Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
گفتوگۆیه‌کی کراوه‌ لەبارەى په‌یمانی هاوبه‌شی و گه‌شه‌پێدان له‌ نێوان ده‌سه‌ڵاته‌ گشتییه‌کان و رێکخراوه‌ ناحکومییه‌کان دلێر ئیبراهیم

22گفتوگۆی په‌یمانی هاوبه‌شی و گه‌شه‌پێدان له‌ نێوان ده‌سه‌ڵاته‌ گشتییه‌کان و رێکخراوه‌ ناحکومییه‌کان به‌شێوه‌یه‌كی كراوه‌، له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
خاتوو فلۆرین گۆرگیس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای کاروباری خانمان، به‌شداری له‌ گفتوگۆی په‌یمانی هاوبه‌شی و گه‌شه‌پێدان له‌ نێوان ده‌سه‌ڵاته‌ گشتییه‌کان و رێکخراوه‌ ناحکومییه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان کرد، که‌ له‌لایه‌ن رێکخراوی دانوستان و لێکوڵینه‌وه‌ی ستراتیژی به‌هاوکاری ئوفیسی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ خزمه‌تگوزاری و پرۆژه‌کان (یونوپس) و رێکخراوی هاوکاری دارایی حکومه‌تی دانیمارکه‌وه‌ له‌ هۆتێل کلاسى شاری هه‌ولێر ئاماده‌کرابوو، ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ په‌رله‌مانتارانی خولەکانی پێشوو ئێستاو ده‌زگا حکومییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان و ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و فه‌رمانگه‌ی رێکخراوه‌ ناحکومییه‌کان و ژمارەیەک لە رێکخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان، به‌شداری گفتوگۆکه‌یان كرد.
پرۆژه‌که چوار ئامانجی سه‌ره‌کی و ژمارەیەک چالاکی په‌یوه‌ندیدارى لەخۆگرتبوو بۆ هه‌ر ئامانجێک له‌و ئامانجانه‌..
لە دواییدا لە رێگەى پێکهێنانی چوار گرووپ و شرۆڤه‌ی ئامانج و چالاکییه‌کان، توانرا پرۆژه‌که‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بکرێت و گفتوگۆیه‌کی زانستی له‌باره‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت.

Share