Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
شەست کوێجا ؟ .. هیوا شوانی

1544462 476974899079578 1357068462 n

شەست کوێجا ؟
زۆر بێزار بووم ســەیری هــەواڵ کـەم
سەیری گفتو گۆی مێشک بەتاڵ کەم
ئــەوەی دەگــــــوزەرێ لە وڵاتی کوردان
هەرکەس کـوێخـایە و هاتـۆتە مەیدان
بەڕاستی سەیرە سەدەی عــەولەمە
بەشــی ئـەم گــــەلە ئازار و خـــەمە
هەتاکەی دەیکەن پـــەنجا بە پـــەنجا
شەر مـوو خەجاڵەت بەرتـــانی نەدا،؟
وشــــــەم نـــەمـــاوە لە شـــــەمــــــەزاری
وا دونـــیا تەواو کـــورد نەکــرا چاری،!
ئاخر لەماڵێک شەست کوێخای تیابێ
چــۆن لە ژێــردەستی ڕزگاری دەبـێ
ئـەم هەمــوو ئاڕموو لۆگـــۆی حزبەکان
سـەیرە ناتــوانن دەنگیان یەک بەخەن
....................................................
هیوا شوانی
٢٢/١/٢٠١٤
تێبینی وێنە لە
پەیجی جەمال سیدسادق
وەرگیراوە

 

 

 

Share