Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
گرنگی بەشداری ئافرەتان لە ناوەندەکانى بڕیاردا

W71A4758-1800له‌ هۆڵی هوتێلی چوارچرا له‌ هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی خاتوو په‌خشان زه‌نگنه‌ ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و كاوه‌ مه‌حموود وه‌زیری رۆشنبیریی و نه‌زمی حه‌زوری كونسوڵی گشتی فه‌ڵه‌ستین له‌ هه‌رێمی كوردستان و خاتوو حه‌مدیه‌ ئه‌لمه‌حمه‌داوی نوێنه‌ری ماڵی رۆشنبیریی هه‌ولێری سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی عێراقی، هه‌ریه‌كه‌ له‌ خاتوو دالیا زه‌ندی و خاتوو لینا قدوه‌ نوێنه‌رانی رێكخراوی UNWOMENو په‌رله‌مانتاران و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ چالاكوانانی بواری ژنان و كه‌سانی ئه‌كادیمی و پسپۆرانی بواری یاسا و مافه‌كانی مرۆڤ، ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان، بەهاوکاری UNWOMENو گرووپی ئاشتی ژنان، سیمینارێکى دەربارەى رۆل و پێگەى ئافرەت لە پرۆسەى سیاسیدا رێكخست،‌ ته‌وه‌ره‌كانی بریتی بوون له‌ گرنگی بەشداری ئافرەتان لە ناوەندەکانى بڕیار لە ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکان و دەسەڵاتی تەنفیزی و دەسەڵاتی دادوەری. هه‌روه‌ها گرنگی کۆتــــــا لە بەهێزکردنی پێگەی ئافرەت لە ناوەندەکانی بڕیارداندا، له‌گه‌ڵ تواناسازی ژنان لە بواری سیاسەت و رۆلیان له‌ حکومەت و رۆلی پارتە سیاسییەکان.
ئه‌م سیمیناره‌ له‌لایه‌ن خاتوو ئه‌مه‌ل جه‌لال به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ خاتوو تانیا گلی، خاتوو به‌هار عه‌لی، خاتوو چنار سه‌عد عه‌بدوڵلا بابه‌ته‌كانیان پێشكه‌ش كرد.
له‌ كۆتایی سیمیناره‌كه‌شدا ده‌رگای گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا ده‌رباره‌ی ئه‌م پرسه‌ گرنگانه‌ واڵاكراو، به‌شداربووان پاڵپشتی خۆیان بۆ گرنگی به‌شداری ژنان له‌ ناوه‌نده‌كانی بڕیاردا، دووپاتكرده‌وه‌.

Share