Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
وشەی ژن ڕاستە..؟ ..یان.. وشەی ئافرەت.؟ ...هیوا شوانی

1920500 839760102725363 5419553183309178362 nوشەی ژن ڕاستە..؟
یان.. وشەی ئافرەت.؟
ئەم باسە زۆر چار لە ناو کۆڕ و کۆبونەوە کاندا دێتە پێشەوە لە کۆتاییدا بەبێ ئەنجام وازی لێدەهێنریت و بەدەستی بەتاڵەوە دێنەوە ماڵەوە.؟؟!!!
بەشێکی زۆرلە ئێمە دەڵێن ژن.بەشێکی ترمان دەڵێن ئافرەت.
بەڵام تکایە با ئێمە بەدوای دەستەواژەی ڕاست و دروستدا بگەڕێن تابتوانین خوێنەران لەو بارەیەوە کەمێک بەئاگایەوە با زنانیاری زیاتر ببخشینە خوێنەرانی ئازیز.
بۆ گەڕان بەدوای چەن سەرچاوەیەکی گرنگدا و چەن خەڵکی شارەزە لە زۆربوارەوە پرسیارەم کردوە بۆ ئەو باسە.( ئایە کام لەم دوو ناوە دروستە بۆ بەکار هێنان).
(ژن) یان (ئافرەت) دوای ئەوەئ چومە سەر فەرهەنگی کوردی ـــ فارسی کەناسراوە بە هەنبانە بۆرینە. چاپ ی ششەم.
ئەوە هەرچەندە من وەک ڕای خۆم بەکار هێنانی وشەی ژن بە جوانترین دەزانم لەبەر ئەو هۆیانەی خوارەوە.
(١) ... ژن و پیاو
(٢).... نێر و مێ
(٣)..... کوڕ و كچ
ئەوەی لەلای من وەک ئافرەت پەسندنیە وناتوانرێت زۆر باورپێبکەیت.
ئەوەی لە هەنبانە بۆرینەدا نوسراوە ئەوەیە.
ئافرەت: بریتە ژن، مێوینەی مرۆ، عافرەت، زەعیفە ( فارسی) کنایە از زن.؟
بەکارهێنانی زەعیفە. دەکات بە زەعیف لاواز بێ دەسەڵات. بەکەم بینین.
بۆیە بەتێڕوانینی من ئەتوانین بڵێن وشەی ژن زۆر ڕێک وپێکە بۆ بەکار هێنانی .نەک وشەی ئافرەت.!!
بۆیەوەی زیاتر هاوڕابین پێکەوە من چەن وێنەیەکی هەر دووبەشی ژن و ئافرەت م لە فەرهەنگە کە گرتوە بۆتانی دادەنێم.
بەڵام تکام وایە لە دوای شرۆڤەکردنەکە.بەبێ ئەوەی هیچ کەس و لایەنێک بەهەڵە لێم وەرنەگرێت خۆی نەکات بەتەرەف.
ئامانج لێرەدا زیاتر زانیاری گەیاندنە بە خوێنەران هوشیار کرنەوەی نەوەی داهاتووی کوۆمەڵگایی کوردیە.
خۆێنەری بەڕێز. تۆش ئەگەر زانیاری زیاترت لەلایە بەسوپاسەوە هاوکاریمان بکە.
لەگەڵ ڕیزمدا
هیوا شوانی
١٠/١١/٢٠١٤

Share