Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
کوردستان ؛ لە نێوان رەم بازێنی زل هێزەکان

kkkkkkkkkkkکوردستان ؛ لە نێوان رەم بازێنی زل هێزەکان
و
ململانێی نێوان لایەنە سیاسیەکان تا کونگرەئ هه‌ولێر

گەلی قارەمانی کوردستان ؛

بە درێژایی مێژوو زل هێز لەمەر سەپانی خۆی بە سەر ئەم کەونەدا لە هیچ پلان و فێلێک دەستی نەپاراستوە و دەزانن لە ئاکامی ئەم سیاسەتەیان بە لاشاو خەلک بە کوشت چوە و دوو شەری بە ناوبانگی لێکەوتەوە و پتر لە ٦٠ ملیون خەلک لە ئورپا کوژران ! لە کاتێک دا پاش ماوەی ئەم سیاسەتە شومە لە رۆژهه‌ڵاتی ناوین سەرە رای ئەوەی بەشداری شەر نەبو تەنیا لە شەری ناوداری یەکەم لە سالانی ١٩١٧ تا ١٩١٩ لە سەدا ٤٠ی خەلک لە برسان بونە قوربانی و خواردنی لاشەی مرۆڤی لێکەوتەوە و بە پێی کتێبی < قاتوقری گەورە > نوسینی دوکتور حەمە قولی مەجد پتر لە ١٠ ملیون مرۆڤ بە شیوازێکی ترسناک گیانیان لە دەس دا و لە دیکومنتە نهێنیەکانی بریتانیا ئاماژەی پێی کراوە ! لە درێژەی ئەم رەوشتە دژە مرۆڤانەیەی زل هێزان رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و ماڤی مرۆڤ و ... لە دایک بوون و هه‌ندێ یاسای دیاری و بەرچاو کە هه‌تا ئێستە لە ئارادایە و زورینەی دەنگی حکومەتەکانی جیهانی لەگەلە ، بەلام بە پێی برگەی ٣ ی مادەی ٢٧ ی نەتەوە یەکگرتوەکان قەتیس کراوی دەستی زل هێزەکانە و ٥ حکومەتی مەزن وەک ئەمریکا ، روسیە ، بریتانیا ، فەرانسە و چین ماڤی وتو کردنیان هه‌یە !!
زل هێزەکان لە درێژەی بە خوێن تینو بونی مرۆڤایەتی سیاسەتی بە لۆکە سەربەرینیان کە باوە لە شەری سارد گرتە بەر و لە سەدەی سەردەم گورانکاری بەرچاوی لێکەوتوتەوە و هه‌تا ئێستە درێژەی هه‌یە ، بە هێزترین چەکی ئەم شەری ساردە سەرەرای پلانی سیاسی و ئابوری بایەخ دان بە میدیای رەنگ و دەنگ بو. وە بەم کەرەستە گرنگە لە قالبی تورە ئینترنیتەکان فکر و بیری خەلکیان بۆ لای خۆ راکێشا و لە سر کردن و گەوجاندنی خەلک ئەو پەری دەسکەوتیان بۆ خۆیان مسوگەر کرد وە بەم کەرەستەیە کە بە کەیف و ویستی خۆیان بزاڤێک لە نا دیموکرات بوون و نا دیموکراسی دەکەنە بزاڤی دیموکرات و دیموکراسی خواز و بە پێچەوانەی ! بەچەشنی لە هه‌مو بوارەکانی : ئابوری ، سیاسی ، فەرهه‌نگی ، کۆمەلایەتی دەوری بەرچاوی هه‌بو . دەسەلاتداری جیهان لە مابەینی روس و ئەمریکا ، بە شکانی روس ، ئەمریکا بوتە خودا و خاوەن مالی جیهان و بۆ گەیشتن بەم ئاکامە و پاراستنی ئەم دەسەلاتداریە پێویستی بە گورانکاری رۆژهه‌ڵاتی ناوین بو کە لە خزمەتی هه‌رچی زیاتری سیاسەتەکانی ئەمریکا دا بێت ، لە درێژەی بە ئاکام گەیشتنی ئەم شەری ساردە لە نێوان زل هێزەکان ، چی سەرهه‌لدان و شورش و راپەرینی خەلک لە جیهان و بە تایبەتی رۆژهه‌ڵاتی ناوین دا هه‌بوە راستەو خۆ کەوتوەتە ژێر رەنگدانەوەی ئەم رەمبازیە و کوردستان جیا لەم واقعە نییە . لە کوی گشتی دوو بیروکە باڵی بە سەر بزاڤی کورد راکێشاوە :
١ – بیروکەیەک کە بە عەلمانی یا چەپ ناسراوە و لە زل هێزی روس و پاشماوە فکریەکانی ئوروپی سەرچاوەی گرتوە و هه‌ر چەن ئەم بیروکەیە لق و پوی زوری لێ بوه‌تەوە و لە کوردستان بە ٧ / ٨ خەت ناوی هه‌یە ، هه‌ر هه‌مو کۆمەلگا بە بیروکەی مارکس پێوانە دەکەن و لە گەل زانستی کۆمەل ناسی نوێ نامون .
٢ – بیروکەی راست یا ئیدەئالیستە، کە ئەویش بە ناوگەلی لیبرال و ئاینی و .... بونیان هه‌یە و سەرە رای ئەوەی بیروکەی چەپ رەت دەکەنەوە لە نێوان مودلە سیاسیەکانی جیهان وەک دیموکراتی ، پاشایەتی وجمهوریەت و ... سەر گەردان و ئەمانیش زانستی کۆمەل ناسی نوێ لایان نامویە .
