ژیان کاسێتی تەمەن ئەگەر بکرێت مرۆڤ هەفتانە ئەو کاسێتەی کە پێدەڵین ژیان یان ڕابردوو لە هەفتەیەکدا یان لە مانگی جارێک پێدا چونەوەیەکی بۆ بکرایە یاخود بەکوردی بڵین بەخۆدا بچیتەوە بۆ ئەوەی بتوانی پەی بە خاڵە لاوازەکانی ژیان بەری تائەو ئاستەی ئەقڵ کاردەکات بۆ بیرکردنەوەیەکی باشتر لە کۆێ کەمووکوڕی هەیە یان چاکیان بکەیت یاخۆد ڕیگا چارەیان بۆ بدۆزیتەوە. بۆیە ئەگەر ئەو هەنگاوە لە کۆمەڵگاکانی تردا هەبێت ئەوە شتێکی زۆرباشە، خۆ ئەگەر گریمان نەشبێت بەڵام ئەوەی ئەوان دەیکەن زۆری کەمنیە لەوەی هەفتانە چاو لە کاسێتی ژیانی ڕابردروو بکەن، ئەتوانین بڵێن ئەوان کاریان بە کەس نیەو نایەنە ناو ژیانی کەسی ترەوە چۆنکە پێان وایە مرۆڤ و ئازادیەکانی سنوردارە ئازادی ئەوەندە جوانە تاکو مافی و ئازادی کەسانی تر پێشێل نەکەیت لەو پرنسیپە دەرنەچیت کەپێدەڵێن سنوری کەسێتی. ڕەنگە ئەوکەسانەی ئەم بابەتە دەخوێنەوە تاڕادەیەکی باش لە گەڵ ئەم قسەو بابەتەدابن بەڵام گرنگی ئەوەیە ئەوان لە ئەورپاش دەژین ئایە ڕەچاوی ئەوەیان کردوە ئازادی و بەرنامەکانی سنوردارە،؟ بەڵام ئەوەی پێدەڵێن ئازادی لە کۆمەڵگای کوردی دا بەشێوەیەکی زۆر پێچەوانە بەکاری دێت.. هیوا شوانی ١٩/٧/٢٠١٣
|