Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
رونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران

noimageپێنج ساڵ له‌مه‌وپێش كاتێك هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ری موچه‌مان راگه‌یاند نه‌ له‌ كوردستان و نه‌ له‌ عێراقیش هیچ پارت و فراكسیۆنێكی په‌رله‌مانی بیری له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاری و كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌كانیان و نه‌هێشتنی ئیمتیازاته‌كانیان نه‌كردبوه‌وه‌,هه‌ندێك جاریش هه‌ندێك ده‌سته‌و پرۆژه‌ پێشنیار كرا ئامانجی ته‌نها به‌ لاڕێدا بردنی داخوازییه‌ ره‌واكان و به‌كارهێنانی بیرۆكه‌كه‌ بۆ موزایه‌ده‌ی سیاسی نێوان لایه‌نه‌كان بوو له‌ به‌رامبه‌ر یه‌كتردا , نه‌ك باوه‌ڕ بوون به‌ دادپه‌روه‌ری له‌ دابه‌شكردنی سه‌روه‌ت و سامانی وڵات به‌سه‌ر ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگادا, ئێمه‌ له‌ خواره‌وه‌ كۆمه‌ڵێك رونكرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌ ده‌ده‌ین :
-لێره‌وه‌ له‌وێ له‌م رۆژانه‌ ده‌بیستین كه‌ په‌رله‌مانتارانێك گوایه‌ واژۆیان بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان نه‌كردووه‌ ئێمه‌ ناوه‌كانیان به‌كار ده‌هێنین و ئه‌وان خاوه‌ند پرۆژه‌كه‌ن , ئه‌م لێدوانانه‌ نا ڕاسته‌ و ئێمه‌ ده‌یان جار پێش هه‌ڵبژاردن ئه‌و ناوانانه‌مان له‌ كه‌ناڵه‌ جۆراوجۆره‌كانی راگه‌یاندن بڵاو كردۆته‌وه‌ , ئه‌و به‌ڕێزانه‌ هیچ به‌دواداچونێكیان بۆ هه‌واڵه‌كان نه‌بووه‌و پێشیان خۆش بووه‌, وه‌ هه‌مووشیان پشتیوانیان له‌و پرۆژه‌یه‌ كردووه‌و ئێمه‌ له‌ خۆمانه‌وه‌ هیچ ناوێكمان دانه‌ناوه‌ , وه‌ پێداگیری ئێمه‌ش ته‌نها له‌ پێناو دادپه‌روه‌رییه‌, ده‌سا پێویستمان به‌ هیچ ناوێك نییه‌ و دادپه‌روه‌ری زۆر له‌ هه‌ر ناوێك به‌ گه‌وره‌تر ده‌زانین .
-هه‌ر پرۆژه‌ یاسایه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئیمتیازات و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌نشینی پێشكه‌ش بكرێت پێویسته‌ دوور له‌ موزایه‌ده‌ی حیزبی و به‌ ئاگاداری هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان و ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ به‌ڕێزانه‌ بێت به‌شداری هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان كردوه‌و په‌شیمان نین له‌و داواكاریانه‌ .
-هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌, په‌رله‌مانتارانی خولی پێشووی په‌رله‌مان كه‌ دوو پرۆژه‌ یاسایان پێشكه‌ش په‌رله‌مان كرد بۆ نه‌هێشتنی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاری , كه‌ له‌ ناویاندا په‌رله‌مانتاری وا هه‌یه‌ هه‌ردوو جاره‌كه‌ واژۆی كردووه‌ , هیچ یه‌كێكیان پابه‌ند نه‌بووه‌ به‌ به‌ڵێنه‌كه‌یانه‌وه‌ , هه‌موویان به‌رده‌وام خانه‌نشینی په‌رله‌مانتارییه‌كه‌یان وه‌رده‌گرن كه‌ هاوتایه‌ به‌ 13 موچه‌ی شه‌هید و قوربانیانی جینۆساید و زیندانی سیاسی.

هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ری موچه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
5ی ئایاری 2014

Share