Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
تۆڕی ( Koncicc) چەندید دیداری سەركەوتوو لە شاری لاهای ئەنجامدا

10979183 921032504574025 140485994 nتۆِی ( Koncicc) 6-2—2015 لە چوارچێوەی كارو چالاكییەكانی بۆ ناساندنی كۆمەڵكوژی شەنگال و ئێزیدی و كریستان و كاكەیی و شەبەك و پێكهاتەكانی كوردستان و چڕ كردنەوەی هەنگاوەكان بۆ ئەوەی عێراق ببێتە ئەندامی دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی و ناساندی كارو چالاكییەكانی لە كوردستان و عێراق,شاندێكی كە پێك هاتبوون لە عەلی مەحمود محەمەد رێكخەری گشتی تۆڕەكە و رەنجدەر گڕاوی ئەندامی دەستەی كارگێڕی و سامان شهابی و سەركەوت عەلی لە شاری لاهای هۆڵەندا ئەم دیدارانەیان ئەنجامدا.
1- سەردانی هاوپەیمانی جیهانی بۆ دادگای تاوانی نێو دەوڵەتییان كرد و لە گەڵ بەڕێزان ( Niall Mattes سەرۆكی پەیوەندییەكان ) ( Mattew Cannock بەرپرسی بەشی یاسا ) (Kirsten Meersschaert Duchens سەرۆكی لقی ئەوروپا ) دانیشتن , لە سەر سكاڵای خەڵكی كوردستان لە داعش و پشتیوانی تۆڕەكە لەو سكاڵایەی گفتوگۆكرا , شاندەكە داوایان لە هاوپەیمانی ناوبراو كرد بە دواداچوون بۆ كەیسەكە لە دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی بكەن كە لە مانگی ئۆكتۆبەردا سكاڵاكە لە لایەن شاندی كوردی بە سەرۆكایەتی وەزیری شەهیدان تۆمار كراوە و زانیاری پێویست بە كوردان بدەن لە سەر هەڵبژاردنی كاریگەرترین شێواز بۆ بە دادگایی گەیاندنی بەرپرسانی داعش .
پێشنیاری ئەوە كرا لە هەموو پارچەكانی كوردستان تۆڕی رێكخراوە كوردستانییەكان لە پێناو دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی پێك بهێنرێت , هاوكات باسی ئەو هەوڵانە كرا كە تۆڕەكە و رێكخراوەكانی ئەندامی وەك یەكەم لایەن لە عێراق داویانە بۆ بە ئەندام بونی عێراق لە دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی.
هاوپەیمانی جیهانی لە زیاتر 3 هەزار رێكخراوی ناسراوی جیهانی پێك هاتووە و چەندین كەسایەتی گەورەی جیهانی ئەندامن تیایدا, تۆڕی هاوپەیمانی كوردستانی ئەندامی چالاكی ئەو هاوپەیمانییەو بەشێكە لێی.
2- سەردانی دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی و دانیشتن لە گەڵ بەڕێزان ( Matias Hellman راوێژكاری پەیوەندی دەرەوە) ( Paolo Proli رێخەری ژوری داواكاری گشتی ) , باس لە كارو چالاكییەكانی تۆڕەكە لە كووردستان و عێراق و وەرگێڕانی پەرتوك و نامیلكەكانی دادگا بۆ سەر زمانی كوردی و هەوڵەكانی تۆڕەكە بۆ تۆمار كردنی سكاڵا لە سەر ئەو داعشانەی كە ناسنامەی وڵاتانی ئەندامی دادگای تاوانی نێو دەوڵەتین و ئەم بیرۆكەیەی رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید و تۆڕەكەیان بەرز نرخاند .
گفتوگۆ لە سەر شێوازی بە دادگا گەیاندنی ئەو داعشانەی ناسنامەی وڵاتانی ئەندامیان هەیە , چ لە رێگای دیلەكان جەنگەوە چ لە كوردستان یان رۆژئاوای كوردستان , یاخود دۆزینەوەیان لە وڵاتەكانیان پاش گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتەكانیان , بۆ ئەم مەبەستە رەوەندی كوردی و رێكخراوەكانی دەتوانن رۆڵی سەرەكی بگێڕن .
