Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
ئەمرۆ ئه‌نجومه‌نى باڵاى کاروبارى خانمان کۆمه‌کى گەیاندە ئاواره‌کانى سەر چیای شنگال دلێر ئیبراهیم - چیای شنگال

 71A6316ئه‌نجومه‌نى باڵاى کاروبارى خانمان به ئاماده بوونى خاتوو پەخشان زەنگنە ئەمینداری گشتی ئەنجومەن و ژمارەیەک لە ئەندامان و کارمەندان و خۆبەخشان، بڕى 12 تۆن هاوکارى، له‌ که‌لوپه‌لى منداڵان و ئافرەتانى، گەیاندە ئاواره‌کان لەسەر چیای شه‌نگال.

بڕى 12 تۆن که‌لوپه‌ل و هاوکارى کە پێکهاتبوو لە پێداویستیه‌کانى منداڵان و ئافرەتان و جلوبەرگی زستانه‌، گەیەندرایە ئاوارەکانی سەر چیای شنگال، بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ى که‌ به‌درێژایی داگیرکردنى قه‌زاى ‌شنگال له‌لایه‌ن چه‌کداره‌کانى داعشه‌وه‌ له‌و شاخه‌ ماونه‌ته‌وه‌.
ئه‌و کۆمه‌کە له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و که‌مپینانه‌ کۆکراوەتەوە که‌ له‌ ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوو به‌رده‌وام بووەو تائێستا درێژەى هەیە، ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌ش بریتین لە پێداویستییه‌کانى منداڵان و ژنان و جلوبه‌رگى زستانه‌.

جێى باسه‌ ئه‌نجومه‌نى کاروبارى خانمان به‌ درێژایی شه‌ڕى داعش و ئاواره‌بوونى هاووڵاتییان بۆ هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وام بووه‌ له‌ به‌خشین و کۆکردنه‌وه‌ى کۆمه‌ک بۆ ئاواره‌کان، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌ سه‌دان تۆن کۆمه‌کى کۆکردووه‌ته‌وه‌ و دابەشیکردووە.
گەیاندنی ئەم کۆمەکەو لە نزیکەوە ئاشنابوونی ئەمیندارو ئەندامانی ئەنجومەن بەئاوارەکانی سەرچیای شنگال بووە هۆی خۆشحاڵى و شادبوونی ئاوارەکان، بەتایبەتیش ئافرەتان و منداڵان..

Share