بەریتانیای چاودێری کوردۆساید -چاک- ئیدانەی سوکایەتی پی کردنی ئەندامێکی دەستەی کارگێریان دەکەن
رۆژی دوشەممە ١٠-٣-٢٠١٤ لەشاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا سیمیناریک بۆ یادی ٢٦ ساڵەی کیمیا بارن کردنی هەڵەبجەسازکرابو لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ،
لە میانەی پرسیارو گفتوگۆکاندا ئەندامی دەستەی کارگێڕی کۆمیەتەی بەریتانیا عەدنان کۆچەر کۆمینت و پرسیاری خۆی پێشەکەش کرد و تێیدا ئەوەی ڕاگەیاند کە لە٣١ ئابی ١٩٩٦ دا کاتێک پارتی هێزی سەدامی هێنایەوە سەر کوردستان کۆمەڵێک دۆکیۆمێنتی ئەنفال و جینۆسایدی کورد لەناو چوون لەو کاتەدا و وە پارتی تاوانبارە لەو بارەیەوە
، وەهەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە دەبێت کەیسی بەجینۆساید جیابکرێتەوە لەبازرگانی کردن و بازرگانی بەو کەیسەوە نەکرێت ، وەهەروەها پرسیاریکی ئاڕاستەی گوین ڕۆبەرت کردو لێی پرسی ئەو فیلمە دۆکیمینتەریەی کە پێشکەشت کرد چەندی تێچوە ؟
ئەتوانیت پیمان بڵێیت ؟
لەسەر ئەم پرسیار و کۆمینتانە پاس ئەوەی کە سیمینارەکە تەواو بوو جەند کەسێک قسەی ناشیرین یان بە عەدنان کۆچەر ووت وە سوکایەتی پێ کراوە لەلایەن چەند ئەندام و هەواداڕێکی پارتیەوە .
ئێمە لە کۆمیەتەی بەریتانیای چاودێری کوردۆساید چاک ڕایدەگەیەنین کە هەر دەست درێژی کردنە سەر ئاندامانمان و سوکایەتی پیکردنیان جێگەی قبوڵ نیەو ژیانی ئەندامانمان لەئەستۆی پارتی دیموکرراتی کوردستانەو لە ئەگەری دوبارە بونەوەی هەر سوکایەتیەک ڕێگەی یاسایی دەگرینە بەر .
هەمو ساڵێک لە یادی هەڵەبجە ئەنفالدا نوینەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی بەیان سامی عەبدولڕەحمان کۆنفرانس و سیمینار ڕیک دەخرێت و بۆ پشتیوانی کردنی پرۆژەو کارەکانیان و بۆ شاردنەوەی کوموکوریەکانی ژیانی قوربانیانی جینۆساید کۆمەڵێک ئەندام پەرلەمان و دۆستانی ددەسەڵات دەهێنن و یادیکی تەقلیدی دەکەنەوە بەبێئەوەی هەنگاویک بەرەو پێشەوە بچێت .
شایانی باسە زۆربەی هەرەزۆری قسەکەرانی سیمینارەکە هەمان قسەکەرەکانی ساڵی پار بوون ئەمەش ئەوە دەردەخات ئەو کەسانە دۆستی نزیکی دەسەڵاتن ، ئەمە بێجگە لەوەی کەس نازانرێت ئەو بودجە خەیاڵیەی تەخان کراوە بۆ ئەو جۆرە یادکردنەوانە چەندە و؟
خاڵکی تر کە مایەیشەرمەزاریە ئەوەیە کە بەناوی حکومەتی هەرێمەوە سیمینارەکە ساز کرابوو بەڵام بێجگە لە دۆستان و ئەندامان و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان کەسی تری لێ ئاگادار نەکرابویەوە لەلایەنبەناو نوێنەرایەتی هەریمی کوردستانەوە .
ئەمە بێجگە لەوەی کە نوێنەری وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەوێ ئامادە نەبو!
کە دەبو نوینەری ئەو وەزارەتە بەو کارە هەڵبسایە یاخود پێش هەمو کەسێک نوینەری ئەو وەزارەتە ووتەی پێشکەش بکردایە .
لەکۆتاییدا دوبارە نوینەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان وخاتو بەیانی سامی عەبدولڕەحمان لەو سوکایەتی پی کردنە ئاگادار ئەکەینەوە و ژیانی هەر ئەندامێکیشمان لەئەستۆی پارتی دیموکراتی کوردستانە .
کۆمیتەی بەریتانیای چاودێری کوردۆساید-چاک .
١٢-٣-٢٠١٤

Share