Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
به‌رزنرخاندنی هه‌ڵوێستی كه‌نه‌دا له‌ جه‌نگی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و پێشكه‌شكردنی هاریكاری مرۆیی به‌ ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان .. دلێر ئیبراهیم

3-1800په‌خشان زه‌نگنه‌ ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان، به‌ئاماده‌بوونی فلۆرین گۆرگیس سێودین به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی له‌ ئه‌نجومه‌ن، پێشوازی له‌ جۆرج مه‌نسوور سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ى عێراقی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ كه‌نه‌دا كرد، كه‌ به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشتۆته‌ هه‌رێمی كوردستان.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا، ڕه‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتی خرایه‌ به‌رباس، هه‌ردوولا نیگه‌رانی خۆیان له‌ به‌رده‌وامبوونی تاوانكارییه‌كانی گرووپی تیرۆریستی داعش، به‌تایبه‌تی له‌ دژی كچان و ژنان و منداڵان دووپاتكرده‌وه‌و سوپاسی هه‌ڵوێستی كه‌نه‌دایان كرد له‌ جه‌نگی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و پێشكه‌شكردنی هاریكاری مرۆیی به‌ ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان.
جۆرج مه‌نسوور ئاماژه‌ى بۆ هاوكاری به‌رده‌وامی كه‌نه‌دا كرد، له‌ جه‌نگی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و پاڵپشتی كردنی ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان و دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ چالاكییه‌كانیان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی پاڵپشتی زیاتری كه‌نه‌دا بۆ هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان هه‌ردوولا جه‌ختی له‌سه‌ركرایه‌وه‌ له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا ئیدانه‌ى تاوانكارییه‌كانی داعشیان كرد، به‌تایبه‌تیش له‌ دژی كچان و ژنان و منداڵان، كه‌ قوربانی سه‌ره‌كی ئه‌م تاوانكارییانه‌ بوون. داكۆكیشیان له‌سه‌ر باشتركردنی ره‌وشی منداڵان و ژنانی ئاواره‌ كرده‌وه‌، له‌ رووی بژێوى و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌و باشتركردنی شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوونیان و پرسی ئه‌و كچ و ژنانه‌ى له‌لایه‌ن گرووپی تیرۆریستی داعش رفێندراون و فرۆشراون و ده‌ستدرێژی كراوته‌ سه‌ریان، خرایه‌ به‌رباس..
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ په‌خشان زه‌نگنه‌ هه‌ڵوێستی حكومه‌تی كه‌نه‌دا و رۆلی جۆرج مه‌نسوور و كۆمه‌ڵه‌ى مافی مرۆڤی عێراقی له‌ كه‌نه‌دا به‌رزنرخاند بۆ ره‌وشی ئێستا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و هاوكاریكردنی ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان.. هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌مه‌به‌ستی بایه‌خدانی زیاتر به‌ ژنان و منداڵانی ئاواره‌، هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و كه‌سایه‌تی و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانى تایبه‌ت به‌ ژنان و مافه‌كانی ئافره‌تان له‌ رێگه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى مافی مرۆڤی عێراقییه‌وه‌ له‌ كه‌نه‌دا، خرایه‌ به‌رباس.

Share