ئەم بیروکانەی کە ناوەروکی بوچون و بیر و هزری لایەنی سیاسی کورد لە بزاڤی کوردستانی گرتوەتە بەر و لە هه‌مان کات لە ململانێی نێوانیان رەنگدانەوەی راستەوخۆی لە سەر سیاسەت و بەرنامەیان دایە، هه‌یە و دەبینن لەم کاتە هه‌ستیارەی کوردستان چون بە هه‌لەدا دەچن و تەنانەت مێژووی شەرمێون بە سەر ئەم گەلەدا دووپات دەکەنەوە و شەری برا کوژی یەک لە دەیان نمونەکانە ! هه‌ست نەکردن بە شەری ساردی نێوان زل هێزەکانە ! وە قوزانەوەی گورانکاری رۆژهه‌ڵاتی ناوین لە بەرژەوەندی کوردستان ! هه‌ر دوو بیروکەی ئاماژە پێی کراو دابراون لە هه‌ستی نەتەوایەتی و نیشتمان پەروەری کوردستان لە ئەمری واقع و وەک خۆی ، زوربە یا دەتوانین بلێن بە گشتی باس و لێدوانیان لە ئاستی مەسەلەی نەتەوایەتی دێننە ئارا بەلام نەیانتوانیوە هه‌ستی نەتەوایەتی بە تێک هه‌لکێش کردنی لە گەل زانستی کۆمەل ناسی نوێ رێکاری شیاو بخەنە بەر دەس گەل و پێی هه‌ستن ! هه‌ر بیروکەیەک دەبێ لەوە دڵنیا بێت : مادام لە سەر ویست و داوای کۆمەلگا سیاسەت و رێبازی خۆیی دیاری نەکات ناتوانێ بە دەرنجامی گونجاو بگات و سەرەنجام شکانی مسوگەرە . دیارە کوردستان تایبەت مەندی خۆی هه‌یە ، دیارە بە درێژای دەیان سال دابەشی چوار داگیر کەر بە چوار سیاسەت و فەرهه‌نگ و .... جیاوازی لێ بوتەوە ، دیارە رەنگدانەوەی هه‌ر یەک لەم داگیر کەرانە لە بواری ئابوری ، سیاسی ، رێژەی زانستی کۆمەلگا و .... جیاوازی خۆی هه‌یە ، بەلام ویست و داوای سەرکی گەلی کورد کە هه‌تا ئێستە لە توانەوە و تیا چون هێشتویەتەوە هه‌ستی نەتەوایەتی و نیشتمانپەروەری بوە . ئەوەی کە پێش چونی بەرچاوی بەخۆوە نەدیوە ، نامو بوونی هێزی سیاسی بوە لە ئاستی زانستی کۆمەل ناسی نوێ . کاتێ باسی کۆمەل ناسی نوێ دێتە ئارا یانی کۆی بەرنامەی سیاسی ، ئابوری ، فەرهه‌نگی و ... کۆمەلگا لە قالبی بەستراو بە کراوەیی بکرێ و هه‌مو چین و توێژ و کەمایەتیەکان و فکرەکان بە گەیشتن بە دەرنجامی دیاری بەشدار و هاورای یەک بن لە گورانی کۆمەلگا لە سەردەمێکەوە بۆ سەردەمی نوێ و لە هه‌ر هه‌لێکی هه‌لکەوتو ئەو پەری کەلک بۆ پاراستنی بەرژەوەندی گەل لە چاو بگرن . لێرە دایە بۆ گەیشتن بەم ئامانجە و قواستنەوەی بزاڤی کورد و بەرەو پێش چون باسی دیموکراسی دێتە ئاراوە ، دیموکراسی ئایدولوژی نییە ، بەلکو کۆمەلە بەرنامەی پێشکەش کراوە کە کۆمەلگا لە دەس مەینەتیەکان رزگاری بێت . ئەم کۆمەلە پێشنیارانە ئەگەر لە سەر ئاستی کۆمەلناسی نوێ دانەرێژرێ و ببەسرێتەوە بە ئەو دوو ئایدولوژیەی ئاماژەی پێی کرا سەقەت و شکست خورادوە .
