Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
گه‌یاندنی هاوكاری به‌ رێگه‌ى ئاسمانییه‌وه‌ بۆ ئاواره‌كانى چیای شنگال .. دلێر ئیبراهیم - هه‌ولێر

3له‌ به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی بۆ كۆكردنه‌وه‌ى یارمه‌تی بۆ ئافره‌تان و منداڵانی ئاواره‌، كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمانه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، له‌ رێگه‌ى ئاسمانییه‌وه‌ هاوكاری بۆ ئاواره‌كانى سنووری چیای شنگال ره‌وانه‌ ده‌كرێت.
ئه‌م هاوكارییه‌ پێداویستی به‌ په‌له‌ى وه‌رزی زستان له‌ جلوبه‌رگ و پێداویستیی ژنان و منداڵان له‌خۆده‌گرێت و له‌ رێگه‌ى فڕۆكه‌ ده‌گه‌یه‌ندرێته‌ ئاواره‌كان... هه‌ڵمه‌تی نیشتمانى ئه‌نجومه‌نی خانمان، كه‌ له‌ 13ى مانگی ئابی رابردوو ده‌ستی پێكردووه‌، تا ئێستا سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌ ده‌یان تۆن پێدوایستی و خۆراك و شیری منداڵان و یارمه‌تی دارایی بۆ ئاواره‌كان كۆكراوه‌ته‌وه‌و له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكراوه‌، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ناڵه‌و ئازاری ئاواره‌كان، به‌تایبه‌تیش ئافره‌ت و منداڵان..

Share