Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
​دهۆك.. گرنگی بەشداری ئافرەتان لە ناوەندەکانى بڕیاردا

1aasW71A5105-1800له‌ هۆڵی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك به‌ئاماده‌بوونی خاتوو په‌خشان زه‌نگنه‌ ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و دادوه‌ر حوسێن شه‌ره‌فانی سه‌رۆكی دادگای دهۆك و ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاران و به‌ربژێری پارته‌ سیاسیه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30ی ئه‌م مانگه‌و ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكوانانی بواری ژنان و كه‌سانی ئه‌كادیمی و پسپۆرانی بواری یاسا و مافه‌كانی مرۆڤ، ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان، بەهاوکاری UNWOMENو گرووپی ئاشتی ژنان، سیمینارێکى دەربارەى رۆل و پێگەى ئافرەت لە پرۆسەى سیاسیدا له‌ دهۆك رێكخست،‌ ته‌وه‌ره‌كانی بریتی بوون له‌ گرنگی بەشداری ئافرەتان لە ناوەندەکانى بڕیار لە ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکان و دەسەڵاتی تەنفیزی و دەسەڵاتی دادوەری. هه‌روه‌ها گرنگی کۆتــــــا لە بەهێزکردنی پێگەی ئافرەت لە ناوەندەکانی بڕیارداندا، له‌گه‌ڵ تواناسازی ژنان لە بواری سیاسەت و رۆلیان له‌ حکومەت و رۆلی پارتە سیاسییەکان.
ئه‌م سیمیناره‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز حه‌مدی به‌رواری به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ خاتوو به‌یان به‌رواری، خاتوو ئامینه‌ زكری، بابه‌ته‌كانیان پێشكه‌ش كرد.
له‌ كۆتایی سیمیناره‌كه‌شدا ده‌رگای گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا ده‌رباره‌ی ئه‌م پرسه‌ گرنگانه‌ واڵاكرا.

Share