Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
هێندە دڵم پڕلە خەمە. ... هیوا شوانی

 

 

 

هێندە دڵم پڕلە خەمە.
هەتا وسفی جوانیت بکەم
بڕوابکە هێشتا لە لام کەمە
ئەوەندە تۆ دڵسۆزی خاک بووی
ئەی داخەکەم ئێستا بێ ناز کەوتوی
کە چاوم دەبڕمە چاوەکانی هەزاران هیوا دەبینم،
لە دوای تەماشا کردنی خۆم خەریکی شینم،
ئەزانن چەند دڵسۆزی بابەگورگور بوو ئەو پیاوە.!
هەر چی وشەی جوانی هەیە بۆی بنوسم هێشتا
زۆر زۆرکەمم پێداوە،؟
لەو ڕۆژەوە لە دایک بوو خەمی وڵاتی لەکۆڵە
ئەم هونەرمندە دڵسۆزەم وا خاک دەیدا بەکۆڵا،
ئەی نیشتیمان پەروەرەکانی وڵاتم
ئەی هاورێ و دۆستانی ڕێگای دوری خەباتم
ئەی مامە ڕیشە کەی دەراماکانی کوردایەتی
ئەی دڵپاکە جوانە کەی ڕێگایی ئازاو مەردایەتی
بۆ کوێ برۆم وشە بێنم باڵای بەقەت باڵاکەت بێ
لە کام ناخی تاساو دا فرمێسکەکانم دەربێنم
ئەی شۆڕە سواری شارەکەی کوردایەتی
نەکەی بڕۆیت خەباتی هەرماویەتی هەرماویەتی
.................................................................
هیوا شوانی
٢٥/٨/٢٠١٣

 

 

 

Share