Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
بۆر جوازێت یان جیاوازیەت....هیوا شوانی

hiwa penws

بۆر جوازێت یان جیاوازیەت.
هەموو خوێنەوارێک خاوەن ئەقڵ و زانست نیە، هەموو ئەوانەی نەیان توانیەوە پلەکانی خۆێندنی باڵایان بەدەست نەهێناوە نەزان و دواکەوتوونین.
ئەگەر هەموو سەروەتی دونیات هەبێت و هەرچی پلەو پایەی دونیات هەبێت بەڵام خاوەن وێژدان و ڕۆشنبیری و کەسایەتەکی جوان نەبێت هیچ فایدەیی نیە و ناتوانی هیچ متمانەی چوار دەورەکەت بەدەست بێنێت.
بۆیە لە کۆمەڵگای کوردیدا ئەوەی زۆر سەیر و سەمەرەیە دوو شت بووتە خاڵی سەرەکی لەم سەردەمەدا لە ڕوانگەی هەندێک خەڵکەوە ئەبێت یان باشترین پلەی خوێندنت تەواو کردبێت یان خاوەن سەروەتێکی زۆر بێت. تاکو لە ناو خەڵکدا بەگەورە و خاوەن سەروەت بتناسن ، ئەوەی بەراستی جێگایی تێڕامانە بەلای منەوە هێشتا خەڵکانێک هەن پاش چەندین ساڵ لە دەرەوەی وڵات ژیان بەسەردەبەن بەڵام کەچی هێشتا لە قۆناغی زۆر سەیردا دەژین باوریان بە بۆرجوازێت هەیە ئەوە لە دیدیمنەوە وای دەبینم کۆمەڵگایی کوردیدا کەسانێک هەن کە ئاسان نیە بتوانێت خۆێ وەک مرۆڤێک هەژماربکات فەرق و جیاوازی لە نێوان مرۆڤەکاندا نەکات، بۆیە ئەتوانم ئەوە بڵێم بەلای منەوە ئەوکەسانە بۆرجوازن کە خاوەن وێژدانێکی مەزن و ڕۆشنبیری سەردەمن ئەوان دەتوان بە بێ فەرقی هەموو مرۆڤەکان بە هەژار و دەوڵەمەندەوە بەڕەش و سپیەوە وەک مرۆڤ هەژماربکەن بۆیە دەکرێ لێردا ئەوبڵین خۆجیاکرنەوە لە هەندێک بواردا وەک بۆرجوازێک جگە لەوەی کە خەڵکی ڕۆشنبیر و خاوەن وێژدانەکان بەبچوکترین مرۆڤ هەژمارتان دەکەن.

هیوا شوانی
٢٣/٥/٢٠١٤

 

 

 

Share