گەر ئاورێکی بەخێراو و کورت لە سەر ئەم چەن دەیەی دوایەی کوردستان بدەینەوە ، دوو بیروکەی ئاماژە پێی کراو رەنگدانەوەی بەر چاوی لە ئاکامی بۆچون و ململانی سیاسیەکانی کوردستان هه‌بوە . لە رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌لی زێرینی کەوتە دەس وبە خۆ بەستنەوە بە حکومەتی داگیر کەر و بیری ئێرانچیەتی لە دەسی دا ، سەرانسەری خاکی وڵات بە دەس هێزی خەلکەوە بو ، بەلام بنکە و بنە و ئاسەوارەکانی حکومەت لا نەبران و دەستگای نوێی بونیاد نەنرا ! پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوایەتی بایەخی پێ نەدرا و حیزب و حیزبایەتی بوە ئامانج و ئاوری بنچینەیی لە گورانکاری کۆمەلگا نەدرایەوە ! دابەش کردنی کۆمەلگا لە مابەینی دوو تەبەقەی ، کرێکار و سەرمایەدار لێک ترازانی بە دوای خۆ دا هێناو و بوە هوی ساز بوونی پواز و لاواز کردنی رەوتی خەباتی نەتەوایەتی ! وابەستە و دابەستە بوون لە خزمەتی تاک رەوایانە و خۆ پوشتەو پەرداخ کردن بوو نەک بەهێز کردنی گەل و نیشتمان ! دەرەنجام بە پێی بایەخ نەدان لە ئەمری واقع بە هه‌ستی نەتەوایەتی و نیشتمانپەروەری کە بزاڤی کوردی لە سەر بونیاد نراوە و لاواز بوونی زانستی کۆمەل ناسی نوێ ، شکان و دور لە خاکی ناوچەیی و کەمپ نشینی لێی کەوتەوە . لە باشور بە داخەوە لە پاشماوی هه‌مان هوکاری ئاماژە پێ کراو بە نەبوونی بەرەیەکی یەکگرتو ، رازی بوونی هه‌ر بەرنامەیەکی زل هێزەکانی لێی کەوتەوە و ئێستاش پێوەی دەنالێنن و سەرە رای هه‌مو ئەو گورانکاریانەی بەر چاو بێست و چەن سالەی کار کردن لە ئاستی بەرژەوەندی گشتی خاکی کوردستان لاوازە ، لە باکور بە شێوازێکی هه‌مان میراتی هه‌لەی ناوبراوی بەشەکانی دی بەرێوە چوە و بە ئاسانی کەوتنە ناو داوی پلانەکانی زل هێزەکان و لە ژێر ناوی پەیامی ئاشتی توشی ئابولقەی فکری بوون ، لە رۆژئاوا پاشی ئەم هه‌مو ئەزمونانەی بەردەسی ئەم دوایانەی پارچەکانی دابراو لە کوردستان ، مێژوویی نالەباریان دووپات کردوەتەوە و ئەو بستە خاکە دابەشی دوو بەرەی نیشتمانی کرا !! تازە لەوە تێگەیشتون کە بە ناو ئوپوزیسونی نەتەوی سەردەتەی عەرەب وچون دەرواننە بزاڤی کورد ، ئەوەی کە دەبێ گەل و بەتایبەتی چینی نوێی لێی ئاگادار بێت و پێشتریش لە نوسراوەکان ئاماژەمان پێ کردوە :
ــــ دەرەنجامی ململانی لایەنی سیاسی کورد بە چ ئاستێک گەیشتوە ؟
ــــ ئاوردانەوەی زل هێزەکان لەم دەرەنجامە و روانینیان بۆ کوردستان چییە ؟
ئاگادارن لە ئەنجامی هه‌لەی سیاسی سەرجەم لایەنە سیاسیەکان لە ئاستی هه‌ر چوار پارچەی کوردستان ململانێکان لە سەر سێ لایەنی سیاسی چر بوە وەک : یەکییەتی نیشتمانی و پارتی و پەکەکە ! لە پروسەی ململانێ نێوانیان ئەم چەن سالە ئەم سێی لایەنە شەری سیاسیان بۆ دەسەلاتداری گشتی لە ئاستی کوردستان بە گەلک وەرگرتن لە میدیاکان گرتە بەر و هاوکات لە گەل پشتیبانی یا لە دەس دابوونی ئابوری توکمە بە هوکارگەلێکی بەرچاو ململانێکە مایەوە سەر پەکەکە و پارتی ، ئەم بابەتەش بۆ وەی زل هێزەکان بتوانن بە سانایی پلانەکانیان لە گەل داهاتوی کوردستان بخەنە روو و لە گورانکاری ناوچەیی بویان یەک لا بکرێتەوە و یەک لە پێداویستی بنەرەتی لە ئاستی کوردستان دێتە ئەژمار ، دەبوا رێخوشکەری ئەوە بن کە پەکەکە مڵ کەچی دان نان بە دەسەلاتداری سیاسی پارتی بێت . سەرە رای ئەوە لە کاتێک دا بە داخەوە تا بە ئێستە هیچیان ئاوری بنەرەتیان لە بە کار هێنانی زانستی کۆمەل ناسی نوێی نەداوەتەوە ! یەک لەوانەی کە پارتی لەم ململانییە پێی هه‌ستاوە پلانی گونجاوی ئەوە بوو کە ، بە هوی ئەوەی پەکەکە هه‌مو سیاسەت و بوچونی بە تاک پەرەستیەوە گرێ داوە و مان و نەمانیان لە رێبەریان بەرێز ئاپو دەزانن ، بە