Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
ئوردن.. ئیدانه‌كردنى تاوانه‌ قێزه‌ونه‌كانى گرووپى داعش به‌رامبه‌ر كچان و ژنان دلێر ئیبراهیم

1 111سیمیناریی هه‌رێمایه‌تى ده‌رباره‌ی مافه‌ یاسایی و مرۆییه‌كان له‌ ژیانى گشتى و تایبه‌تیدا، له‌ پێناو تواناسازیی ژنان و به‌دیهاتنى یه‌كسانى له‌ نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا له‌ ناوچه‌ى عه‌ره‌بى به‌ڕێوه‌چوو..
له‌ماوه‌ی نێوان 27 تا 29 ى ئه‌یلولی 2014 له‌ شارى عه‌ممانى پایته‌ختى ئوردن، سیمینارێكی هه‌رێمایه‌تى ئافره‌تان، ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد، خاتوو ئه‌مه‌ل جه‌لال ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى كاروبارى خانمان نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستانی كرد له‌ گفتوگۆكاندا، كه‌ ته‌وه‌ره‌كانی له‌سه‌ر یاساكانى تایبه‌ت به‌ مافه‌ كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى و مافه‌ مه‌ده‌نییه‌كانى ژنان بوو.
له‌و سیمیناره‌دا خاتوو ئه‌مه‌ل جه‌لال بابه‌تێكى گرنگی له‌سه‌ر یاساكانى تایبه‌ت به‌ ژنان و ئه‌و ئیجرائاتانه‌ى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ناویانه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى له‌ دژى ژنان پێشكه‌ش كرد، كه‌ جێگه‌ى بایه‌خ و ده‌ستخۆشى ئه‌ندامانى ئه‌و سیمیناره‌ بوو، بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ ناوچه‌كه‌ بۆ ئافره‌تان كردوویه‌تی.
له‌و سیمیناره‌دا بۆ هه‌ر بابه‌تێك كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ توندوتیژى و رێوشوێنه‌ پێویسته‌كان بۆ پاراستنى ژنان و یاساى توندوتیژى خێزانى و یاساى بارى كه‌سێتى هه‌مواركراو و دادگاكان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به‌ ژنان ده‌كرانه‌ نموونه‌ى پێشه‌نگ و دیار له‌ ناوچه‌ى عه‌ره‌بیدا.
ده‌رئه‌نجامى گفتوگۆى سێ رۆژى نه‌دوه‌كه‌ به‌ كۆمه‌ڵێك راسپارده‌ بۆ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى ده‌وڵه‌تانى عه‌ره‌بى و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تى و جامیعه‌ى عه‌ره‌بى, له‌ هه‌مان كاتدا سیمیناره‌كه‌ به‌یاننامه‌یه‌كی ئاراسته‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بى و جامیعه‌ى عه‌ره‌بى و راى گشتى كرد بۆ ئیدانه‌كردنى تاوانه‌ قێزه‌ونه‌كانى تیرۆرستان به‌تایبه‌تى تاوانه‌ قێزه‌ونه‌كانى گرووپى داعش به‌رامبه‌ر كچان و ژنانى ناوچه‌كه‌و به‌ تایبه‌تى عێراق و سوریا ده‌كات.
هه‌روه‌ها داواكارا هه‌نگاوى خێرا و به‌رپرسیارانه‌ بنێن بۆ به‌گژداچونه‌وه‌و پێشكه‌شكردنی هاوكارى پێویست بۆ ئاواره‌كان و په‌نابه‌ره‌كان بكرێت، ئه‌م سیمیناره‌ له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری كه‌وسه‌ر به‌هاوكارى جامیعه‌ى عه‌ره‌بى و ئاژانسه‌كانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ هه‌ردوو ڕێكخراوى UN-Women, سندووقى دانیشتوان له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان "UNDP"به‌رێوه‌چوو.

Share