Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
. جاوبیکەوتن لە کەل ........ شەکر مجید

shakra majedشەکرە مەجید/  تا دیموکراسی فراوانتر بیت بەشداربوونى سیاسیش فراوانتر دەبێـت.. جاوبیکەوتن لە کەل شەکر مجید
بەشداریکردن لە سیاسەت گرنگی خۆی هەیەو یەکێکە لە شێوەازە گرنگەکانى دەربڕین لە دیموکراسی و بەرجەستە بوونى بەشداری هاوڵاتیە بە نێر و مێ وە جگە لەوەش دەربڕینى ئەو هەستکردنەیە کە لای ژن و پیاو دروست دەبێت ، بۆیە پێویستە لەسەر هەر تاکێکی کۆمەڵگا بەشداری لە دارشتنى سیاسەتى ئەو کۆمەڵگایە کە تیایدایە ومافەکانى نێر ومێ تیایدا یەکسان بێت ، سەبارەت بەم یاسە و بەشداریکردنی ڕێژەى کەمی ژن لەم بواردا بە هۆی بوونی سیستەمى باوکسالاری و قۆرخکردنی دەسەڵاتەوە لە لایەن پیاوەوە سەردانى ڕۆژنامە و چالاکوانی بواری ڕاگەیاندن "شەکرە مەجید"مان کرد و ئەم دیدارەمان سازکرد.
پێناسە یا مەفهوومی بەشداریکردن لە سیاسەتدا چیە
بەشداریکردنی لە پرۆسەى سیاسی چالاکییەکی خۆبەخشی تاکە لە کاروباری سیاسی لەوانە ئەندامبوون لە حزب و ڕیکخراوە سیاسیەکاندا وەرگرتنى پلە و پایەی سیاسی و گشتى ،بەشداری لە کۆڕ و کۆبونەوەکانەوە گشتیەکاندا . بۆیە دەتوانم بڵێم بەشداری سیاسی بەس کردارێکی ماددی نیە بەڵکو بە هاو سۆزی هاوڵاتیان بە ئینتما بوون و ئیرادەى گۆڕان لە دەسەڵات هەستکردن لە بەشداری کە بەشێکە لە هاوڵاتیبوون و مافێکە لە مافەکانى سیاسی خۆی ، لە ڕاستیدا پێناسەى جوراو جۆری هەیە بۆ چەمکی بەشداری سیاسی بە پێی زانستى کۆمەڵناسی و زانستى ئەم بابەتە گریدراوە بە بابەتی پێگەیاندنی سیاسیەوە ئەم پێگەیاندتەش پرۆژەیەکە بۆ ڕێکخستنى هاوڵاتیان تاب توانێت بە شداری لە ژیانی سیاسی کۆمەڵگادا بکات . بەڕاستى ئەمانە ڕۆڵی پۆزەتیڤیان هەیە بۆ تێگەیەشتنى هاوڵاتیان بۆ دەربڕین و کاریگەری ئاشکراوئازاد لە بڕایردان .
شێوزای بەشداریکردنی ژنان لە سیاسەتدا چیەیە یا کامانەن
بەشداری سیاسی هەر ئەوە نیە ژنان لە حیزب و پەرلەماندا بوونیان هەبێت ،چونکە سیاسە تبە ماناى ئەو سیاسەتە نایە بە تەنیا لە سیاسەتى بەڕویوە بردنی دەسەڵاتدا کار بکات . ئابوری سیاسەتە فەرهەنگ و هونەر و ئەدەب و حیزبیش سیاسەتن . ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنیش سیاسەتە لە بەر ئەوەى گەلێک شێوازی تر هەیە ،هەر بەشداریکردنێکی ژنان لە مەسەلە گشتیەکاندا خۆی لە خۆیدا پێشوازی و بەشداری سیاسی ژنە وەکو بەشداریکردن لە ڕێگای دەنگدانەوە لە هەڵبژاردنەکاندا
باشە چی پێویستە بۆ ئەوەى ژنان بەشداری تەواو لە سیاسەتدا بکەن ؟
ئەوەى من هەستم پێ کردبێ ئاستەنگەکانی بەردەم بەشداری سیاسی ژنان زۆرن ئەمەش هۆکاری سەرەکى بۆ بیری پیاو سالاری دەگەڕێتەوە کە بەشێوەیەکی زۆر زاڵە لە سەر بنەماکانى بەڕێوەبردن و حوکم کردن کە بەڕاستى بوونەتە هۆکاری دروستبوونى نادادپەروەرییەکی زۆر و بۆشاییەکی گەورە کە لە نێوان نێر و مێ دا دورست بووە . بێگومان ئەم جیاوازییەش لە هەناوى داب و نەریتە کۆمەڵایەتی و کلتورییەوە سەرچاوەى گرتووە .بەڕای من ئەگەر ژنان بیانەویت بەشداری کارایان لە سیاسەتدا هەبێت پێویستە لە ڕێگەی ڕێکخراوەکانى ژنانەوە خولی هوشیارکردنەوەیان بۆ بکرێتەوە تا هەست بەوە بکەنت کە ڕۆڵی کارایان لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا هەیە . جگە لەوەش گرنگی و بایەخ دان بە سیتەمی پەروەردە و هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەى ڕێژەى نەخویندەواری لە نێوان ژناندا گرنگی خۆی هەیە .
