Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
ئاخ کوبانی هیوا شوانی

کوبانیئاخ کوبانی
چرکە چرکە وا لەگەڵتاین
ئێمەی دڵسۆزانی وڵات
باوڕبکە لە ناو دڵتاین
لەو ڕۆژە وە گەمارۆ دراوی
پڵنگ ئاسا لە سەرپێ خۆت
بەرام بەر هەموو جیهان وەستاوی
کوا جیهان و مافی مرۆڤ
مەموو کەڕن لەم کاتەدا
لە پشودان بوونتە (ئۆف)
کوانێ ویژدانی کوردبونمان
ئەی براکانی باشور و باکورمان؟
ئەی سەرکردەکانی ئەمرۆی کوردستان
ئەی خاوەن دەسەڵاتەکانی
گوێ گەڕی سەرکورسیەکان
وەرنەدەنگ و گشت مەردانە
ئەمڕۆ ڕۆژی هیمەتی
مەردی کوردبوونمانە
وا کووبانی هاواردەکا
بانگی دۆست و برا دەکا
ئای کە شەرمە بێ دەنگ بومان
وا بوونە دۆستی ئاغا پەڕۆ ڕەش و سورەکان!!!
هیواشوانی
٧/١٠/٢٠١٤

 

 

 

Share