Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
یه‌كێتی ژنانی كوردستان له‌ سوید و ئه‌نجومه‌نی خانمان .. تاوانكارییه‌كانی داعش له‌ دژی كچان و ژنان و منداڵان ده‌خه‌نه‌ به‌رباس دلێر ئیبراهیم

1 1خاتوو په‌خشان زه‌نگنه‌ ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان، به‌ئاماده‌بوونی خاتوو فلۆرین گۆرگیس سێودین به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی له‌ ئه‌نجومه‌ن، پێشوازی خاتوو سه‌یران دووران سه‌رۆكی یه‌كێتی ژنانی كوردستان له‌ سوید كرد، كه‌ به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشتوونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا كه‌ چالاكوان خاتوو جیهان مسته‌فا ئیبراهیم ئاماده‌ی بوو، ڕه‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتی خرایه‌ به‌رباس، هه‌ردوولا نیگه‌رانی خۆیان له‌ به‌رده‌وامبوونی تاوانكارییه‌كانی گرووپی تیرۆریستی داعش، به‌تایبه‌تی له‌ دژی كچان و ژنان و منداڵان دووپاتكرده‌وه‌و داوای هاوكاری كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیان كرد بۆ رێگه‌گرتن له‌م ده‌ستدرێژیانه‌ى تیرۆریستان.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان هه‌ردوولا جه‌ختی له‌سه‌ركرایه‌وه‌ له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا، بۆ گه‌شه‌پێدانی ڕه‌وشی ئافره‌تان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا ئیدانه‌ى تاوانكارییه‌كانی داعشیان كرد به‌تایبه‌تیش له‌ دژی كچان و ژنان و منداڵان، كه‌ قوربانی سه‌ره‌كی ئه‌م تاوانكارییانه‌ بوون.
داكۆكیشیان له‌سه‌ر باشتركردنی ره‌وشی منداڵان و ژنانی ئاواره‌ كرده‌وه‌، له‌ رووی بژێوى و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌و باشتركردنی شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوونیان و پرسی ئه‌و كچ و ژنانه‌ى له‌لایه‌ن گرووپی تیرۆریستی داعش رفێندراون و فرۆشراون و ده‌ستدرێژی كراوته‌ سه‌ریان خرایه‌ به‌رباس..

Share