Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
رێکخراوی چاوی ئەمڕۆ:

1

رێکخراوی چاوی ئەمڕۆ:
کوردستان تیڤی K.TVراپۆرتێکی دوور لە ئیتیک و پیشەییبوونی بڵاوکردەوە!

سەبارەت کوشتنی ژنێکی پازدە ساڵ بە ناوی (دونیا) تەلەفزیۆنی کوردستان تیڤی Ktv ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە رۆژی 29/05/2014 راپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە، ناوەڕۆکی راپۆرتەکە سەرلەبەری رەواییدان بوو بە کوشتنی ژنێکی پازدە ساڵان، لە راپۆرتەکە لێدوان لە چوار هاوڵاتی وەرگیراوە کە هەر چواریان بە زەقی ئاماژە بەوە دەکەن کێشەکە (شەرەف و ناموسە) و ئەمە دەکەن بە بیانوو بۆ رەوایی بەخشین بە تاوانی کوشتنی منداڵێکی پازدە ساڵان، یاخود لە لێدوانەکان ئاماژە بەوە دراوە کە بۆچی کەسوکاری ئەم ژنە منداڵە لەم تەمەنەدا دوو جار بە شوویان داوە؟! لەگەڵ ئەوەی دوو جار بەشوودانی منداڵێکی پازدە ساڵان تاوانێکی گەورەیە و دوورە لە هەموو یاسا و عورف و عاداتێک بەڵام کوشتنەکەی و لەناوبردنی مرۆڤێک لە تەمەنی منداڵیدا زۆر لەم تاوانە گەورەتر و قێزەونترە، بۆیە تەلەفزیۆنی ناوبراو پێش بڵاوکردنەوەی ئەم راپۆرتە دەبوو دیقەت لەوە بدەن کە راپۆرتێکی ناتەواوە بەوەی تەنیا یەک رووی روداوی تاوانێکی کوشتنی نیشانداوە و بەمەش راپۆرتەکە بۆتە راپۆرتێکی ئاڕاستەکراو! راپۆرت و کاری رۆژنامەوانی ئاڕاستەکراویش دوورە لە ئیتیک و پیشەیی بوون ! رێکخراوی چاوی ئەمڕۆ بۆ چاودێری کاری رۆژنامەوانی . بڵاوکردنەوەی ئەم راپۆرتە بە پێشێلکاری و لادان لە کار و ئەرکی راستەقینەی رۆژنامەوانی لەقەڵەم دەدات و لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا جێگیری دەکات

دەستەی ڕاپەڕاندنی
رێکخراوی (چاوی ئەمڕۆ)
ئۆفیسی گشتی/ هەولێر

 

 

 

Share