هاودەنیگی حکومەتی تورک پەنجەیان لە سەر ئەم خالە دانا و بە پەیامی نەرۆز بە ناوی ئاشتی پەکەکە کەوتنە داو ! هه‌رچەن هه‌تا ئێستە ئەم شکانەیان دەرنەبریوە بەلام بە کردەوە بویان سەلما کە حکومەتی داگیر کەر کاتی پێی دەکوژێ و خۆی لێی پوشتە و پەرداختر دەکا ، پەکەکە بە لە دەس دانی هێز وەک ماباقی لایەنەکانی دیکەی کوردستان دەکەونە کەمایەتی و پارتی دەبێتە زورینەی دەسەلاتی داری سیاسی و لە بواری نێو دەولەتی ئاور لەوان دەدرێتەوە ، لەم پروسەیە دا چەکی دەستی هه‌ر دوو لا لە نێوانی ئەم ململانێیەی پارتی و پەکەکە ، میدیای و تورە کۆمەلایەتیەکان بوون ، حکومەتی تورک سەرەرای مەرجی بۆ چول کردنی ناوچە رزگار کراوە ! چەک دانان و پەنا بردنەدەرەوەی وڵات ‌! بە ئاسانی تا ئێرە لەم ماوەیە دا چەکی میدیایی لە پەکەکە لێێ رامالین ! ئەو کەسانەی کە دەستی پێیان رادەگەیشت لە خاکی ئەو وڵاتانەی ئێمەی هه‌لخەلەتاو بە خوای ئازادی و دیموکراسیان دەزانین لەو پەری بێی ویژدانی دایانە بەر دەسرێژی گولە و شەهیدی کردن . ئەم نەکسەی پاش پەیامەکەی بەرێز ئاپوی دەس بەسەر کراو ، بوە قەیرانی ناوخۆی پەکەکە و قولی نیزامیەکەی مەجبور بە ئاوردانەوە بوون و بۆ وەی بە سانایی هه‌لیان لە دەس دەر نەچێت خۆیان خزاندە رۆژئاوای کوردستان و بە داخەوە بە گرتنە بەری سیاسەتی هه‌لە شەری برا کوژی تێدا هاتە ئارا ! لە بەرانبەر دا پارتی سنوری رۆژئاوی داخست و میدیای لە دژی سیاسەتی هه‌لەی پەکەکە کە بوە خوین رژانی کورد بە دەس یەکدی تین دا و لە هه‌مان کات لە ئاستی سەروکایەتی و پارلمانی هه‌رێمی کوردستان ئەو پەری دەسکەوتی لە ئوپوزیسیونی نا ئوپوزیسونی باشور وە دەس هێنا و هەروەها بایەخی ئەوەتوی بە میدیا کە چەکی دەستیەتی دا و بۆ بەهێزتر بوونی لە ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوین بە خەرج کردنی مەلایەن دولار مولتی میدیایەکی بە ناوی < رووداو > لە سەر ئاستی شێوازی بەکار هێنانە و خستنە گەری میدیای زل هێزەکان هێنایە ئارا ! و بە هه‌مان شێوازی بە لوکە سەربرین لە ژێر ناوی میدیایەکی ئازاد بۆ هه‌ر چوار پارچەی کوردستان فکری گشتی بو لای سیاسەتی دیاری خۆیان رادەکێشن ! تا دوێنی باسی لایەنی نەیاری سیاسی خۆیان نە دەکرد یا ئەگەر ئاماژەیان پێی کردبا شتی شارراوەی تێدا بەدی دەکرا ! بەلام ئێستە لەو میدیایە باسی بە ناو ئازادی تێدا دێتە ئارا بەلام بە لوکە سەر برین یەک لە دوای یەک ئامانجەکانی دەپێکێت ! لە ئاستی رۆژهه‌ڵات لە دەسپێکی بۆ خۆ وەبەر چاو خستن دیمانەی لە گەل هه‌ندێ لایەنی سیاسی هێنایە ئارا بەلام پاشی ئەوە بە دەیان جار دیمانە و بانگەشەی بۆ جاشەکانی جمهوری ئیسلامی گرتوەتەبەر ! مێژووی چەندین دەیەی رێکخراوی سیاسی رۆژهه‌ڵات کە خاوەنی هه‌زاران شەهید و قارەمان نابینرێ و زەق ناکرێتەوە و کەم و کوریەکان ناخرێتە بەر چاو ، بەلام مێژوویی کابرایەکی جاش و چلکاوخۆر وەک ئەدەب و هاوبیرانی کە لای خەلک لە رۆژهه‌ڵات بەتایبەتی شاری سنە ئاشکرایە بێی شەرمانە باس دەکات ، لە کاتێک دا لایان ئاشکرایە ئەم چلکاو خورانەی کە بانگەشە و وتووێژیان لە گەل دەکەن ، حەوت خانی وەفاداری و جاشیەتیان بۆ حکومەتی ئیسلامی ئێران بە ئیسبات گەیاندوە و ئینجا رێگەیان پێی دراوە و بەشداری سیستمی حکومەتی سێدارە بن ، ئەمانە هاو پەیمانی رەحیمی بوون کە رایگەیاند : کارێکی وا دەکەم گەنجی کورد لە جێی ئەوەی کلاشینکوف بگرنە دەس دەبێ بافوری تریاک کێشانیان بە دەس بدەم . رووداو ئەمانە دێتنە بەر باس و پالاوانە فس فسەکان دەکەنە ئازادی خواز و شورشگێر و دڵسوزی کورد !! لە باکور بارەقەلایی بۆ پەکەکە بلاو دەکاتەوە و هانیان دەدات بۆ درێژە پێدانی بەرنامەی شکست خواردوی ئاشتی ، بەلام لە هه‌مان