Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
به‌رده‌وامی هه‌وڵ و كۆششه‌كان بۆ به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌و تاوانانه‌ى دژ به‌ كوردانی ئێزیدی ئه‌نجامدراون .. دلێر ئیبراهیم

1ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 9/9/2014 خاتوو په‌خشان زه‌نگنه‌ ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و نوێنه‌ری رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كان كرد، بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی ره‌وشی ژنان و منداڵان و چه‌ند پرسێكی تری په‌یوه‌ست به‌ كه‌یسی ئاواره‌ ئێزیدییه‌كان و هه‌وڵ و كۆششه‌كان بۆ به‌جینۆساید ناساندنی ئه‌و تاوانه‌ى له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ له‌ دژی ئه‌م پێكهاته‌ ره‌سه‌نه‌و نه‌ته‌وه‌كانی تری ناوچه‌كه‌ ئه‌نجامدراون.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێكخراوه‌ به‌شداربووه‌كان بیروڕایان ئاڵوگۆڕكرد بۆ باشتركردنی ره‌وشی ئاواره‌كان له‌ بواره‌كانی بژێوى و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌و باشتركردنی شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوونیان، به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان.
هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ى به‌جینۆساید ناساندنی ئه‌و تاوانانه‌ى دژ به‌ كوردانی ئێزیدی و مه‌سیحی و شه‌به‌ك و پێكهاته‌كانی تر ئه‌نجامدراون، ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو، كه‌ تیایدا سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كان كۆك بوون له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵ و كۆششه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تی و ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، بۆ به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌م تاوانانه‌و، كاركردن بۆ ئاشكراكردن و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌نووسی سه‌رجه‌م ئه‌و كچه‌ ئێزیدیانه‌ى كه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ رفێندراون و به‌كۆیله‌كراون و فرۆشراون.

Share