Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
پرۆتۆكۆلی هاریكاری ئابووری و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی‌ نێوان كۆمه‌ڵه‌ی چاپخانه‌كانی كوردستان و یه‌كێتی هه‌نارده‌كارانی پیشه‌سازی چاپی ئێران واژۆكرا .. دلێر ئیبراهیم

111aaبه‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی هاوكاری ئابووری و له‌یه‌كگه‌یشتنی هاوبه‌ش، پرۆتۆكۆلێكی دووقوڵی له‌نێوان"سۆران عه‌بدولڕه‌حمان ڕه‌شید" سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی چاپخانه‌كانی كوردستان و، "بابه‌ك عابیدین" سه‌رۆكی یه‌كێتی هه‌نارده‌كارانی پیشه‌سازی چاپی ئێران، واژۆكرا.
ده‌رباره‌ی ئه‌م رێككه‌وتنامه‌یه‌ سۆران عه‌بدولڕه‌حمان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا گووتی: له‌رێگه‌ی واژۆكردنی ئه‌م پرۆتۆكۆله،‌ هه‌ردوولایه‌ن ئه‌وپه‌ڕی تواناكانی خۆیان بۆ په‌ره‌پێدان و یارمه‌تیدانی یه‌كتر له‌ بواره‌ زانستی و ئابووری و پیشه‌ییه‌كان ده‌رده‌بڕن و له‌ رێگه‌ی ئه‌م گرێبه‌سته‌و هه‌نگاوده‌نێین بۆ باشتركردنی هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان دوولایه‌ن له‌ هیچ هه‌وڵێك سڵناكه‌ینه‌وه‌. یه‌كێتی هه‌نارده‌كارانی پیشه‌سازی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئێران به‌مه‌به‌ستی هاوكاری باشتر هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ ئیشكردن و سه‌رپه‌رشتیاری و به‌ره‌وپێشچوونی پیشه‌سازی چاپ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ پاڵپشتی كۆمه‌ڵه‌ی چاپخانه‌كانی كوردستان داده‌مه‌زرێنێت و هه‌وڵده‌دات خزمه‌تی هونه‌ری و ئه‌ندازیاری ئامێرو مه‌كینه‌كانی پیشه‌سازی چاپ و دابینكردنی كه‌لوپه‌لی پێویستی چاپخانه‌كان (Spare Parts) و پێویستییه‌كانی به‌كارهێنان به‌هاوكاری كۆمه‌ڵه‌ی چاپخانه‌كانی كوردستان فه‌راهه‌م بكات. له‌گه‌ڵ داڕشتنی به‌رنامه‌یه‌كی فێركاری له‌لایه‌ن پسپۆرانی تایبه‌ته‌وه‌، به‌هاوكاری كۆمه‌ڵه‌ی چاپخانه‌كانی كوردستان بۆ راهێنان و مه‌شق و ‌فێركردنی كارمه‌ندانی چاپخانه‌كانی كوردستان. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ بابه‌ك عابدین گووتی: یه‌كێتی هه‌نارده‌كارانی پیشه‌سازی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئێران به‌ڵێنی ئه‌وه‌ ده‌دات كه‌ ئه‌و كارانه‌ی كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان توانای چاپی نیه،‌ هاوكاری چاپخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات. له‌گه‌ڵ هاوكاریكردنی كۆمه‌ڵه‌ی چاپخانه‌كانی كوردستان بۆ ئاسانكاری گواستنه‌وه‌ ئابوورییه‌كانی نێوانیان و دامه‌زراندی پێشانگه‌ی تایبه‌ت به‌ چاپ و چاپخانه‌ بۆ كۆمه‌ڵه‌ی چاپخانه‌كانی كوردستان له‌ هه‌رێمی كوردستان و رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌ له‌ تاران و هه‌ولێر له‌ درێژایی ساڵدا بۆ زیاتر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا.

Share