هاوكات داوا كرا وەك جاری پێشوو سەرۆكی دادگا نامایەك ئاراستەی سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمان و وەزیری دەرەوەو وەزیری دادی نوێی عێراق بكرێت و تیایدا داوا بكرێت عێراق ببێتە ئەندامی دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی.
ئەوەی شایانی باسە پێشتر بە هەوڵی رێكخراوەكانی ناو تۆڕەكە توانرا نوری مالكی ناچار بكرێت كە دراسەی بە ئەندام بوونی عێراق لەو دادگایە بكاتە, بە داخەوە هەندێك لە ئەندامانی لیژنەی باڵای دادوەری عێراقی دژ بە ئەندام بونی عێراق وەستانەوە.
هەروەها لە بەشێكی دیكەی دانیشتنەكە باس لە هەوڵەكانی تۆڕی هاوپەیمانی ( KONCICC) كرا , چ بەوەی وایكردووە لە كوردستان رایەكی گشتی پێك بێت بۆ ئەوەی عێراق ببێتە ئەندامی دادگا وە چ لەوەی لە كاتی گفتوگۆكانی كورد و بەغدا داوایكرد بە ئەندام بوونی عێراق ببێتە خاڵێكی گفتوگۆكانی نێوان هەردوولا كە لەمەدا سەركەوتوو نەبوو .
نوێنەرانی دادگا زۆر خۆشحاڵ بوون بە بوونی تۆڕێكی چالاكی لەم چەشنە لە كوردستان كە لە روی مەیدانی و راگەیاندنەوە چالاكەو تا ئێستا چەندین پەرتوك و نامیلكەی ئەوانیان كردۆتە كوردی و هیوای بەردەوامی كارەكانیان بۆی خوست .
ئەمەو تۆڕەكە داوایكرد:
ا-گرنگی بەو سكاڵایە بدرێت كە لە دادگا تۆمار كراوە و بەڵێنی دا بەردەوام بە زانیاری تازە ئۆبداتی بكاتەوە, بۆ ئەوەی نەبێتە چەند سكاڵا , سكاڵای نوێ تۆمار نەكرێت.
ب-داوای لە دادگا كرد سەردانی كوردستان و عێراق بكەن.
ج-داوای كرد لە گەڵ رۆژئاوای كوردستان پەیوەندی بگرن بۆ هەمان مەبەست.
3-پاشان شاندەكە سەردانی رێكخراوی پەرلەمانتاران لە پێناو كاری جیهانی كرد و لە گەڵ بەڕێزان ( Marieke Van Doorn بەڕێوەری هەڵمەتی ئای سی سی ) ( Romina Morello بەڕێوەبەری یاسای نێو دەوڵەتی) دانیشتنی ئەنجامدا , لە دانیشتنەكە باس لەوە كرا كە زۆرترین پەرلەمانتاری كورد و هێزە مەدەنی پێشكەوتنخوازەكانی عێراق بێنە ناو ئەو رێكخراوەو كارەكانیان بۆ بە ئەندام بوونی عێراق لە دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی رێك بخەن , سوپاسی ئەو رێكخراوە كرا كە رۆڵی پۆزەتیڤی گێڕا لە كاتی تۆمار كردنی سكاڵای كورد لە سەر داعش.

ئەوەی شایانی باسە لە 4-8-2014 رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید یەكەم بەیاننامەی لەسەر جینۆسایدی ئێزیدییەكان دەركرد و داوایكرد لە دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی سكاڵا لەسەر داعش تۆمار بكرێت لە رێگای دادگاییكردنی دیلەكانی جەنگی هاووڵاتی 122 وڵاتی ئەندامی دادگاكە, ئەم بیرۆكەیە بووە هۆی تۆماركردنی دوو سكاڵا لەسەر داعش لە لایەن پەرلەمان و حكومەتی كوردستانەوە.

