Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
ئاگاداری ناوه‌ندی زاگرۆس سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌ چوونی كونفرانسێك له‌ باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان

ZHRCهاوكات له‌ گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ٢٦هه‌مین خۆلی كۆبوونه‌وه‌كانی شورای مافی مرۆڤی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به هاوكاری و سه‌پۆرتی چه‌ند ڕێكخراو و كه‌سایه‌تی نێۆ نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ندامی ئه‌وشورایه هه‌ڵده‌ستین به‌ گرتنی کونفرانسێک بۆلێكدانه‌وه‌ی بارو دۆخی گرووپه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئێران و به‌ تایبه‌ت گه‌لی كورد له‌و وڵاته‌دا !

ئامانجی كونفرانسه‌كه‌ ڕاكێشانی زیاتری سه‌رنجی دونیای ده‌ره‌وه‌ بۆ لای دۆزی كه‌مایه‌تیه‌كان و به‌ تایبه‌ت گه‌لی كورده‌ له‌ ئێراندا!

به‌شداربووان:

نوێنه‌ری ناوه‌ندی زاگرۆس له نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان

نوێنه‌ری ڕێكخراوی مه‌راپ (بزووتنه‌وه‌ی دژ به‌ ڕاسیست و بۆ دۆستایه‌تی نێوان گه‌لان)

نوێنه‌ری ڕێكخراوی لێ پۆپلو مۆناسێ (نه‌ته‌وه هه‌ڕه‌شه‌ لێكراوه‌كان)

نوێنه‌ری ڕێكخراوی یوو ئێن پێ ئۆ( یوو ئێن بۆ نه‌ته‌وه‌ بێ ده‌وڵه‌ته‌كان)

نوێنه‌ری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ

نوێنه‌ری ڕێكخراوی پارێزه‌ره‌ به‌شه‌ردۆسته‌كان

چه‌ند كه‌سایه‌تی چالاك له‌ بۆاری مافه‌كانی مرۆڤدا

كاتی به‌ڕێوه چوون: ڕۆژی ١٣ی ژۆئه‌نی ٢٠١٤

شوێنی به‌ڕێوچوون: باره‌گای سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌ ژنێڤ

به‌شداری له‌و پانێله بۆ هه‌موو لایه‌ك سه‌ربه‌سته‌ و ته‌نیا پێویسته‌ بۆ وه‌رگرتنی به‌جی هاتنه‌ ناوی یۆئێن په‌یوه‌ندی به‌و ئیمه‌یل و تیلیفۆنانه‌وه‌ بكه‌ن:

Info.zhrc@gmail.com

ئازاد سه‌ڵواتی Tel: 0041764454903

بابان ئه‌لیاسی Tel :0041764045746

ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ مافه‌كانی مرۆڤ

23/05/2014

Share