Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
پرۆفیسۆر/ مۆردەخای زاكین: ئەگەر كورد بە پەیوەندییەكانی خۆیدا بچێتەوە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و بڕیارێكی وەها ژیرانەش بدات دەڵێم بەڵێ ئیسرائیل یەكەم وڵات دەبێت دان بە دەوڵەتی كوردستان بنێت. دیمانە/ شێرزاد عومەر محمود/ ئۆرشەلیم - ئیسرائیل

249018 565225806834113 167204233 nزۆرن ئەو

كەس و رۆشنبیرانەی لە ناوەوەی ئیسرائیل لەسەر پرسی كورد و دۆزە رەواكەی كار دەكەن كە ساڵانێكە وەك سەربازێكی ون لە هەوڵی زیندووكردنەوەی ئەو برایەتیە دێرینەی نێوان كورد و جوون، جا ئەو رۆشنبیرانە چ كورد بن یاخود غەیرە كورد، زۆرێك لەو كوردە جووانەش لە ماوەی رابردوو بە پلە و پایەی گەورە گەیشتوونە، بەڵام نەیانتوانیوە بە شێوەیەكی بەرچاو و ئاشكرا خزمەتی نەتەوەكەیان بكەن، پرۆفیسۆر مۆردەخای زاكین كە بە(مۆتێ زاكین) ناسراوە لە دایكبووی شاری زاخۆیە و لە سەرەتای شەستەكانەوە بەرەو ئیسرائیل دەگەڕێنەوە، دوای تەواوكردنی خوێندنی بە زۆرترین پۆستی حكومیدا تێپەڕ دەبێت و دواجار لە نێوان ساڵانی 1993 – 1999 دەبێتە بەڕێوەبەری نووسینگەی

