Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
لێدوانێك له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمانه‌وه‌

 MG 1521له‌ پاش كاره‌ساتی شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ئه‌و كرده‌وه‌ نامرۆڤانه‌ى به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر خوشك و برایان و منداڵانی یه‌زیدی و مه‌سیحی ئه‌نجامدرا، دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر لای هه‌موولایه‌ك دروست بوو، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌و ئافره‌ت و منداڵانه‌ى، كه‌وتوونه‌ته‌ ده‌ست تیرۆیستانی داعشه‌وه‌.
ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان رایده‌گه‌یه‌نێت، مه‌سه‌له‌ى چاره‌نووسی ئه‌وانه‌ى دیارنین و ئازادكردنی ئه‌و ئافره‌ت و منداڵانه‌ى له‌ ژێرده‌ستی داعش دان، له‌یه‌كه‌م رۆژی رووداوه‌كه‌وه‌ بایه‌خی پێدراوه‌و له‌گه‌ڵ نێوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی باسكراوه‌، به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری بان كی مۆن سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و كه‌سانی باڵای ئه‌و رێكخراوه‌و، له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری دیكه‌دا، له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وام داین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌.
دووباره‌ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌تیش خوشك و برایانی یه‌زیدی و مه‌سیحی دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌و كاره‌ له‌ ئه‌وله‌ویاتی كاره‌كانمانه‌ و له‌ یه‌كه‌مین رۆژی كاره‌ساته‌كه‌وه‌ به‌رده‌وامین له‌ كاركردن تیایدا.

Share