Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
ئەزانی چی هەیە...........؟ هیوا شوانی

10291053 757025297697105 1968807587436116122 nئەزانی چی هەیە...........؟ هیوا شوانی
لە وڵاتی مندا زۆرشت هەیە یاسا نەبێ.؟
دز و گەندەڵ یەکجار زۆرن وەفانەبێ
دەوڵە مەندین بەگیرفان، بەدڵ نەبێ
زیرەکین لە باس و خواس و بوختان
داهێنان و پێشکەوتنی سەردەم نەبێ،؟
باوڕبکەن هێندە، زۆرە پارەی میللەت
بەڵام داخ هەزاران داخ وەکی پلانەبێ،!
نەوت زۆر سەرەوەت زۆرە ویژدان نەبێ
توڕە بوون و هێرش کردنەسەر یەکتری
ئەفسوس بەس لێبوردن و پەیمان نەبێ
بەڵـــێن زۆرە زۆر بــمورە بیریان دەچــێ
زۆر نەماوە هەڵبژاردن وا بەڕێ وەیە و دێ
ئەی خەڵکینە بۆ ئێوەش زوو بیرتان دەچێ
زۆر بەتواناین بۆ قیژە قیژ و هەڵپەڕکێ
خەتای چیە گەنجەکان مان بە بەرچاوی
خۆمانەوە بەئاسانی و بێ ویژدانی دکوژرێ
خەتای کێیە مەنهۆڵەکانی باژێڕەکان زوو دەگیرێ
هەمووی خەتای منە پەنجەم هەر چوار ساڵ جارێ
بە جەوهەری مۆر کراو ڕنگی گوڵی هێرۆ دەگرێ
وەرنەوە ئەی خڵکینە خەتایی کێیە ئەم حوکمەتە یەک ناگرێ
ئێوە بڵێن منداڵە ٢٣ ێ ساڵانەکەمان کەی پێ دەگرێ
زۆرشت بەقەدر و قیمەتن لەوڵاتی من،
بەس ئینسان نەبێ ئینسان نەبێ
هیوا شوانی
٢٩/١/٢٠١٤

Share