کات بە دەیان جار باسی هنگاو و پروژەکانی حکومەتی تورک دێتە ئارا !! لە باشور ناوچە دابراوەکان ، کەرکوکی خۆێناوی ، هه‌ڵبجەی شەهید باس دەکرێ و رخنەکان دهروژێنی بەلام هاوکات سەرکوتنیان بە سەر ئوپوزیسونی نا پوختە و نەزانی پێی دەپێکی ! کابرا تێهه‌لدانی کراوە ، رایدەگەیەنێت بەلام لە دیمانە پێی کردنی ، هه‌ر بە قسە و بە لۆکە سەربرین خۆی لێی دەکاتە قازی و بە ئیشتیای خۆی مەحکەمەی دەکات و رسوای ئەکات !! لە ئاستی گیرو گرفتەکانی کۆمەلگا لە پاشێل کردنی ماڤی ژن ، بێکاری گەنجان ، حیزب و حیزبایەتی ، بێی سەرو شوین بوونی رۆژنامەوان و ...... سیاسەتی دیاری رەچاو دەکەن !! هه‌ر وەک ئاماژەی پێی کرا میدیا بە نرخترین وبە هێز ترین چەکی دەستی هه‌ر فکر و لایەن و حکومەتێکە و دەتوانن بە ئاسانی لە پروسەی زەمانی بە پلان و بەرنامەی دیاری خەلک بە تایبەتی چینی نوێی کۆمەلگای پێی گوش بکەن ، جا یان لە خزمەتی گەل دەبێیت یان لە گەوجاندنی . بویە ئەمە خەتەرەیەکی مەزنە و ئەرکی هه‌ر شورشگێرێکە سیاسەت و بەرنامەی میدیا بناسی و گەل لە واقع ئاگادار بکات . ئاماژە بەم باسە بە پێویست دەزانین کە گەل بە باشی هه‌ست بە مەبەستمان بکات و تێی بفکرێت . ئاماژە بە رەنگدانەوەی کۆمەلگا ئاوایە : دەلێن ؛ کاتی خۆیی کە ئینگلیس دەس بە سەر ئێران دا دەگرێ ، دەکەوێتە سەر سەرمایە گوزاری کردن و کارخانەی قەند دا دەنێت . پاشی ماوەیەک کە خۆ دەگرێ ، مەلای مفت خۆر دەکاتە سەریان کە بەشم دەوێت ! لە ولام دەلێن : ماڤی ئەوەت نییە ، بۆ وەی نە پارەت تێدا وەگەر خستوە و نە کاری تێدا دەکەی . مەلا لە نوێژی هه‌ینی بە خەلکی نەزان رادەگەیەنێت کە : ئەو قەندە بەرهه‌می دەسی کافرانە و حەرامە . لە ماوەیەکی کەم کارخانەی ناو براو دێتە کزی و بەرەو فەوتان . ناعیلاج پەنای دەبنە بەر و دەلێن : ئێمە هه‌لەمان کردوە و تۆ بەشت بەسەرمانەوەیە ، مەلا لە حەوتوی دوای کە لە بەش وەرگرتن دڵنیا دەبێت ، بە خەلک رادەگەیەنێت : راستە کە لە فلانە رۆژی هه‌ینی باسی ئەوەم کرد ئەو قەندە پەروردەی دەسی کافرانە و حەرامە ! بەلام بۆ وەی لەشی مرۆڤ پێویستی بە شکر هه‌یە دەتوانن قەندەکە لە پێشدا بە چایەکی هه‌ل ژەنن و بەم شێوەیە غوسلی دەر دەچیت و خواردنی حەرام نییە ! بەم شیوە کارخانە دەکەوێتەوە گەر . پاشی ئەم هه‌مو پێشکەوتنی زانستیەی کە لە ئێستە دا لە ئارایە ، میدیای رووداو بۆ گەوجانی خەلک لە بەرنامەیەکی زانستی خۆی باسی کارخانەی پەروەردەی گوشتی مریشکی لە کوردستان کرد ، پاشی پێدا هه‌لگوتنی زور ، لە دەس پێک هه‌تا بەستە بەندی کردن و رادەستی کۆمەلگای نیشان دەدا ، کارامەی ئەم کارخانەی ئەگەر هه‌لەم نەکردبێ وتیان کە لە ساعەت دا ٦٠٠٠ مریشک ئامادەی رادەسکردنی خەلک داکات ، دەستی بە وشانی کرد و مریشک بە زیندویی سەرەو نخون بە حەلقەی تایبەتەوە دەکران و دەچوە بەشی سەربرین ، دەگەیشتە بەشێک کە سەریان بە ئاوی گەرما دەکرا تا تێغ بە سانای کاری خۆیی بکات و تا داویی ، سەیر و جێی ئاماژە ئەوەیە کە سیاسەتی ئەم مولتی میدیایە لە گەوجانی خەلک لە هه‌ر بەرنامەیەکی دا خۆیی دەنوێنی و ئاماژە بەوە دەکات : روو بە قیبلە سەری مریشکەکان دەبرن !!! ئەلبەت کرێکارێکی داماویشی نیشان دا ، جا ئەم کارخانە کە هه‌مو ئامێری ئلیکترونی و کارەباییە و ٦٠٠٠ هه‌زار رێژەی کارامەی لە سەعاتێک بێت ، چون ئەم کرێکارە داماوە دەرەقەتی دێت و چون بەم قولاپەوە قیبلەی بۆ دیاری دەکرێ خۆتان ببنە حاکم !! سەبارەت بە رۆژئاوا باسەکان دەهروژێنی ، باسی شەری برا کوژی دەکرێ ، باسی لێقەومای ئەو کوردە هه‌ژارەی لە باشور بێی پەنا و جێگە و حالە دەکرێ ، باسی دوو بەرەی نیشتمانی دەکرێ ، بەلام دەس تێوەردانی پەکەکە لە رۆژئاوا ناحەقە و دەس تێوەردانی پارتی بە شێوازی لوکە سەر برین بە حەق دەدرێتە قەلەم !! ئەم میدیا چون دەتوانێت ئیدەعای میدیایەکی نەتەوایەتی چوار پآرچەی کوردستان بێت ؟ ئەم میدیایەی چۆن دەتوانی سەرنجی لە سەر زانستی کۆمەل ناسی نوێی بێت بۆ خزمەت گوزاری و پاراستنی بەرژەوەندیەکانی گەل ؟
