Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
ئه‌نجومه‌نی خانمان و شاندێكی نه‌رویجی .. ئیدانه‌ى تاوانكارییه‌كانی داعش له‌ دژی كچان و ژنان و منداڵان ده‌كه‌ن .. دلێر ئیبراهیم

000--په‌خشان زه‌نگنه‌ ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان، به‌ئاماده‌بوونی فلۆرین گۆرگیس سێودین به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی له‌ ئه‌نجومه‌ن، پێشوازی له‌ شاندێكی باڵای رێكخراوی NPA نه‌رویجی كرد كه‌ به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشتوونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان و پێكهاتوون له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ خاتوو كاترین رادیم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوه‌كه‌ و تروودی فاڵش راوێژكاری رێكخراوه‌كه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جۆلیا ماكدادی به‌رپرسی رێكخراوه‌كه‌ له‌ عێراق و سووریا.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان هه‌ردوولا جه‌ختی له‌سه‌ركرایه‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی هاوبه‌ش بۆ گه‌شه‌پێدانی ره‌وشی ئافره‌تان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، به‌ره‌چاوكردنی ره‌وشی ئێســتای ناوچه‌كه‌و بارودۆخی ئاواره‌كان دوای تاوانه‌كانی گرووپی تیرۆریستی داعش له‌ ناوچه‌كانی موسڵ و سنجار و ده‌شتی نینه‌وا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا ئیدانه‌ى تاوانكارییه‌كانی داعشیان كرد له‌ دژی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ به‌تایبه‌تیش كچان و ژنان و منداڵان، كه‌ قوربانی سه‌ره‌كی ئه‌م تاوانكارییانه‌ بوون.
زه‌نگنه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئه‌مساڵ له‌ چالاكییه‌كانی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی 16 رۆژه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژی دژی ئافره‌تان بایه‌خێكی زیاتر به‌ پرسی ژنانی ئاواره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ین، به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی ره‌وشی ژنانی ئاواره‌ له‌ رووی بژێوى و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌و باشتركردنی شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوونیان و پرسی ئه‌و كچ و ژنانه‌ى له‌لایه‌ن گرووپی تیرۆریستی داعش رفێندراون و فرۆشراون و ده‌ستدرێژی كراوته‌ سه‌ریان.. ئاماژه‌ى بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ نیشتمانییه‌كرد، كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان ئه‌نجامدرا بۆ كۆكردنه‌وه‌ى یارمه‌تی و كۆمه‌ككردنی ئاواره‌كان له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ ئه‌نجامدانی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شكرا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌شه‌پێدانی ره‌وشی ژنان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا..

Share