ئێوە وەکو ڕۆژنامە نووسێک هۆکارەکانى لاوازبوونى بەشداری سیاسی لە لای ژنان لە چیدا دەبینن؟
بەڕاستى لە کۆمەڵگاى ئێمەدا کاری ئاسایی لە هەندێک ناوەندا و لە هەندێک شوێن بۆ ژن بە ئاسایی سەیر ناکرێ ،چ جا ژن بچیتە بواری سیاسەتەوە ئێمە پێمان وایە ئەگەر ژن بەشداری سیاسەت بکات ماڵ و منداڵى دەشێوێ و ژیانی خویشى نائاسایی دەبێـ . لە بەر ئەوە ئەم کۆمەلگایە گەڵێک کۆت و بەندی داناوە بۆ بەشداری ژنان لەسیاسەتدا ، جگە لە مانەش هۆکار گەلێک هەن لە وانە . ڕێژى زۆری نەخوێندەوارى ژنان و هۆکاری کۆمەڵایەتى واتە زاڵ بوونى پشتگیری کۆمەڵایەتى نا سیاسی وەک شتگیری خێڵایەتى و ناوچەیی و مەزهەبی لە سەر ڕەفتاری سیاسی دواتر ڕێگە نەدان لە لایەن هەندێک پارتەوە بەڕەگەزی مێ بۆ وەرگرتنى پێگەیەکی بڕیاردان لە ناو ئەو پارتەدا و هەندێک بیر و ڕاو ڕەفتاری کۆمەڵایەتىش لەو بارەوە ڕێگرن دەرفەت بە ژن نادەن بۆ ئەوەى ببێـت بەسەرکردە یەک لەو بوارەدا کاربکات خاڵێکى گرنگ ئەویش لاواز بوونى بوشداری سیاسی ژنان خۆیان بەرامبەر قەبارەى بەشداری پیاو کە بەڕاستى ئەمەش سیفەتێکە گشتیە لە سەر ئاستى گشت جیهاندا .
باشە چون بتوانین پشتگیری لە بەشداریکردنی ژنان بکوین لە بواری سیاسەتدا ؟
پێوەیستە لە لایەن خودی ژنان خۆیان و پیاوان کار بکەن بۆ زیاد بوونى بەشداری سیاسی لای ژنان بەڵام ئامانج لەو زیاد بوونە تەنها ڕێژەیی یان ژمارەیی نەبێت بەڵکو نەوعی بێـ ، لێرەدا بەشداری سیاسی ژن لە گەڵ پیاودا لە ناو ڕەۆکدا جیاوازی نیە . جگە لەوەش بەشداری ژن پێویستە کارا بێت شێوەیک کە فشار و کاریگەرى هەبێـت لە سەر ئەوانەى کە بڕیار دەدەن پێویستە دەزگاکانى ڕاگەیاندن کار بکەن بۆ زیاتر گرنگیدان بە ڕۆڵ پێگەى ژنان و ناساندنی ئەرک و مافە سەرەکییەکانیان سەنتەرى ژنانیش دەبێت هەوڵ بدەن بۆ ڕۆشنبیرکردن و هوشیار کردنەوەی ژنان .
هەندێک بەشداریکردنی ژنان لە سیاسەتدا تەنها لە هەڵبژاردنەکاندا دەبینین ئایا تۆ چونی دەبینیت؟
پێویستە ژنان بەشداری بکەن لە پارتەکان و دەزگاکان و کۆمەڵگای مەدەنی و دەزگاکانى تریش بۆ بڕیاردان و نۆێنەرایەتى پەرلەمان هەڵبژاردن میکانزمێکە بۆ بەشداربوون لە دارشتنى سیاسەتدا واتە یەکێکە لەو بوارانە ئەگەرچی بوارێکی گرنگ و هەستیارە لە بەر ئەوە کاتێ ژن لە سیاسەتدا بەشدار دەبێت کاتێک لە بچوکترین یەکەى فەرمانگە بەشدار دەبێت بەشداری ژن لە هەڵبژاردندا چ وەک دەنگدەر یا پاڵیوراو گرنگی خۆی هەیە و ئاستى گەشەسەندنی ئەو کۆمەڵگایە پیشان دەدات کە وەک ئاوێنەیە کە بۆ ئاستى پەرەسەندنی ئەو کۆمەڵگایە کاتى ژنان دەچن بۆ دەنگدان یا خۆیان ئەپاڵێون ئەمە کۆمەڵگایەکی تەندروست و هوشیار و وا نیشان دەدات کە لە زۆرێک لە گرفت و کلتور و رزگاری بووە .
باشە پەیوەندی نێوان بەشداری سیاسی و دیموکراسیەت چون دەبینی ؟
-چەمکی بەشداری سیاسی گریدراوە و پەیوەستە بە سیستەمى دیموکراسی واتە بەشداری فراوانى نیوەندەکانى ناو کۆمەڵگاى لە دارشتنى سیاسەتدا بنەماکانى سەرەکی ئەو سیستەمەیە دەبێت هاوڵاتیان لە نێو بازنە سیاسیەکاندا بوونیان هەبێـت بەو مانایەى هیچ پرۆسەیەکی سیاسی بە بێ بەشداری هاوڵاتیان سەرکەوتوو نابێـ هەر ئەمەش دەبێتە بنەمای حکومەتێکى دیموکراسی سەرکەوتوو . نەبوونى دیموکراتی بە زمانێکی سادە واتاى ئەوەیە تاکە لایونێک سیاسەت دادەڕێژێت و خەڵکانێکی تر هەست بە نامۆ بوون دەکەن . جا بۆیە بەشداری سیاسی بە بوونى دیموکراتیەتەوە پەیوەستە تا دیموکراتی بەرفراوانتر بێـ بەشدار بوونى سیاسیش فراوانتر دەبێت

Share