Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
ئه‌مڕۆ تۆڕى به‌رگرى له‌ مافه‌كانى منداڵان، بووه‌ هۆی لابردنى هۆنراوه‌ى شاعیرى شۆڤینى عه‌ره‌ب له‌ پرۆگرامه‌كانی خوێندندا .. دلێر ئیبراهیم

DSC 1711-1800ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23/11/2014 به‌بۆنه‌ى ساڵیادی جاڕدانى مافه‌كانى منداڵان، تۆڕى به‌رگرى له‌ مافه‌كانى منداڵان، كه‌ له‌ نزیكه‌ى سی ڕێكخراوى تایبه‌ت به‌ بوارى منداڵان پێكهاتووه‌ له‌ سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان، به‌مبۆنه‌یه‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌ هۆڵی كۆلیژی ئیشق له‌ شارى هه‌ولێر، فیستڤاڵێكى ئاهه‌نگ و گۆرانى و پێشه‌نگاى شێوه‌كاری و فۆتۆگرافى تایبه‌ت به‌ منداڵانى سازكرد.
له‌ فیستڤاڵه‌كه‌دا ئیدانى شاعیرى عه‌ربى شۆڤینى سه‌عدى یوسف كرا و هه‌ر دوای ئه‌وه‌ش یاداشتێك له‌ رێگه‌ى مامۆستا ئاراس نه‌جمه‌دین به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى پڕۆگرامى وه‌رزاره‌تى په‌روه‌رده‌ ئاڕاسته‌ى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ كرا بۆ لادانى هۆنراوه‌ی شاعیرى ناوبراو له‌ پرۆگرامى زمانی عه‌ره‌بى پۆلى نۆیه‌مى بنه‌ڕه‌تى خوێندى كوردى.
ئاراس نه‌جمه‌دین گووتی: هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ ڕه‌زامه‌ندیدا له‌سه‌ر به‌ لابردنى ئه‌م هۆنراوه‌یه‌و دانا شیعرێكی تر به‌ناوی (باوكم- ابى) له‌ جێگرى شیعره‌كه‌ى ئه‌م شۆڤینییه‌، ئه‌م بڕیاره‌ش گشتاندنى بۆ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها خۆشحاڵى خۆى بۆ ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ى تۆڕی به‌رگری له‌ مافی منداڵان ده‌ڕبڕى.

Share