Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٣\٧\٢٠١٤ كاتژمێر پێنجی ئێواره‌

KARNAVALL

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٣\٧\٢٠١٤ كاتژمێر پێنجی ئێواره‌، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ كوردستانییه‌ چالاكه‌كانی فینله‌ند، له‌ نێویاندا ژماره‌یه‌ك له‌ نوێنه‌رانی حزبه‌ كوردستانییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی دووهه‌می نوێنه‌رایه‌تیی كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆیی له‌ فینلاند، له‌ شاری هێلسینكی ساز كرا.
ئامانج و به‌رنامه‌ی فه‌رمییی كۆبوونه‌وه‌كه‌، پێكهێنان و فراوانتركردنی لیژنه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رنه‌ڤاڵ و دانانی پلانی كاركردن بوو.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، جگه‌ له‌و به‌ڕێزانه‌ی كه‌ پێشتر ئاماده‌بوون وه‌ك لیژنه‌ی پشتگیری كار بۆ سه‌رخستنی
كه‌رنه‌ڤاڵ بكه‌ن، ژماره‌یه‌كی تریش له‌ به‌ڕێزان هه‌مان ئاماده‌ییان ده‌ربڕی و بڕیار درا لیژنه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌بردنی نوێ له‌ هه‌مووان دروست بكرێت و به‌پێی توانا و خواستی خۆیان، به‌سه‌ر لیژنه‌ تایبه‌ته‌كاندا دابه‌ش بكرێن.
له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین تێڕوانین و پێشنیار خرانه‌ ڕوو كه‌ بڕیار درا ئاراسته‌ی لیژنه‌ تایبه‌ته‌كان بكرێن، بۆ گفتوگۆ و سوود لێ وه‌رگرتن.
جگه‌ له‌و به‌ڕێزانه‌ی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی پێشتردا ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیبوو و ناویان له‌ ڕاپۆرتی پێشتردا هاتبوو و زۆربه‌یان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا ئاماده‌ بوون، ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش كه‌ له‌ خواره‌وه‌ ناویان هاتووه‌، ئاماده‌یی خۆیان بۆ كاركردن له‌ناو لیژنه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رنه‌ڤاڵدا ده‌ربڕی و ناوه‌كانیان زیاد كران:
حه‌یده‌ر یوزانی
حاجی محه‌مه‌د
جه‌عفه‌ر محه‌مه‌د
مه‌جید حه‌قی
وڵات نه‌هری
شارام حاته‌می
شایانی باسه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ نوێنه‌رانی پارت و ڕێكخراوه‌ كوردستانییه‌كان، كه‌ له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاماده‌ بوون، پشتیوانیی خۆیان و ڕێكخراوه‌كانیان بۆ كه‌رنه‌ڤاڵ ده‌ربڕی.
كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان\ فینلاند
٢٣\٧\٢٠١٤

لینكی ڕاپۆرتی كۆبوونه‌وه‌ی پێشتر

https://www.facebook.com/salar.sofy/media_set?set=a.696453783725067&type=1

 

 

 

Share