Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
ئەمریکا رۆلی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لە ماوەى کورتى کارکردنیدا بەرزدەنرخێنێت

0-ئەمڕۆ چوارشەمممە 11/6/2014 خاتوو پەخشان زەنگنە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان بەئامادەبوونی ئەمەل جەلال و فلۆرین گۆرگیس ئەندامانی ئەنجومەن، پێشوازی لە شاندێکی کونسوڵگەری ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد، کە پێکهاتبوو لە جۆزیڤ پێنینگتۆن کونسوڵی گشتی و پیپجن هیلگەرز بەرپرسی دۆسیەى سیاسی لە کونسوڵخانەکەدا.
لەو کۆبوونەوەیەدا ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی خانمان، سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی سەبارەت بە بەرەوپێشبردنی دۆخی ژنان و بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژی لە دژی ئافرەتان بۆ شاندی میوان خستەڕوو، ئاماژەشى بە ئاستەنگەکانی بەردەم جێبەجێکردنی یاساکان و سیاسەت و ستراتیژیەتەکانی حکومەت کرد.
کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان رۆلی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمانی لەو ماوە کورتەی کارکردنیدا بەرزرنرخاند، دەستخۆشی لە کارو چالاکییەکانی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان کرد.. هەروەها دووپاتی کردەوە کە کونسوڵگەریی ئەمریکا بەگوێرەى توانا رەخساوەکانی پاڵپشتی و هاوکاری ئەنجومەنی خانمان لە هەرێمی کوردستان دەکات، بۆ جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی هاوبەش.
لەلایەن خۆیەوە خاتوو پەخشان زەنگنە هاوکاری و پاڵپشتی ئەمریکا و هەموو لایەنە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکانی بەپێویستزانی بۆ گەشەپێدانی رەوشی ژنان و سەرخستنی ستراتیژیەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گەشەپێدانی رەوشی ژنان و نەهێشتنی هەموو شێوازەکانی جیاکاری و توندوتیژی لە دژی ڕەگەزی مێینەدا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا هەردوولا چەند پرۆژەیەکی هاوبەشدا ئەنجام بدەن لە بواری راهێنانی دادوەر و یاساناسان و پرۆژەیەکی تریش تایبەت بە تواناسازی ژنان لە بواری ئابووری و کارکردندا.


دلێر ئیبراهیم

Share