تۆڕی هاوپەیمانی رێكخراوە كوردستانییەكان لە پێناو دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی
Kurdish organizations Network coalition for the International Criminal court (KON_CICC)
https://www.facebook.com/pages/Koncicc/113894382140921?ref=hl
07503714620
8-2-2015

رێكخراوەكانی ئەندامی له KONCICC

1. كوردستان بێ جینۆساید kurdistan without genocide
2. رەنگەكان بۆ ئازادی Colors of Freedom
3. ئاتاج بۆ مافەئابووری و كۆمەلایەتیەكان
4. رێكخراوی چاودێری كوردۆساید/چاك kurdocide watch
5. كۆمەلەی قوربانیانی كیمیابارانی هەلەبجە
6. رێكخراوی ژیانی نوێ
7. رێكخراوی راوێژكاری یاسایی
8. لقی هەولێری سەندیكای پارێزەران
9. رێكخراوی كیمیاباران و ئەنفالكراوەكانی بالیسان و دەوروبەری
10. دەزگای سمارت بۆ پەرەپێدانی میدیا و یاسا
11. یەكیتی لاوانی دیمۆكراتی لە كوردستانی عێراق
12. كۆمەلەی قوربانیانی كەسوكاری ئەنفالی گەرمیان
13. گۆڤاری كەی ٢١ و لەیلا قاسم و لەیلا زانا
14. رێكخراوی جوتیارانی سەردەم بۆ پەرەپێدانی كشتوكالی
15. رێكخراوی بیمە بۆ مافە ئابووری و كۆمەڵایەتییەكان
16. رێكخراوی لاو بۆ ئاشتی
17. كۆمەلەی پشتیوانی قوربانیانی جەنگ
18. كۆمەلەی هێڤی هێڤی بۆ پشتیوانی قوربانیانی جەنگ
19. رێكخراوی ژیانی نوێ بۆ زیان لێكەوتوانی جینۆساید
20. رێكخراوی گەشەی پەروەردە و فێربوون
21. كۆمەلەی پەرەپێدانی تواناكانی لاوان
22. رێكخراوی ئەنفالەكانی كوردستان
23. كۆمەلەی قوربانیانی هەڵم
24. كوردستان ئۆنلاین بۆ هەوال
25. دەزگای هەوال بۆ راگەیاندن و رۆژنامەوانی
26-رێكخراوی ساباتی قوربانیانی ئەنفال كەركوك
27. رادیۆی ئاشتی
28. رێكخراوی قوتابیانی كوردستان
29. رابونی خوێندكاران و لاوانی كوردستان
30. سەنتەری گەشەپێدانی چالاكی لاوان
31. رێكخراوی پارێزەران بۆ برسی جینۆساید
32. رێكخراوی را بۆ پرسە نەتەوایەتیەكان
33. رێكخراوی ژنانی ئازادیخوازی كوردستان( رێژاك)
34. جولانەوەی هاولایتی ئازادو یەكسان
35. كۆمەلەی روناكبیری و كەشەپێدانی كۆمەلایەتی / كەركوك
36. مالپەری دیاكۆ نیوز
37. رێكخراوی پێشەنگی خوێندكاران
38. گروپی كار بۆ ئەنفال
39. رێكخراوی ئاشتی سەوزی كوردستان
40. ناوەندی مرۆڤ بۆ گەشەپێدانی بیری تاك
41. یەكێتی گشتی قوتابیانی كوردستان
42. رێكخراوی رابوون
43- كۆمەلەی ئافرەتانی كوردستان
44- ریكخراوی پەرەپێدانی ژینگە Environmental Development Organization
45- ناوەندی داكۆكیكردن لە زیان لێكەوتوان و ئاوەدانی پشدەر
46-ناوەندی مرۆڤ بۆ گەشەپێدانی بیری تاك
47- بنكەی كەركووك بۆ چارەسەركردنی قوربانیانی ئەشكەنجە
48- سەنتەری ئەنفال
49-یەكێتی راگەیاندنكارانی كوردستان