ئەگەر لە درێژەی بابەتەکە دور نەکەوینەوە ، ئاکامی ئەو هه‌ولەی پەکەکە بۆ حەیاتی دەسەلاتی سیاسی خۆی ، شەری ناوچەی سەروکانی و ئازاد کردن و هاوکات بەربەست بۆ تورکیا لە یارمەتی دانی سەلەفیەکان بو ، ئەم شەرە سەرە رای دەسکەوتی لوجستیکی و گرتنی دیل و ئازد کردنی خاک ئاخر هه‌ولی پەکەکەیە و بوە هوی ئەوەی باسی کونفرانسی نەتەوایەتی کە چەندین سالە گەلی کورد داواکارە و خەونی پێوە دەبینێ لە ماوەی ئەم چەن رۆژە بێتە ئارا و لە رۆژی ٢٢ / ٠٧ / ٢٠١٣ بە بەشداری ٤٣ لایەن و پارتی کوردستان لە هه‌ر چوار پارچەی کوردستان بە سەرپەرەشتی بەرێز مەسعود بارزانی دەستی پێی دەکرێ !! هاوکات لە هه‌مان کات دمیرتاش بەرنامەی سەردانی بەرێز ئاپوی بۆ ساز دەکرێ و پاشی ئەوە بە گورجی خۆی بەم کونفراسە دەگەیەنێت !! ئەمە لە کاتێک دا ئاوا بە گورجی راگەیاندرا کە : زل هێزەکان مەجبور بەوە بوون ئاوری بەجد لە سوریە بدەنەوە و وەک ژنرال دمپسی ئەمریکی رادەگەیەنێت ؛ دەبێ راستەوخۆ ئەرتەشی زل هێزان بێتە ناو کارزارەکە ! تورک و ئێران ئاخر دەستێوردانەکانیان بە رێوە دەبەن ! ژنرال سەلیم ئیدریس دەلێت ؛ سوریەی ئازاد بە هیچ شێوەیەک ئامادە نین کورد خاوەنی حکومەتی ئیالەتی خۆی بێت ! لە پاشی چەن رۆژ بە راگەیاندنی ئیسلامیەکانی پەروەردەی دەسی زل هێزەکان و حکومەتە داگیرکەرەکان و فاسیستی ناوچە لە جیهاد دژی کورد ، لە گرتن و کوشتنی کورد و دەس درێژی بە سەر ژنانی کورد و مال و سامانیان لەو پەری بێی ویژدانی وە جەمساکی ئەمریکی دەلێت : کورد لە رۆژ ئاوا نابێت باسی سەربەخۆییان بێنە ئارا !!! لە هه‌مان کات ئازاد کردنی خاکی کورد لە رۆژئاوا و ئامادە بوون بۆ پێک هێنانی حکومەت و دەسەلات داری معادلاتەکەی گوریوە و زل هێزەکان لایان ئاشکرایە کە ناتوانن وەک باشور بە سانایی کورد هه‌لخەلەتێنن و سیاسەتی چەپەلیان بەرنە پێش کە هه‌تا ئێستە جینوساید و کۆمەلکوژی کوردیان بە رەسمی نەناسیوە ! بۆ وەی کە خیاری لێدان و کوشتاری کورد لە بەر دەس خۆیان و چلکاوخۆرەکانیان ئاوەلە بێت . ئێمە سەرە رای ئەوەی هه‌ر دانیشتن و لێدوان و حەوار و دیالۆکی نێوان لایەنی سیاسی کورد لە هه‌ر چوار پارچەی کوردستان لە ژێر هه‌ر ناوێک دا بە پیرۆز دەزانین و پالپشتی لە دانوسانی کورد بە مەبەستی پاراستنی بەرژەوەندیەکانی گەلی کوردستان دەکەین بە وردیش لەوپەری دڵسوزیەوە لێی دەروانین و بە ئەرکی دەزانین گەل و نیشتمانی خێر نەدیوی کوردی لێی وەئاگا بکەین ، لە ماوەی ئەم کونفرانسە هه‌ندێ بابەت هاتوەتە ئارا و بە دیاری کردنی خالەکان بەم شێوازە لە رای خۆما ئاگادارتان دەکەینەوە ، پرسیارەکان ئەوەیە :
١ـــ ئایا کونفرانسێکی نەتەوایەتی کورد ( کۆنگرە ) ئەگەر لە سەر پرسی کورد و داهاتوی کوردە و لە گەوجاندنی خەلک نییە و بە راسپێردراوی زل هێزەکان نەهاتوەتە ئارا و لە چوار چیوەی حیزبایەتی دا نییە و بە مەبەستی راگەیاندنی حکومەت و دەلەتی کوردە و بە ئاور دانەوە لە زانستی کۆمەل ناسی نوێی و هاوکات بە بەشداری سەرجەم نوێنەری چین و توێژەکانی کۆمەلگا و ژنان و کەسایەتی کورد بەستراوە ، بە هه‌مو پێوەرکانی سیاسی ، کۆمەلایەتی و زانستنی پێوست نەبو کە لە پێش دا بەرێز سەروکی هه‌رێم هه‌ولی ئەوەی بدایەت کە بەرەی نیشتمانی کورد لە ه‌ر پارچەیەکی کوردستان بە بەرنامەی ئاماژە پێی کراومان و بە رەسمی بهاتایەتە ئارا و لە نوێنەرانی هه‌ریەک لەم بەرەی نیشتمانیانە کونفرانسیکی ئاوایی رێک بخرایە کە هیچ چین و توێژێکی کورد لە هه‌ر پارچە بە تایبەتمەندیەکاین خۆیان تێدا بەشدار بوایەتن ؟
