Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
خۆڕاگربە .... هیوا شوانی

KKKKKKKAAAAA

خۆڕاگربە
ئازیزم ئازارت هێندە گرانە
پشتی منی چەماندووە
هەرچرکە ساتێکی ڕوانینت
فرمێسکی چاومی باراندوە
خۆڕاگربە هەناسەکەم
ئەوە هێزی بازوی تۆیە
ڕۆڵە گیان بیرت تان نەچێ
ئەوە ئازاری کورد بوون مانە
یەک سەدەیە ئێمەوە ئێوە
ئاوا ژیاوین بەدەست
نەزانی و بێ کەسیەوە
ئاخ خەمی ئێوە بەڕاستی
لە ناخەوە سووتاندمی
بێ کەسیتان ئای چەنێ گریاندمی
ئاخر گەلۆ هەتا کوو کەی
ئەمە بەر هەمی نەزانی بێ
تو خوا زویر مەبەن ئازیزانم
دەزانم چەندە بێ نازن
دەزانم چەندە بێ پەناو بێ ڕازن
هەقی وایە ئەم (وێنەیە) لە سەر
دەرگایی هەمووتان داکوتم
سەرکردەکانی کوردسان
گەربتوانم بۆ چەندین ڕۆژ
بێ نانتان کەم بێ ئاوتانکەم
تا ئەو کاتەی دەبنە
برا و یەک ڕیزبەن
بۆ پاراستی یەکیتری
تەبا هەروەک ئینگلیزەبن.
هیوا شوانی
٢٦/٩/٢٠١٤

 

 

 

Share