Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
به‌بۆنه‌ى رۆژی جیهانی منداڵان .. سبه‌ى كه‌رنه‌ڤاڵى مام نه‌ورۆز له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت .. دلێر ئیبراهیم

10376943 711770978861481 9197899415958594640 nمام نه‌ورۆز كه‌ به‌ گووته‌ى عه‌بدولوه‌هاب شوانی خاوه‌نی پرۆژه‌و بیرۆكه‌ی یه‌كــه‌م كــه‌ســایه‌تـی نه‌تـه‌وه‌ییه‌ بۆ منـداڵانى كوردستان، سبه‌ى به‌بۆنه‌ى رۆژی منداڵانی جیهان بۆ یه‌كه‌مجار خۆی به‌ منداڵانی كوردستان ئاشنا ده‌كات.
شوانی رایگه‌یاند: به‌بۆنه‌ى ساڵڕۆژى جیهانى منداڵان، ڕۆژى شه‌ممه‌ 31ى ئایار له‌ هۆڵى میدیا له‌ هه‌ولێرى پایته‌خت، ڕێكخراوى كۆلاره‌ به‌ به‌شدارى منداڵانى پایته‌خت و شار و شارۆچكه‌ و گونده‌كانى كوردستان كه‌ڕنه‌ڤاڵێكى گه‌وره‌ سازده‌كا
تیایدا یه‌كه‌م كه‌سایه‌تى نه‌ته‌وه‌یى منداڵان مام نه‌ورۆز به‌ منداڵان ده‌ناسێنێت له‌ هه‌مان كاتدا چه‌ندین تابڵۆى هه‌ڵپه‌ڕكێ و گۆرانى و موزیك و نمایشى هونه‌رى له‌خۆده‌گرێت.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ كۆمپانیای كۆره‌ك تیلیكۆم 500 دیاری به‌سه‌ر منداڵانی ئاماده‌بووی ئاهه‌نگه‌كه‌ دابه‌ش ده‌كات.

Share