Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
کۆچ. هیوا وانی

 

 

 

10ca09b7 o.

............ کۆچ...................
کاتێک من مردم شینم بۆ چیە،
هەتا لە ژیاندام کەس وەفای نیە،
ئەوسا لە دوای خۆم پێمدا هەڵمەدەن،
بەقارەمان و مەردم ناو مەبەن،
بۆیە داخەکەم ئێمەی گەلی کورد.
تاکو لەژیانداین یەکتر دەکەین وەرد،
بەڵام دوای کۆچی شیوەنی بۆ کەین،
گەلێک نەتوانێت ڕێز لە یەک بگرین،
خاک بە لەت لەتی و گەل بەکۆ دەمرین.!
ئەوەی ئێستا کە لە ناو کورد باوە،؟
خۆهەڵ کێشانە و قسەو ماستاوە،
کاتێک کۆچ دەکەی بەهەزاران کەس،
بەدوات دەکەون بۆ فیزو هەوەس،
ئەوانەی تەواو دڵیان هێشاوە.
فرمێسکی چاویان ڕێـژنە خۆناوە،
بەهەستێکی پاک دەڵێن ماڵ ئاوا،
تۆ مان لەدەست دا جێگات چۆڵ ماوە،
.......................................................
هیوا شوانی
٦/٦/٢٠١٣

 

 

 

Share