Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
کێ دایکی منە .... هیوا شوانی

1045183122013 334153122013 98

کێ دایکی منە.؟؟؟
کێ خۆی بەدایکی ئەم منداڵە ئەزانیت. گەرکووک کەس موزایدەی سیاسی نەکات
بۆیە مەسەلەیەکی کوردی هەیە.. دەگێرنەوە..لەکاتی خۆی.... منداڵێک بزر دەبێت دوایی مالێک دەی دۆزنەوە بەخێووی دەکەن دوای دایک و باوکی منداڵە دەزانن، لەلای فڵان ماڵە و دەچن دەڵێن ئەوە منداڵەکەی ئێمە... لێان دەبێت بە ناخۆشی...دەچنە بەردەمی دادگا... پاش چەن جەلەسەیی دادوەر چاری نامێنیت ...دەڵێت... بەهەردوو دایکە کە باشە بزانم کامتان ئازان هەر یەکی نیوەی منداڵە بۆ خۆتان بەرن...پێکەوە دایکە کان پەلاماری منداڵە ئەدەن منداڵەکە ئازاری پێدەگات و هاوار دەکات ئازاری پێدەگات... دایکە ئەسڵیەکەی خۆی دەستی شڵ دەکات زڕ دایکە کە منداڵە دەرفێنی.. دادگا تەماشایان دەکات... زڕ دایکە کە بەدادوەر دەڵێت نەم گووت من دایکی منداڵەکەم... ئەوکاتە دادورەکەش دەڵیت نەخێر... تۆ دایکی نیت ئەگەر دایکی بوایت ئازارات بەمنداڵەکە نەدەگەیان ئەوە دایکی ڕاستەقینەی خۆیەتی بۆی گریاو دەستی شڵ کرد بۆ ئەوەی ئازار بەمنداڵەکەی نەگات. فەرمووو ئیستا منداڵە کە بدەوە دایکە ئەسڵیەکەی خۆی...چۆنکە ئەوەیە دایک چوونکە هیچ کات دایکی ڕاستەقینە نایەوەێت منداڵەکەی ئازار بچێژیت بمریت.
ئەبۆیە ئەوەی خەمخۆری کەرکووک بێت و خۆی بە دڵسۆزی ئەو شارە بزانێت هەوڵی پەرتەوازە بوونی دەنگی کورد نادات ئەگەر گریمان لەبەرژەوەندی ئەویشدا نەبێت. بۆیە دەکری بپرسین بۆ یاری بەچارە نوسی کەکووک بکرێت بۆ ئاوا ژیان و سەروەت و منداڵەکانی کەرکووکی کان دەکوژرین دەسوتین بەهەموو شۆڕشەکانیەوە کەرکووکیەکان قوربانی زۆریان داوە. من لێرەوە بەهەموولایک دەلێم ئەوە حیزب و لایەنەی خۆی بەدڵسۆزی کەرکووک دەزانیت دەبێت لەبەرامبەر کەرکووک چۆک دابدات و بۆ ئەوەی هەموومان پێکەوە جوانین ئەو یەک لیستی یەی کەرکووک هەموو کورد و کوردستانی سەربەرزەکرد. بەداخەوە هەر کەس و لایەنێک بەرپرسیارە لەوە دابرانە داواکارم لەخەڵکی کەرکووکی بریندار بە سندووقی دەنگدان سزایی هەمیشەیی بدەن سندووق بکەینە سەنگی مەحەک بۆ هەموویان.
هیوا شوانی
٢٠١٣/١٢/١٢

 

 

 

Share