Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
نامەیەکی سەر ئاوەلە ؛ .بۆ : بەرێز سەروکی هه‌رێمی کوردستان

1185190 495990590489016 28824222 nنامەیەکی سەر ئاوەلە ؛
بۆ : بەرێز سەروکی هه‌رێمی کوردستان
کاک مەسعود بارزانی

بە ناوی خالقی یەکتا
وێرای سڵاوێکی گەرم ،

بەرێز و هێژا سەروکی هه‌رێمی کوردستان ، پاشی چەندین سال هه‌ول و تێی کوشانی کورد پەروەران و دڵسوزانی نیشتمان ، بەرێزتان بە ئەرکی پیرۆزی کونگرەی نەتەوەی هه‌ستان و لەم پروسەیە هه‌ندێ بابەتی هه‌ستیار و گرنگ هاتوەتە ئارا و بەم بونەیەوە سەرنجی بەرێزتان بۆ دەسنیشان کردنی چەن خالی سەرەکی رادەکێشین و هاوکات لە گەل دووبارە کردنەوەی دست خۆشیمان لە بەرێزتان و بزاڤی کورد هیوادارین وەک هه‌میشە ئاوری بە جدی لێی بدرێتەوە ، بەرێزتان ئاگاداری سەرجەم رووداوەکانی جیهان و کوردستانی ئازیزمان هه‌ن و ئەوروو رۆژئاوا لە کاتێکی هه‌ستیار دایە ، بە دڵنیایەوە بەیانی بزاڤی رۆژهه‌ڵات سەرنجی دنیا بۆ لای خۆی رادەکێشیت و بە تەبایی و بایەخ دان بە ئەرکی نەتەوەی دەبێ تەواوکەری یەک بین . خالی سەرەکی بریتین لە :