٢ـــ ئایا گەرانەوەی دمیرتاش بۆ بەشداری ئەم کونفرانسە خاوەنی پەیامی بەرێز ئاپوی دەس بەسەر کراوی پێی نییە کە پەکەکە دەبێ مەرجەکانی پارتی قەبول بکەن و مڵ کەچی ئەو بەرنامانە بن کە قەرارە پارلمانی مەوەقەتی رۆژئاوا پێک بێت و ئەو پارلمانەش بە ناوی پاراستنی ئەمنی رۆژئاوا دانوسانیان لە گەل داگیر کەر و سەلەفی تورک هه‌بێت ؟ جوێی راگری زل هێزەکان بن و بە ناوی ئاشتی و خەباتی سیاسی بیری سەربەخۆیی و راگەیاندنی حکومەت و دەولەتی کورد لە خشتە بەرن ؟
٣ـــ ئایا پەکەکە نابێ بە خۆ دا بچێتەوە و هه‌ست بەم واقعانەی بەردەمی بکات و دەس بەر داری تاک پەرەستی و حەلقەی بەستراوی حیزبایەتی بێت و بە هه‌لدانی یەک ئالای ناسراوی کورد لە ناوخۆ و جیهان ، یەک مارشی مێژوویی کورد و راگەیاندنی سیاسەتی دیاری لە هه‌مبەر سەربەخۆیی و هاتنە ئارای حکومەت و دەولەتی کوردی درێژە بە چالاکییەکانی بدات ؟ ئەوەتانی ئاخر داواکاریەکەی بەرێز ئاپو لە پێک هێنانی دیمانەیەکی رۆژنامەوانی لە لایەن حکومەتی فاشی تورک رەد کرایەوە !! حکومەتێک کە تەنانەت نەیەوێت ئاور لە داوایەکی سانای بەرێز ئاپو بداتەوە چون ئاور لە داوای گەلێک دەداتەوە ؟ یان بە خەیال باسی ئازاد کردنی مسوگەر دەبێت ؟
٤ـــ لایەنی سیاسی رۆژهه‌ڵات کە دوای ئێرانچیەتی کەوتون و لەو پەری بێی بەرپرسیارەتی و حاشا لە مێژوویان رێکە بە هه‌لتوقانی چلکاوخۆرەکانی حکومەتی نگریسی سێدارە دەدەن و بانگەشە و دانشتنیان لە گەل دەکەن ، بە چ پێوانەیەک بەشداری لە ئاوا کونفرانسێ دەکەن و چ زەمانەتێک لە ئارادا دەبێ بیری راگەیاندنی حکومەت و دەولەتی کورد لە خشتە نەبرێ ؟
٥ ـــ لە دیمانە و لێدوانی بەرێز سەعدی ئەحمەد پیرە ئەگەر بە ویژدانەوە لێی بروانین و درۆ لە گەل خەلک نەکەین و گەوجانی خەلک ئامانج نەبێت دەتوانین زور شتی لێی هه‌لکرێنین ؛ بەلێی بەرێزان ئەوەی ئێمە هه‌ولمانە و داواکاری بوین و بە پێشکەشی کردنی چەن خالی سەرەیکی هه‌بونی بەرەی نیشتمانیمان بە تاکە ئالترناتیو زانیوە ، ئەوەیە کە : بەری نیشتمانی سەرە رای بەشداری هه‌مو چین و توێژی ناو کۆمەلگای تێدا رەنگ دەداتەوە بەرگری لە هه‌رچی فرو فێل و دەستی دەرەکی لە ناو ریزی بزاڤی کورد دا دەکات . ئەم بەرێزە دەفەرمێت : ئێمە بۆ رێک خستنی ئەم کونفرانسە پرسمان بە هه‌مو حکومەتەکان کردوە !! کە واتە بە راشکاویەوە دەتوانین بلێن ئەمە شعوری رادەی هه‌ستی نەتەوایەتی و نیشتمانپەروەری کورد ئەمەی نەهێناوەتە ئارا و لە بەرژەوەندی داگیرکەرانی کورد و گەوجانی خەلک ، هه‌ر بویە بۆ دڵنیا کردنیان باس و لێدوانی جاش و چلکاوخۆرەکانی رۆژهه‌ڵات وەک ئەدەب و ... کە ئاماژەی پێی کرا دێنە ئارا !!! هه‌ر بویە لە راگەیاندنی رەسمی خۆتان بە چاپ و بلاو کردنەوەی کتێبێ هه‌لدەستن لە ژێر ناوی خۆمەینی پێشەوا .... !!! لە تۆیی فەرمایشەکانی ناو براو دەفەرمێ : هه‌ر پارچە خسوسیاتی خۆی هه‌یە و ئێمە حکومەتانمان دڵنیا کردوەتەوە کە ئاشتی خوازین !!! کە واتە هه‌مان پلانتان بە دەستەوە کە پەکەکەتان ئاوقە کردوە ؟ ئامانجی ئەم کونفرانسە بەم شێوەیە رادەگەیەنێت کە ؛ چارە سەری زمان و خوێندن و تاریخ و جوغرافیایی کوردە و ئەوەتا حکومەتی تورک ناو لێینانی رولەکانیان بە کوردی دەسکەوتی کارەکەمانە !!! ٢١ یەک کەس بۆ ئامادە سازی دیاری کراوە کە بەخەیریت ٥ یان لە پێوەندی رۆژهه‌ڵاتن !! ئایا ئەگەر راستگو بین ئەمانە نوێنەری راستەقینەی سەرجەم چین و توێژی کوردانی رۆژهه‌ڵاتن ؟ ئایا ئەمانە هه‌تا ئێستە خۆیان لە سەر پرسی کورد یەکلا نەکردوەتەوە دەتوانن بەرپرسانە چارەنوسی گەل دیاری بکەن ؟ و .....
