Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
پەیامی پیرۆزبایی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان بەبۆنەی سەرکەوتنی بەرچاوی ژنان لە وەدەستهێنانی سەرۆکایەتی شارەوانییەکان له تورکیا

 MG 1521بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا و سەرکەوتنى رێژەیەکی بەرچاو لە ژنان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی شارەوانییە گەورەکان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم و ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستانتان پێڕادەگەیێنم.
ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە تورکیا ئەو ڕاستییەی پشتڕاست کردەوە کە ئافرەتان لەڕێی خەباتی سیاسی و دیموکراسییەوە رۆلیان بەرەوپێشدەچێت و شانبەشانی پیاوان بەشێوەیەکی مەدەنییانە ئامانجە رەواکانیان دێننەدی.
دەرچوونی هەریەکە لە خاتوو گولتان کێشناک لە پارتی ئاشتی و دیموکراتی (بەدەپە) بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی ئامەد و، خاتوو فایتمە شاهین لە پارتی داد و گەشەپێدان (ئەک پە) بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی غازی عەنتاب و، خاتوو ئۆزلەم چەرچی ئۆغلۆ لە پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی ئایدین و، ژماریەکى تری ژنان لە شارەوانییەکانی دیکە، جێگەی دڵخۆشی و گەشبینییە.
بەهیوای سەرکەوتنی زیاتر و ئایندەییەکی گەشتر بۆ دۆزى رەوای ژنان لە تورکیا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و لەسەرتاسەری جیهاندا.
دووبارە پیرۆزبایی خۆمان لە سەرجەم ژنانی براوەى هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی شارەوانییەکانی تورکیا دەکەین.. هەر سەرکەوتوو و سەرفرازبن..
پەخشان زەنگنە
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان

Share