Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
ئای کەشەرمە ئەم دیمەنە....هیوا شوانی

1654220 625151540867595 602733540 n

ئای کەشەرمە ئەم دیمەنە.
پشێکەوتووی دیمووکراسی بێ.
ژنانی ئەم وڵاتە مەرگ و
مشتێک گوللە خەڵاتی بێ.
ئەمرۆ لەم وڵاتە پڕئازارە،؟
کوشتنی ژن فەلسەفەی بێ.
ئای کەشەرمە ئەم دیمنە
دڵۆپ دڵۆپ قەتری شەرم ئەڕێژێ،!
کوردستانم ئێستا کچانێک تارای
سوری بوکێنیان بەگوللە بۆ خەڵاتەکەن.
خەجاڵەتبن ئەوکەسانەی پەنای دڕندەکاندەن.
لەبیرتان چوو ئەوان کاتێک دایکتان بوون
یان هاوسەری شەو سۆزی سەر سەرین تان بوون؟
ئەی کوا وەفای عەشق و خۆشەویستی کاتی ئەوین
ئەی دڕندە تۆ نازانی ئەوان نامرن لەدڵی
هەموو مرۆڤە خاوەن ویژدانەکاندا،
بۆ هەمیشە دەژین دەژین.
.......................................
هیوا شوانی
١/٣/٢٠١٤

 

 

 

Share