Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
پێکهێنانی فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکان، لای هیوا شوانی (٥)

1897999 479598592145224 915513254 nدایلۆگ

پێکهێنانی فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکان، لای هیوا شوانی (٥)

وەڵامی پرسیاری یەکەم: بەتێڕوانی من ئەوەی لەم وڵاتە وەک نەتەوە کۆچبەرەکان، کوردەکان لە هەمووان پەرتەوازەترین. هەر ئەوە بێ وڵاتی و لێک تێنەگەیشتینەیە وای کردوە کە کوردەکان دابەشی سەر بنەماڵە و خێڵەکان ببنەوە، چوونکە درووستکرنی کۆمەڵە و رێکخراوەکان وای کردوە زیاتر خۆی لە لایەک چڕتر بکاتەوە کە بۆ خۆی بەشی کوردستانی گەورەیە. ئەو هۆکارەش زیاتر لە دوو دیودا خۆی دەبینتەوە:
یەک/ بەڕاستی بڵێن لەیەک تێنەگیشتنی زمانی کوردی زۆر خراپ کاریگەری هەیە لەسەر پەرتەوازە بوونمان، خۆمان لە کوردستانیبوونی خۆمان جیادەکەینەوە. کەی توانیمان بەڕامبەر فینلاندیەکان یان هەر کەسێک بڵێن خەڵکی کوردستانی گەورەین، ئەو کات دەکەوینە بەر دیدی نەتەوەییبوونی خۆمان، هەست بەئازاری گشتی دەکەین.
دوو/ بەداخەوە ئێمەی کورد لەو قۆناغەی ژیان ڕزگارمان نەبووە، جەستەمان لە ئەورووپایە بەڵام هزرمان لە وڵاتی خۆمانە، واتە نەماتوانیوە خۆمان فێری زمانی ئەم وڵاتە بکەین، بۆ ئەوە خزمەت بەخۆمان و وڵاتەکەشمان بکەین. فێربوونی زمانیش هۆکارە بۆ تێکەڵبوون بە کلتووری وڵاتی خانەخوێ.
لێڕەوە زیاتر پەنا بۆ دروستکردنی کۆمەڵە و ڕێکخراوی جۆراوجۆر دەبەین، تەنها بۆ خۆدەرخستن لەبەرانبەر یەکتر! ئەوەیش دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ زاڵبوونی کلتووری دووژمنانی کورد، وای کردووە زیاتر مۆرکی وڵاتە بەزۆر لکێنراوەکانی پێوە بێت.
وەڵامی پرسیاری دووهەم:
من لەدوای هەوڵدان بۆ دروستبوونی ڕەوندێکی کوردستانی گشتگیر و تۆکمە، کە نەمانتوانی چەترێک بێت بۆ هەمووان، گەیشتمە ئەو  بڕوایەی دەکرێت بۆ نموونە بەو شێوەیە بێت: ڕەوەندی کورستانی باشور ، ڕەوەندی کورستانی باکور، ڕەوەندی کورستانی ڕۆژهەڵات. ڕەوەندی کورستانی خۆرئاوا پێکبهێنرێت، لە کۆتاییدا دەستەی بەرێوەری هەر چوار ڕەوندە بتوانن دەستەیەکی چالاکی بەهێز دروستبکەن، ئەو کاتە ئەتوانین بڵێن تا ئاستێکی باش بەری ڕەنجی یەکگرتنمان دەچنینەوە، ئەوەیش هەنگاوێکە بۆ ئاستی یەکبوونی گشتی.

لاهدێن کوردی

lahdenkurdit

بابەتی پەیوەندیدار

https://www.facebook.com/pages/LahdenKurdit/117279928377094?hc_location=timeline
پێکهێنانی فیدراسیۆنی ڕێکخراوەی کلتووری کاتی هاتووە
https://www.facebook.com/permalink.php?

Share