Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
هێمن پێنجوێنی: من تاكه‌كه‌س بووم به‌و شێوه‌یه‌ و به‌ئاشكراوه‌سفی حه‌زره‌تی (عه‌لی) م كردوه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك پێیان وایه‌ كه‌ئه‌وه‌ شیركه‌!!!!. گفتوگۆی.. هه‌ژار كه‌وڵۆسی

هيمن بينجويني

باسك نێت:سه‌ره‌تا خۆت بناسێنه‌
من ناوم هێمن ئه‌حمه‌د فه‌تحوڵایه‌، له‌ساڵی (1986) له‌ سلێمانی له‌ دایك بووم.
باسك نێت:سه‌ره‌تای كاركردنت بۆ كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌؟.
هێمن پێنجوێنی: سه‌ره‌تای كاركردنم ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ ساڵی (2008) ئه‌ویش وه‌ك كاری ڕاگه‌یاندن، هه‌رچه‌نده‌ پێشتریش له‌ مه‌ولودنامه‌كانداكاری مه‌ولود خوێندنه‌وه‌م ده‌كرد.
باسك نێت: فاكته‌رو پاڵنه‌رت چی بوه‌ بۆناو دونیای هونه‌ر؟.
هێمن پێنجوێنی:ئه‌وه‌ی كه‌زیاتر كه‌مه‌ند كێشی كردم بۆناو هونه‌ره‌وه‌ خۆشه‌ویستی محمد(صلى الله علیه واله) و جوانی دینه‌كه‌ى وایان لێكردم خۆم له‌ دونیای هونه‌ردا ببینمه‌وه‌.
باسك نێت: تائێستا چه‌ند به‌رهه‌مت هه‌یه‌؟.
هێمن پێنجوێنی: خاوه‌نی (3) به‌رهه‌می سیدیم.
باسك نێت: یه‌كه‌م به‌رهه‌متان به‌چی ده‌ستت پێكرد؟.
سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنم له‌ نێو به‌رهه‌مه‌كانمدا به‌ سرودی سڵاوات ده‌ستم پێكرد.
باسك نێت:كۆی به‌رهه‌مه‌كانت ده‌گاته‌ چه‌ند؟.
هێمن پێنجوێنی: نزیكه‌ى (20) به‌رهه‌مم هه‌یه‌.
باسك نێت: تائێستا له‌چه‌ند ئاهه‌نگ و كۆنسێرتدا به‌شداریت كردوه‌؟.
هێمن پێنجوێنی: له‌ڕاستیدا له‌ئاهه‌نگ و كۆنسێرتدا به‌شداربووم له‌زۆربه‌ی شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا.
باسك نێت: زیاتر به‌رهه‌مه‌كانی جه‌نابت هۆنراوه‌ى كێن و حه‌ز ده‌كه‌یت له‌سه‌ر هۆنراوه‌ چ شاعیرێك كار بكه‌یت؟.
هێمن پێنجوێنی: ئه‌و هۆنراوانه‌ى زیاتر كاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌م هۆنراوه‌كانی (مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكریمی) مودده‌ڕیسن ره‌حمه‌تی خوای لێبێت،وه‌ هۆنراوه‌ى هه‌ر شاعیرێكیش به‌لامه‌وه‌ جوان بێت دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی شاعیره‌كه‌ من كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌م، بۆمن گرنگ نیه‌ ئه‌و شاعیره‌ كێیه‌.
باسك نێت: به‌رهه‌مێكت به‌سه‌ر ئیمامی عه‌لیدایه‌ وه‌ك (علی مه‌ولا عه‌لی) هه‌یه‌.. هۆی چییه‌تائێستالێنه‌دراوه‌ له‌ كه‌ناڵێكی ئیسلامیه‌كاندا؟!، جگه‌ئه‌وه‌ش له‌كه‌ناڵێكی ئیسلامیشدا كۆنسێرتێكت بۆكرا ته‌نها ئه‌و به‌رهه‌مه‌یان بێشكه‌ش نه‌كرد تۆ ئه‌وه‌ بۆ چی ده‌گێریته‌وه‌؟
هێمن پێنجوێنی: به‌ڵێ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ چونكه‌ من تاكه‌كه‌س بووم به‌و شێوه‌یه‌ و به‌ئاشكراوه‌سفی حه‌زره‌تی (عه‌لی) م كردوه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك پێیان وایه‌ كه‌ئه‌وه‌ شیركه‌!.
هه‌رچه‌نده‌من به‌ڵگه‌شم پێیه‌ كه‌ ته‌نها شیركی تێدا نیه‌!.؟؟؟!!.
ئیتر ئه‌وه‌ش خویان باش ده‌زانن بۆ به‌شیركیان له‌قه‌ڵه‌م داوه‌، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ لای خۆیانه‌!!!.

 

 

 

Share