Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
هەزار سڵاو.... هیوا شوانی

 

113

هەزار سڵاو.
هەموو ڕۆژێک خۆێنی جەستەم
دڵۆپ دڵۆپ خاکی وڵاتم تەڕ دەکا
لە هەر بستێکی نیشتیمانم
خونچەگوڵێک سەر دەردەکا
هەر خونچەیەک لەو گوڵانە
خوێنی شەهیدێکی نیشتیمانە
زۆردەمێکە ئەم میللەتە
بۆ ئازادی ڕۆڵە شەهید ئەدا
دڵنیابن ناوی ئەوان هەردەم
گزنگی بەیانە و مێژوو
زۆر بەجوانی وەسفیان دەکا.
هەزار سڵاو ڕێزو وحورمەت
بۆ شەهیدانی کوردستان
دەست لە سەرسنگ ڕادە وەستم
ئەوان هەردەم لە ناودڵمان.
.....................................
هیوا شوانی
٥/٨/٢٠١٤

 

 

 

Share