*كورد و ئەرمەن و جوو لەم ناوچەیە یەك مێژووی هاوشێوەیان هەیە، ئەرمەن و جوو بەهۆی مەینەتییەكانی رابردوویان بوونە خودان دەوڵەت و كیانی سەربەخۆ، بەڵام كورد نەیتوانیوە مەینەتییەكانی رابردووی بقۆزێتەوە بۆ وەدەستهێنانی سەربەخۆیی و دروستكردنی دەوڵەت.
زاكین: ئەگەرچی زۆر لە نزیكەوە ئاگاداری مێژووی ئەرمەنەكان نیم، بەڵام لە جینۆسایدی هەر سێ نەتەوە ئاگادارم، باوەڕیش ناكەم كە تەنها مەینەتییەكانی رابردوویان هۆكاربووبن بۆ وەدەستهێنانی سەربەخۆیی بەڵكو هەست و ئینتیمای تاكەكانی كۆمەڵگای ئەرمەنی و جوو هۆكاری پێشەكی بوونە، هاوكات پەرتەوازەیی نێوماڵی كورد بە هۆی فرەیی لە ئایدیا و ئایین و چینایەتی و لەسەرووی هەمووشیانەوە جیۆپۆلەتیكی كورد بەهۆكاری سەرەكی دەزانم.
*كەوابوو ئێوەش لە رابردوودا بەشێكی بەرچاوی بەرتەسككردنەوەی ئەو جیۆپۆلەتیكەبوون..؟
زاكین: رەنگە حكومەت بەشێك بووبێت، بەڵام وەك میللەتی جوو دەڵێم نەخێر چونكە ئێمە زۆر هاوسۆزی برا كوردەكانمان بووینە و لەگەڵ ئێش و ئازارەكانیان بووینە كە رەنگە ئێستا كاتی ئەوە نەبێت بیهێنینە زمان و لێیەوە بدوێین.
* شتێكی باشە واتا لێرەوە لێرەوە چۆن دەتوانرێ بە پراكتیكی ئەو هاوسۆزیەتان بۆ كورد دەربخەن، ئایا شتێك هەیە بەناوی پەیوەندی كورد و جوو..؟
زاكین: ئێستا لە رووی رۆشنبیریەوە پشتگیریەكی زۆر گەورەی كورد دەكرێت لە ئیسرائیل، من بڕواناكەم پەیوەندیەك نەبێت لەنێوان كورد و جوو، لە هەموو بوارەكان ماڵێم بەڵكو لە هەندێ بواری دیاریكراو، بەڵام لەبەر ئەوەی كورد پارچە پارچەیە لە حاڵی حازردا رەنگە ئەو پەیوەندییە تەنها لەگەڵ كوردانی باشوور توند و تۆڵ بێت و لەگەڵ كوردانی پارچەكانی تر هەندێ مەترسی بێت بۆ كوردەكان بۆ نموونە لە ئێران و سوریا ناتوانرێت لە كوردەكان نزیك بینەوە چونكە رەنگە بۆ ئێستای ئەوان نەباش بێت و بە دۆستی ئیسرائیل تاوانبار بكرێن، دەربارەی كوردەكانی توركیاش وابزانم بەرژەوەندییە باڵاكانی ئیسرائیل رێگری ئەو پەیوەندییەیە، بەڵام لەوە دڵنیابە لە هەموو پارچەكانی كوردستان ئەو پەیوەندییانە بە گوێرەی بەرژەوەندییەكان گۆڕانكارییان بەسەر دادێت، لە ئیچستادا تەنها دەتوانین پشتگیری كوردەكانی باشوور بكەین.
*چۆن دەڕواننە ئێستا و ئایندەی حكومەتی هەرێمی كوردستان..؟
زاكین: بەداخەوە ئێستا زۆر كێشە بۆ ئەو حكومەتە ساز كراوە، هەر پێكهاتەكانی نێو ئەو حكومەتەش بەشێكن لە نانەوەی ئەو كێشانە، بەداخەوە KRG تا ئێستا خۆی یەكلا نەكردۆتەوە كە چ جۆرە حكومەتێكە عەلمانییە یان ئیسلامییە، بۆ تەواوی ئەو كێشانەش دەڵێم: حكومەتی هەرێمی كوردستانم زۆر پێ باشە، بەڵام نابێت زۆری لە حكومەت بكرێت و نابێت حكومەتی هەرێمیش توند بێت بەسەر ئۆپۆزۆسیۆنەوە، بۆیە پێشنیار دەكەم كە حكومەتی هەرێم ئۆپۆزۆسیۆنەكانیش هاوبەش بكات لە حكومەتدا و با لەدەوری خۆیان كۆیان بكاتەوە.
*ئەگەر كورد دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆی رابگەیەنێت پێت وایە حكومەتی ئیسرائیل دان بەو دەوڵەتە بنێت..؟
زاكین: من دەپرسم كەی ئەو موژدەیە رادەگەیەنرێ..؟ من بە گوێرەی كاتی راگەیاندنەكە دەتوانم بڕیار لەسەر ئەوە بدەم كە ئایا ئیسرائیل دانی پێ دەنێت یان نا، بەڵام پێم وایە ئەگەر كورد بە پەیوەندییەكانی خۆیدا بچێتەوە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و بڕیارێكی وەها ژیرانەش بدات دەڵێم بەڵێ ئیسرائیل یەكەم وڵات دەبێت دان بە دەوڵەتی كوردستان بنێت.
*لەبارەی بەهاری عەرەبیەوە دەتەوێ چ بڵێیت، ئایا پێت وانییە ئەوە پایزی عەرەبی و بەهاری كوردی بێت..؟
زاكین: منیش دەڵێم بۆ بەهاری كوردی نەبێت..؟! چونكە ئەمە هەلێكی مێژووییە بۆ كورد رەخساوە، بۆ كوردەكانیش لە هەوڵی بەهارێك نابن لەو مبَژووە چەقبەستووەی زستانی مێژوویان، بەڵام منیش درك بەوە دەكەم بە لەناوچوونی دیكتاتۆرەكانی ناوچەكە و هاتنە ئارای رۆژهەڵاتێكی تازە و پارچەبوونی ئەو وڵاتانەی كە ئێستا تیایاندا بەهارە نەتەوەی كورد و جوو سوودمەندی یەكەم دەبن و لەم روانگەشەوە هەردوو لامان بە مافەكانی خۆمان و بەخاكە زەوتكراوەكانی خۆمان بگەینەوە. با كورد ئەو بڕیارە بوێرانەیە بدات ئیتر تورك و عەرەب و فارس چ دەڵێن با بیڵێن چونكە لێرە ئەوەی گرنگە بڕیاری كوردە نەك داگیركەرەكانی، بۆیە دەڵێم با كورد شەرمنانە سیاسەت نەكات با شەرمنانەش دبلۆماسیەت بكات، پێویستە كورد ئەو فۆبیایە لەسەر خۆی رابكات و وەك مافی هەمیشەیی خۆی با بڕیار بدات ئیتر دوژمنەكانی چ دەڵێن با بڵێن، دووبارەی دەكەمەوە دڵنیام دواجار ئیسرائیل دان بە ئیرادەی نەتەوەی كورد دەنێت.
* ئەگەر حكومەت یان هەر رێكخراو و پارت و ناوەندێكی ئەكادیمی بانگێشتت بكات بۆ كوردستان ئایا تۆ ئامادەی بە پراكتیكی هاوسۆزی خۆت بۆ نەتەوەكەت پیشان بدەیت و بێیت خزمەتی نەتەوەكەت بكەیت چونكە تۆش بە رەچەڵەك كوردیت..؟
زاكین: بۆ نا، بە دڵنیاییەوە بەو پەڕی خۆشحاڵی و لەخۆبوردووییەوە دێم بۆ ئەو خزمەتە پیرۆزە، من ساڵانێكی دوور و درێژە بە كۆڕ و سیمینار و نووسین و تەنانەت لە رێگەی ماڵپەڕی ئینتەرنێتیش هەوڵی ئەوەم داوە كە ئازار و مەینەتی و خواستەكانی ئەو نەتەوە زوڵم لێكراوە بە دونیا بگەیەنم و خزمەتی ئەو نەتەوەیە بكەم كە رەگ و ریشەی لە گیانمدا كوتاوە.
دوا وتەت و پەیامت بۆ خوێنەران: با كورد ئەو هەلە مێژووییەی بقۆزێتەوە و بڕیاری راستەقینەی خۆی بدات، چونكە رۆژانە كورد دەستەمۆ دەكرێت و لە خشتە دەبردرێت و سەرقاڵ دەكرێت بە كێشەی لاوەكیەوە چ لە بەغدا و چ لە تاران و ئەنقەرە و شام، با كورد لەو پلانانە بە تواناتر بێت و هەرچی زووە بڕیاری خۆی بدات ئێستا باجەكەی بدات نەك لە داهاتوو باجی گەورەتر بدات وەك ئەوەی لە هەشتاكان دای، بۆ كورد بەشێوەیەكی ئاشتی و دیموكراتخوازانە هەنگاو بۆ سەندنی مافەكانی بهاوێژێت و رووبەڕووی سەدان ساڵەی كار و خەباتی خۆی ببێتەوە، رێز و سڵاو و خۆشەویستیم بۆ ئەو نەتەوە دێرینە هەیە.

Share