Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
وه‌زیری خوێندنی باڵا پاڵپشتی له‌ جێبه‌جێكردنی ستراتیژیه‌تی په‌ره‌پێدانی ئافره‌تان له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات .. دلێر ئیبراهیم

3-2222خاتوو په‌خشان زه‌نگنه‌ ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نى باڵای كاروباری خانمان به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای ئه‌نجومه‌ن، به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و پیرۆزباییكردن به‌بۆنه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه‌، سه‌ردانی ئۆفیسی وه‌زاره‌تیان كردو له‌لایه‌ن د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستی پێشوازیان لێكرا.
ستراتیژیه‌ت و پرۆژه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ تایبه‌تن به‌ گه‌شه‌پێدانی ره‌وشی ئافره‌تان، ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو، تیایدا د. یوسف گۆران وێڕای ده‌ستخۆشی كردنی له‌ كارو چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان، ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ره‌وشی ئافرتان دابێت له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تیش ئه‌و پرۆژانه‌ى كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه‌ هه‌یه‌، له‌ رێگه‌ى ده‌ستنیشانكردنی نوێنه‌رێكی تایبه‌تی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی زیاتر و به‌ دواداچوونی راسته‌وخۆ بۆ كارو چالاكییه‌كان.
خاتوو په‌خشان زه‌نگنه‌، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و ستراتیژیانه‌ كرد كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و لایه‌نه‌كانی تری حكومه‌تی هه‌رێم، به‌هاوكاری پسپۆڕانی بیانی و ناوخۆیی داڕێژراون بۆ گه‌شه‌پێدانی ره‌وشی ژنان و نه‌هێشتنی توندوتیژی و جیاكاری ره‌گه‌زی له‌ دژی ره‌گه‌زی مێینه‌. هه‌ر بۆیه‌ش هاوكاری و پاڵپشتی هه‌موو وه‌زاره‌ت و ده‌زگاو لایه‌نه‌ ناوخۆیی نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی به‌پێویستزانی بۆ گه‌شه‌پێدانی ره‌وشی ژنان و سه‌رخستنی ستراتیژیه‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ گه‌شه‌پێدانی ئافره‌تان و نه‌هێشتنی هه‌موو شێوازه‌كانی جیاكاری.

Share