Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
راگەیاندراوی پارتی سەربەستیی کوردستان/ پشتیوانی لە چالاكی مانگرتنی بەندییە سیاسییەکان لە رۆژھەلاتی كوردستان.

bandzndanکۆماری ئیسلامی ئێران ئەو رێژیمە ناودارەیە کە لە ئاستی جیهاندا بێ رکابەرە بۆ پێشێلکاری لە مافەکانی مرۆڤ و بەندییە سیاسییەکان. ئەم رێژیمە لە یەکەم رۆژی دامەزراندنیەوە تا ئیستا بەردەوام لە پلەی یەکەم بووە بۆ لە سێدارەدان و بەندیکردنی کەسانی سیاسی و چالاکی مەدەنی لە کوردستان و نەتەوەکانی دیکەی بندەست لە ئێراندا.
هەمیشە لە هەوڵی ئەوەشدابووە کە فایلی سیاسییە کوردستانیەکان بشێوێنێت و تێکەڵ بە فایلی دیکەی بکات بۆ ئەوەی ژمارەی بەندییە سیاسییەکان یا لە سێدارەدانەکان کەم بکاتەوە، بیخاتە ئەستۆی کەسانی دیکە کە گوایا مادەی هۆشبەر یا کاری دیکەی نایاساییان کردبێت.
ئەمە ماوەی مانگێكە كە ٢٩ بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ورمێێ رۆژهەڵاتی کوردستان بە ئامانجی پرۆتەستۆكردنی نابەرامبەری و پێشێلکارییەکانی سەربەندییە سیاسییەکانی کورد و نەتەوەکانی دیکە لە بەندیخانەکانی سەر بەو رێژیمە، دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن . ئەم چالاكییە لە ئاست جیهان وکوردستان دەنگدانەوەی زۆری بە مەبەستی پشتیوانی بە شۆێن خۆیدا هێناوە.

پارتی سەربەستیی کوردستان وەک پارتێکی نەتەوەیی کوردستانی پشتیوانی تەواو لە داواکارییەکانی بەندییە سیاسییەکان کوردستان دەکات. هەر لەو پێوەندییەشدا داوای پشتیوانی لە گشت ڕێکخراوە مرۆڤدۆستەکانی جیهانی دەکەین، کە بە دەم چالاکی مانگرتنی بەندییەکانەوە برۆن و پرۆتەستۆی ئەو رێژیمە دژە ئازادییە بکەن.
هەروەها وەک پارتی سەربەستیی کوردستان پشتیوانی لە گشت چالاکیەکانی کوردستانیان لە ناوخۆی وڵات و دەرەوەی وڵات لە پێناو هاودەنگی بەندییەکان دەکەین، و داوا لە گشت لایەنەکانی کوردستانی دەکەین کە هاودەنگ و یەکگرتوو بن بۆ بە هاناچوونی بەندییە سیاسییەکانمان، و کۆکردنەوەی پشتیوانی جیهانی و دروستکردنی فشاری نێونەتەوەیی بۆ سەر ئەو رێژیمە دیکتاتۆرەی ئێران.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٥ی سەرماوەزی ٢٧١٤ ی کوردی. ١٦ / ١٢ / ٢٠١٤ ی زاینی.

Share