Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
گه‌یاندنی هاوكاری بۆ ئاواره‌كانی سنووری شارۆچكه‌ى عه‌نكاوه‌ دلێر ئیبراهیم

- 11-1800ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14/8/2014 خاتوو په‌خشان زه‌نگنه‌ ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان به‌یاوه‌ری خاتوو فلۆرین گۆرگیس به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی له‌ ئه‌نجومه‌ن و ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندان و خۆبه‌خشان، به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوكاری بۆ ئاواره‌كانى سنووری شارۆچكه‌ى عه‌نكاوه‌ى، سه‌ردانی شارۆچكه‌كه‌ى كردو له‌لایه‌ن جه‌لال حه‌بیب به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ى عه‌نكاوه‌و فه‌همی سڵێوه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر و ره‌وند پۆڵس نوێنه‌رى رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نی و ئانۆ جه‌وهه‌ر به‌رپرسی ناوچه‌ى عه‌نكاوه‌، پێشوازیان لێكرا.
دوای تاوتوێكردنی ره‌وشی ئاواره‌كانی سنووری عه‌نكاوه‌، خاتوو په‌خشان زه‌نگنه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ نیشتمانییه‌ كرد كه‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ی ده‌بات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ناڵه‌و ئازاری ئاواره‌كان، به‌تایبه‌تیش ئافره‌ت و منداڵان و سوپاسی گشت ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ى كرد كه‌ به‌شداری له‌ كۆمه‌ككردنی ئاواره‌كان و سه‌رخستنی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ نیشتمانییه‌دا ده‌كه‌ن.
پاشان خاتوو په‌خشان زه‌نگنه‌ به‌یاوه‌رى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى عه‌نكاوه‌، به‌شداری كرد له‌ دابه‌شكردن و گه‌یاندنی ئه‌و هاوكارییانه‌ بۆ ئاواره‌كان.
شایانی باسه‌ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی بۆ كۆكردنه‌وه‌ى یارمه‌تی بۆ ژنان و منداڵانی ئاواره‌، كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی خانمانه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت تا ئێستا به‌ ده‌یان تۆن پێدوایستی و خۆراك و شیری منداڵان و یارمه‌تی دارایی بۆ ئاواره‌كان كۆكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.

Share