٦ ـــ لە راپورتی فٶاد حەقێقی میدیای رووداو کە بە تەواوی لە خزمەتی بانگەشە و پێوەندی جاش و مەیلەو جاشەکانی سەر بە حکومەتی جمهوری ئیسلامی کار دەکات ، رێگە خۆشکەری بەشداری ئەمانەن لە دەسپێکی ئەم کونگرەیە لە مانگی داهاتو !! هاورا لە گەل ئەوانە لەو پەری بێی شەرمی بە ناوی رۆژهه‌ڵات دەلێت : کوردانی رۆژهه‌ڵات داواکاری ئازادی زمانن !! کێی ماجی ئەوەی پێی داون ئاوا گالتە بە خۆێنی دەیان هه‌زار ژن و پیاوی رۆژهه‌ڵاتی بکەن ؟ ئەم کرێگرتە و ماباقی دەبێ ئەوە بزانن و بێتەوە بیریان کە پێشەوای نەمر و هه‌میشە زیندو قازی محەمەد لە رۆژهه‌ڵات بو کە حکومەتی کوردی راگەیاند و هه‌تا ئێستەش خوێنی بۆ دەدات ، بە کام راپرسی ئازاد لە خەلکی رۆژهه‌ڵات ئەوەی بۆ سەلماندراوە کە کوردی رۆژهه‌ڵات بە دوای ئازادی زمانە ؟ ئەگەر ئێوە دەستەموی سیاسەتی دیاری نین وە ئاگادارن بە هه‌زاران خەلکی زانا ، دڵسوز و بە ئەمەک ، ئاکادیمی و لایەنی دی هه‌ن کە بانگهێشت نەکران بۆ باس و وتۆوێژ لە گەل ئەوانە ناکەن ؟ کە هه‌ر یەک لەوانە بە دەیان راگەیاندارو و بلاوکراوەیان لە حەیاتی سیاسی دا هه‌یە . هاوکات لە گەل ئەوەی بێی شەرمانە ئەم سیاسەتە رەچاو دەکەن و بە ئاموژگاری و دڵنیان کردنی حکومەتی داگیر کەری جمهوری ئیسلامی بە پانی رێخۆشکەری بەشداری سیخورەکانن لە ناو کونفرانسی داهاتوی کوردی هه‌ر چوار پارچە !! هاوکات مەیلی عاتفی خەلک لە باکور بەوە دەجولێنن و پەردە لە سەر ئامانجی ئەم کونفرانسە دا دەنێن و دەلێن : بەرێز ئاپو ئاماژەی بەوە کردوە کە من لە گەل شەهیدی نەمر ئیدریس بارزانی ئەوکات لە ١١ خال ئەم بەرنامەمان دارشتوە !! ئەی ئەم هه‌مو خوێن رشتنی برا کوژی بۆ هاتە ئارا ؟ کێ لێی بەرپرسیارە ؟ دیارە میدیا چەکی زور بەهێز و سەرەکیە بۆ ئامانج پێی کانی هه‌ر بیر و بوچونێک بەلام دەبێ میدیای رووداو لەمانە ئاگادار و دڵنیا بن کە گەلی کورد بە درێژایی مێژوو لە گەل زور یەک لەم میدیانەی کە لە دەس زل هێز و داگیرکەرانی کورد دابوە بەرنگاری کردوە و هه‌تا ئێستە نەیانتوانیوە هه‌ستی نەتەوایەتی و نیشتمانپەروەری و گەیشتن بە سەربەخۆیی کوردستان لە بیر و هه‌ستی گەلی کورد پاک کەنەوە ، ئەو سەردەمە بەسەر چوە کە سەربەخۆیی کوردستان بە خەون لە قەلەم بدرێ . ئەم میدیایە کە بە سامانی گەلی کورد پێک هاتوە دەبێ دەس بەرداری سیاسەتی چەوت بن و گەلی کورد و بەتایبەتی چینی گەنج بە لارێدا ناچن .
لە کوتای دا : پرسیارگەلێکی زور دێتە ئارا و ماڤی رەوای هه‌ر تاکێکی کوردە لێی بروانێت و چاوەنواری ولامی شیاوی دڵسوزانی گەل و نیشتمان بێت و هیوادارین ئەم لێژنە ٢١ یەک کەسیە لە سەر ئاستی بیری نەتەوایەتی و نیشتمانپەروەری ئاور لە سەرجەم ئەم خالانە بدەنەوە و بە دیاری کردنی سایت و ئادەرس و ناونیشانی خۆیان بە پابەند بوون بە چەمکی ئازادی ودیموکراسی و پاراستنی ماڤی مرۆڤ مەیدانی بەشداری و موشارکەی گشتی بۆ هه‌ر تاکێکی کورد بروخسێنن و هه‌ر لە یەکەم هنگاوەکانیان گوێی رایەلی گەل و نیشتمان بن نەک ئاموژگاری و بەرنامەی زل هێز و داردەسەکانیان .یەک ریزی گەل لە بەرەی نیشتمانی زامنی سەرکەوتنە ......

شەکاوە بێت ئالای بە خوێنی شەلالی کورد
سەرکەوتو بێت بیری کورد و کوردستانی
مەرگ و نەمان بۆ وانەی دژی سەربەخۆیی کوردستانن
بەرەی نیشتمانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ( لە ناوخۆی وڵات )
رێکەوتی : ٢٣ / ٠٧ / ٢٠١٣
Kurdistan.r.b.n@gmail.com

Share