Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
مێژوو ڕەحم بەکەس ناکات. ...هیوا شوانی

541889 417197058349770 732101986 nمێژوو ڕەحم بەکەس ناکات.
سەرکردایەتی کورد بەرپرسی هێزی پێشمەرگە"
خاوەن توانایی هێزەکانی پێشمەرگە و سیاسەت مەدارانی هەرێمی کوردستان"
دڵسۆزان خاوەن پێنوسەکان ، بێرمەندەکانی وڵات" کەس وکاری سەربەرزی شەهیدان.ئەمڕۆ دەبێت هەموومان دڵسۆزی خاکە داگیراوەکەمان بین بەبێ وردکرەی کێشە لاوەکەیکانی خۆمان تەنها کورد بوون گرنگە"
بەرای من بەشێوەیەکی زۆر ئاسان و بەبێ خوێنی ڕۆڵەکانی کورد ئەو خاکە داگیر کراوانەی کوردستان بخەینەوە ژێردەستی خۆمان پێشمەرگە لە دوا سنوری کوردستان جێگیر بکرێت". ئیتر تکایە سەرکرەکان لەم هەڵویستە ڕاستقینەیە، بەبێ ئەوەی هیچ کەس بە پێشمەرگە بڵێ بەرچاوتان کلی پێوەیەکورد دەتوانێ خۆی لە زۆر کێشەی چەنساڵە ڕزگار بکات".

ئەوەی ئێمە بۆ مێژوو قسە دەکەین لە دڵسۆزی بۆ خاک و نیشتیمان ئەم قسانە دەکەین" من وەک خۆم ئەگەر پێوست بەوە بکات بگەرێمەوە بۆکوردستان بۆ بەرگری کردن لە خاکی کوردستان و ناوچە داگیرکراوەکانی کوردستان بکەم ئەوە بەشانازیەوە ئەو ئەرکە قەبووڵ دەکەم.
بۆیە ئەوەی ئێستا زۆر گرنگە کورد یەک ڕێز ماڵی کورد دەمان پارێزی لە هەموو کێشە لاوەکەیە کان وەلابنێن. کورد دەبێت زۆر وریابێت خۆی نەخاتە هاوکێشەکەی ئەمڕۆ ئەوەی بەسەر سوپاسی عراق هاتوە بینیمان خۆیان هیچ هەڵویستی ئەوتویان نەبوو.
گرنگی لەوەدایە چاوڕوان بین وەک کورد کێ براوە بوو ئەوکات خۆمان چاوەڕوانی ئەوەبین چی لەبەرژەوەندی گەلی کورد و خاکی کوردستان بێت دەبێت ئەوەبکەین بۆ هەر بڕیارێکی مێژووی بگڕێنەوە بۆ شەقامی کوردی هەموو پێکەوە هەر بڕیارێکی گرنگ لە بەرژەوەندی گەلدا بێت ئەوە بەگشتی بێێت.
هیوا شوانی
١٢/٦/٢٠١٤

Share