Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
شەوێك لەگەڵ بێ تۆیی دا ....... هیوا شوانی

1375947 667653313253374 1871045883 n

شەوێك لەگەڵ بێ تۆیی دا
چۆن ڕۆژ دەبێتەوە
ئەستەمە ئەوکاتانەی بێ تۆم
ئەزانی چەن بەئازارە ئازیزم
تاریکی شەو خۆی دەکات بە ساڵ و
کاتگێڕەکان خۆیان دەکەن مانگ و
خولەکەکان لێمان دەبن بەڕۆژ و
چەرکەکان خۆیان دەکەن بکاتگێر
ئییتر هەر ڕۆژ نابێتەوە لەگەڵ خەیاڵدا و
خۆم دەخۆمەوە لەو هەموو بێ تۆیەدا
ئەزانی ئازاری بێ تۆی چەن ئەستەمە
ئازیزم وەرەوە تاڕۆژ نەبووە تەوە.
هیوا شوانی
٢١/١١/٢٠١٣

Share