١ ـــ بە پێی مێژووی رەوای گەلی کورد بۆ یەکەم جار کە واز لە بیری حیزبایەتی هێنراو و بیری پیرۆزی پاراستنی نیشتمان بە هاودەنگی سەرکردەی هه‌ر چوار پارچەی کوردستان کرایە هه‌وێنی بزاڤی کورد بە رێبەرایەتی شەهیدی هێژا و مەزن پێشەوا قازئ محەمەد حکومەتی کورد راگەیەندرا و سنوری دەس کردی پوچەل کردەوە . پێویستە کونگرەی نەتەوەی وێنەی ئەم نەمرە بکاتە هێما و پێناسەی یەکگرتویی کورد .
٢ ـــ کونگرەی نەتەوەی پێویستە بە رەسمی ئالای کوردستان و مارشی نەتەوەی ( ئەی رەقیب ) لە هه‌ر کۆر و کۆبونەوەک رەچاو بکات و ئەندامان پایبەندی بن .
٣ ـــ هاوکات لە گەل داوای بەرێزتان لە مەر بایەخ دان بە ئەرکی نیشتمانی و نەتەوەی و واز هێنان لە حیزبایەتی ؛ پێویستە بایەخ بە کەوتنە سەر پێی یاسایی بەرەی نیشتمانی لە هه‌ر چوار پارچەی کوردستان بدرێت . کە پێک هاتو لە سەرجەم چین و توێژی کۆمەلگا و لایەنی سیاسیە و نوێنەرانی بەرەی نیشتمانی پێک هێنەری دام و دەزگای پێویستی کونگرەی نەتەوەی( لێژنەکان ) بێت . بەم شێوازە رێگری لە هه‌مو ناکۆکییە دەرونییەکان و هه‌لاواردە کردن دەکرێت .
٤ ـــ بەرەی نیشتمانی لە چوار پارچەی کوردستان بە پێی پێناسەی خۆی دەبێ هه‌ولی پێوەندی و بەشداری هه‌مو کەمە نەتەوایەتی و ئاینەکان و هه‌روەها کوردانی تاراوگە نشین لە ئاستی خۆی بدات . لەم پێوەندی و بەشداریەدا سەرە رای چالاک بوون و کەلک وەر گرتن لە ئەزمونی ئەم ژومارە بەرچاوەی کورد ، جێگە و پێگەیان لە خاک و زێدیان دەنیشان دەکرێ و ئومێدی نەوەی نوێی رەچاو گیراوە .
٥ ـــ کونگرەی نەتەوەی بۆ وەی ستراتیژی دیاری لە بەرچاو هه‌بێت و تەم و مژەکان برەوێتەوە ، سەرە رای هه‌لگری پەیامی ئاشتی کــــورد بۆ هه‌مو نەتەوەکان و جیهان ، جەخت لە سەر سەروەری داوای رەوای رای گشتی کــورد بۆ شێوازی چونیەتی ژیانی داهاتوی بکات . لە بەستنی کونگرە و بەشداری میوانان بە تایبەتی نوێنەرانی رەسمی حکومەتانی داگیرکەری کوردستان ، پایبەند بوونیان بە ئەم پەیامی ئاشتیەی کورد بسەلمێنن . ئەگینا هه‌بونی داگیرکەرانی کوردستان لەم کونگرەیە مانای یاسای و سیاسی نامێنی و دەبێتە هوی گرفت .
٦ ـــ کونگرەی نەتەوەی کە پێک هاتو لە چوار بەرەی نیشتمانی خاکی کوردستان هاتبێتە دی ، سەرکردایەتی کردنی ماوەدار و دەورەی بێت تا بە کردەوە یەکسانی بال بە سەر کونگرە دا بکێشی و رەنگدانەوەی حیزبایەتی بە خۆ وە نەبینی و ....
٧ ـــ کونگرەی نەتەوەی بە تێک رای دەنگی ئەندامانی بەرەی نیشتمانی لقی سەربەخۆ لە لێهاتوان و شارەزایانی یاسای نێو خۆیی و نێو دەولەتیەکان پێک بێنێت و هه‌ستن بە رەش نوسی یاسا بە هه‌ر سێ برگەکان و ئەندامان بە تێکرا پایبەندی سەروەری یاسا بن .
بەرەی نیشتمانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ( لە ناوخۆی وڵات ) سەرە رای ئامادەی و خاوەن بەرنامەی دیاری بۆ سەرجەم خالی پێویست و بەرگری لە بە حیزبی کردنی کونگرەی نەتەوەی ئامانجیەتی . بەرێزتان ئاگادارن لەم کاتە ساتە رۆژهه‌ڵاتی کوردستان خاوەن تایبەتمەندی خۆیەتی کە جگە لە هه‌ندێک لایەنی سیاسیان نەبێت زور یەک لە لایەن و فکرە و کەمایەتی و بەتایبەت ناوخۆی وڵات هه‌لاواردە کراون ! ئێمە و بە دڵنیایەوە زور یەک لە بەرێزانی هه‌لاواردە کراو خاوەن داهێنان و بەرنامە بۆ هێوەر کردنەوەی ئەم رەوشتە تایبەتیەن کە بە سەر رۆژهه‌ڵات زالە و گرفتێکی بەر چاوە و بە داخەوە تا ئێستە ئاوری وێ نەدراوەتەوە ! هه‌ین ، لە مەر ئەرکی نیشتمانیمان ئەم راگەیاندنەمان لە دوو توێی نامەی سەر ئاوەلە پێشکەش کردن و تامەزروی ئاوردانەوەی بەرێزتانمان هه‌یە تا چیدی هیچ کوسپێ نەتوانی داهاتوی کونگرەی نەتەوەی بخاتە مەترسیەوە و لە خشتەی بەرێت .
لە گەل رێزی دووبارەمان و تەمەنای درێژی تەمەنی سەربەرزانەتان
بەرەی نیشتمانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ( لە ناخۆی وڵات )
Kurdistan.r.b.n@gmail.com
رێکەوتی : ٢١ / ٠٨ / ٢٠١٣ —

Mohammad Shahsavari, 

Share