Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
چۆن بتوانم چەوت بم .. هیوا شوان

egg 14چۆن بتوانم چەوت بم .. هیوا شوانی

لەو کاتەوەی کورد گوتەنی سەرم لە هێلکە تروقاوە هەتا ئەم تەمەنەی ئێستاش پێم وابێت هەرگیز نەم توانیەوە بۆیەک ساتێک بەئارامی و بێ خەیاڵ و فکرنەوە کردنەوە، ئاسودەبم جائەگەر فکر و خەیاڵ و توانای بیرکردنەوە کان بۆ هەرچی بن و لەپێناو چیدا ئەم هەموو خەیاڵ و خەمە،!
تاچەن بتوانێت هاوکاری بکات بۆ ئەوەی، ئایە بۆ دەبێت مرۆڤەکان ئەوەندە خاوەن کۆمەڵێک خەمی جیاوازبن و زۆر بەکەمی چواردەورەی یان بتوانن لێان تێ بگەن. لەو کاتەوە هەستم کرد کە من کوڕێکی کوردی بێ نیشتیمان و بێ وڵاتم کە بەچاوەکانم بینیم کورد بەدەستی کورد شەهید دەکرا و ئیتر هەستم بە نائارامیەک دەکرد و لەو ساڵەوە کە ٣٣ساڵ بەسەر ئەو فکر و یادە دا دەگوزەرێت. بۆیە ئەوەی من دەمەوێت باسی بکەم خەمەکان زیاتر بوو هەستی نیشتیمانی ئاوا ئاوێتەی ناخم بوو وەم دەزانی ئەگەر من لە پێناوی گەلەکەم دا شەهید نەبم ئەوە بۆ خۆی دەبێتە خیانەت. بەڵام ئەو هەستە کورد بوونەی ئەو ساو هەتا ئێستاش لە گەڵدابێت بەداخەوە بەدوایی یەک پرسیاردا دەگەڕێم و زۆر ماندووی کردووم کە لە مرۆڤەکان تێبگەم ئەوەی زۆر سەیرە لەم سەردەمدا هەرگیز ناتوانی متمانەی تەواو بە مرۆڤەکان بکەیت، سەیرەکە لە وەدایە،؟ لەو کاتەوە من فێری ئەوەکراوەم هەرچی بووم ڕاست و هەردەم خاوەن متمانە و خۆم بتوانم باورم بەخۆم بێت.وەک ئەو پەندە کوردیە دەڵێت..( گەر جێگام نەبێ لە شار و لە گوند.. بەشل ئەڵێم شل و بەتوند ئەڵێم تووند) بۆیە زۆر بەداخەوە کورد ئەم خەسڵەتە خراپەی کردوە بەخوو، هەرگیز وازی لێناهێنیت و ئەگەر هەزار ساڵ دوریشی بخەیتەوە. بۆ دەبێت ئێمەی کورد ئەوەندە خوومان بەوە گرتەوە کە پاشقول لەیەک بدەین ئەوەندە هەوڵ نادەین بخوێنیەوە لە هەموو بوارەکان دا خۆمان لەئاستە جیاوازەکاندا بەهێزتربکەین بۆ هۆشیار کردەوەی کۆمەڵگاکەمان ئەوەی لەو کاتەوە هەتا ئێستا من وەک تاکێکی کۆمەڵگی کوردی زۆر ناخی وێران کردوم ئەویە بۆ خۆگەورە کردن پێ دەنێینە سەرپشتی یەک و ئیتر چی دەبێت با ببێت. کاکی کوردە ئەوەندەی بیر لە شاکاندی دەکەینەوە ئەوەندە بیرمان لە دەوڵاتی کوردی بکردایەتەوە دەمێک بوو خاوەن خۆمان بووین؟
هیوا شوانی
٢٠/١١/٢٠١٣

 

 

 

Share