50-سەنتەری پەرەپێدانی لاوان
51- رێكخراوی پاو
52- كەناڵی سەتەلایتی رێگا
53-gender studies and information organization
54- رێكخراوی مەسەلە
55—كۆمەڵەی پاراستنی بەكاربەران
56-دەزگای تەندوستی كوردستان
57-رێكخراوی پرسی میدیا
58-رێكخراوی پەرەپێدانی تواناكانی لاوانی كەمئەندامی كوردستان
59-رێكخراوی كوردلاند
60-رێكخراوی زەوی بۆ بەختەوەری مرۆڤ
61-رێكخراوی لانۆی ژنان
62-كۆمەڵەی دوارۆژی كوردستان
63-رێكخراوی پارسای كولتوری
64-رێكخراوی ئەردەڵانی هونەری
65-رێكخراوی ئاریای گەنجان
66-دەستەی توێژینەوەی یاسایی
67-ریكخراوی خۆبەخشی كوردستان
68- رێكخراوی فیوچەر
69- رێكخراوی فه‌ژین بۆ قوربانیانی جینۆسایدی بارزانیان
70-سەنتەری میترۆ
71- رێكخراوی پێگەیاندنی سەركردە
72-رێكخراوی ژینگەیەكی تەندروستی سەوز
73-رێكخراوی دۆستانی ژینگە
74-دەزگای مۆنمێنتی هەڵەبجە-هۆڵەندا
75-رێكخراوی دۆستایەتی كوردستان-هۆڵەندا
76- رێکخراوی کوردفۆڕ
77- سایتی چاودێرنیوز
78-رێكخراوی هێمای رۆشنبیری
79-رێكخراوی ئارا
80-رێكخراوی ئاراستە
81- رێكخراوی چواردەی چوار
82-سەنتەری ئەنفال یا بارزانیان
83-رێكخراوی رێسا بۆ تواناسازی یاسایی
84-رێكخراوی سازگار بۆ نەخۆشی ( MS )sazgar multiple sclerosis
85-رێكخراوی هاوێنەی هونەری
86-كۆمەڵەی قوربانیان و ئەنفالی خۆشناوەتی
87-یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان
88-رێكخراوی كوردستانی سەوز
89-رێكخراوی سایە بۆ بەرەنگاربونەوەی توندو تیژی نەهێشتنی جیاوازی رەگەزی
90-رێكخراوی دۆستانی سپی
91-تۆڕی هانا (12) رێكخراو
92-كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان
93-سەنتەری رۆشنبیری كوردی روسی
94- رێكخراوی فەرهەنگی كاكەیی
95-رێكخراوی مرۆڤ بۆ داكۆكیكردن لە مرۆڤ
96- رێكخراوی سۆلیدارێتی لاوان
97-رێكخراوی تاكۆ بۆ پرسە دەرونی و كۆمەڵایەتییەكان
98-كۆمەڵەی ماڵی لاوانی كورد
99-دەستوور بۆ توێژینەوەی یاسایی
100-تۆڕی رێكخراوە كوردییەكان بۆ قەدەغە كردنی چەكی ئەتۆمی ( ICAN_KURDISTAN )(34 رێكخراو)
101- ریكخراوی فیربوون بۆ هۆشیاری په‌روه‌رده‌یی
102-دەزگای سمارت بۆ گەشەپێدانی میدیاو یاسا.
103- ریكخراوی سەباتوو بۆ داكۆكیكردن لە مافی كەسوكاری ئەنفالكراوان
104- رێكخراوی هەڵەبجە بۆ پەرەپێدانی رۆشنگەری كلتوری و میژویی
105-رێكخراوی رایەڵ بۆ راهێنان و پەرەپێدانی مرۆیی-ROTHD
106-رێكخراوی دایك بۆ گەشەپێدان-DOD
107-تۆڕی هەماهەنگی رێكخراو و ئیئۆنجییەكان ( 64 رێكخراو)
108-رێكخراوی عەر عەر
109-رێكخراوی باوەڕبوو كەلتوری
-110 رێكخراوی باران بۆ پرسی ئەنفال
111-تۆڕی داكۆكی لە رێكخراوە نا حكومییەكان 16 رێكخراو
112-رێكخراوی گەنجانی كوردی - نێو دەوڵەتی

Share