Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
به‌رزنرخاندنی رۆلی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان له‌ پێداگری له‌سه‌ر پرنسیپه‌كانی مافی مرۆڤ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژی دژی ئافره‌تان

--------1شاندێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان كه‌ پێكهاتبوو له‌ فلۆرین گۆرگیس به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی ئه‌نجومه‌ن و دلێر ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان، سه‌ردانی ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤیان كردو له‌لایه‌ن به‌ڕێز زیا پترۆس سه‌رۆكی ده‌سته‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی ده‌سته‌وه‌ پێشوازیان لێكرا.
له‌ دانیشتنێكی هاوبه‌شدا كه‌ به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز ئیڤان جانێ سه‌رۆكی رێكخراوی خێرۆتا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ به‌ڕێوه‌چوو، ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ هه‌رێمی كوردستان و پرسی مافه‌كانی ئافره‌تان و دیاره‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ ژنان له‌ هه‌رێمی كوردستان خرایه‌ به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه‌.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ كاروچالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمانی به‌رزنرخاند له‌ هه‌وڵدان بۆ جێبه‌جێكردنی پرنسیپه‌كانی مافی مرۆڤ و به‌رزڕاگرتنی رۆل و پێگه‌ى ژن له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانی و گه‌شه‌پێدانی ئافره‌تان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا.
خاتوو فلۆرین گۆرگیس ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ به‌ هه‌وڵ و كۆششی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی تری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كۆتا تێبنییه‌كانی لێژنه‌ى نێوده‌وڵه‌تی رێككه‌وتننامه‌ی سیداو، توانراوه‌ رۆلی هه‌رێمی كوردستان له‌م بواره‌دا به‌رجه‌سته‌ بكرێت، به‌تایبه‌تی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی نراون له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژی بایه‌خدان به‌ مافه‌ ره‌واكانی ژنان.. له‌ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا زیا پترۆس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ له‌ به‌رنامه‌یاندایه‌، به‌ پاڵپشتی رێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان، چه‌ندین پرۆگرام بۆ پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و مافه‌كانی ژنان له‌ هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به‌ مافه‌كانی مرۆڤه‌وه‌ هه‌یه‌.

Share