Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ ئێزیدییه‌كان كراوه‌ تاوانی جینۆسایده‌

له‌ درێژه‌ی تاوانه‌كانی گروپی تاوانكاری داعش به‌رامبه‌ر به‌ ئێزیدی وكه‌مایه‌تییه‌ ئاینیی و مه‌زهه‌بیه‌كان له‌ رۆژئاواو باشوری كوردستان, پاش ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی شاری شه‌نگال, ئه‌و گروپه‌ تاوانكاره‌ ده‌ستیان به‌ كوشتنی خه‌ڵكی سڤیل كردووه‌ ته‌نها به‌هۆی جیایی ئاینییانه‌وه‌, ئه‌مه‌ش به‌هه‌موو پێوه‌رێك ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی تاوانی جینۆسایده‌وه‌ .
ئێمه‌ داواكارین تاوانه‌كان به‌ به‌به‌ڵگه‌نامه‌یی بكرێن و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه‌ش وه‌ك سه‌رجه‌م تاوانه‌كانی پێشوتر له‌ سه‌ده‌كانی رابردوو كه‌ به‌ ناوی ئاینه‌وه‌ كراوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئێزیدیه‌كان بزر نه‌بن .
داواكارین به‌شداربووانی ئه‌وتاوانانه‌ دیاریبكرێن به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستانن به‌ تاوانی به‌شداری له‌ جینۆساید به‌ پێی یاساكانی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراقی سزا بدرێن .

كوردستان بێ جینۆساید
Kurdistan without genocide
Kw_genocide@yahoo.com
4-8-2014
https://www.facebook.com/pages/Kurdistan-without-Genocide/129689267191143?ref=hl

كوردستان بێ جینۆساید ڕێكخراوێكی سیڤیلی سوود نه‌و‌یستی سه‌ربه‌خۆیه‌, پشتیوانی داواكاری بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانه‌ له‌ كوردستان ,كار ده‌كات له‌سه‌ر پرسه‌كانی تاوانی ژینۆساید و تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی و بنه‌بڕكردنی شوێنه‌واری جه‌نگ و چه‌سپاندنی ئاشتی له‌ كوردستان, ئه‌ندامی رێكخراوه‌كانی ئاشتی جیهانی و جینۆساید جیهان و هاوپه‌یمانی جیهانی بۆ دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی و ئایكانه‌ .

Share