Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
ئێمه‌ نامانه‌وێ چیتر میدیای كوردی ناشیرین بكرێت

kurd-flag1"دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو ماڵپه‌ڕ و رۆژنامه‌ و گۆڤار و دام و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانمان ئاگادار كرده‌وه‌" 

دوای ئه‌وه‌ی داوامان له‌ هه‌موو نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیران كرد كه‌ با به‌هه‌موو لایه‌كمان كۆشش بكه‌ین بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م دیارده‌ قێزه‌ونه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ به‌رۆكی میدیای كوردی گرتووه‌ و كه‌سانێك جا له‌ هه‌ر لایه‌ن و ئاستێك دابن بوونه‌ته‌ هۆ و هۆكاری ئه‌و فه‌وزایه‌ی نێو میدیای كوردی و هه‌ر ئه‌وانه‌شن ئه‌مڕۆ میدیای كوردیان ناشیرین كردووه‌ به‌وه‌ی كه‌ ده‌خوازن ئێمه‌ی نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان له‌ پرسه‌ چاره‌نووسسازه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان دووربخه‌نه‌وه‌ به‌ زه‌قكردنه‌وه‌ی پرسی لاوه‌كی و ساده‌" ته‌نها ئێمه‌ هاتینه‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ و هه‌رگیزا و هه‌رگیزیش بۆ ئه‌مجۆره‌ كه‌سانه‌ی چۆڵ ناكه‌ین كه‌ پێمان وایه‌ ئه‌مه‌ش خواست و ویستی دوژمنانی كورده‌ كه‌ ئێمه‌ خۆمان له‌ پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان دووره‌ په‌رێز بگرین" بۆیه‌ جارێكی تر بانگه‌واز ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م نووسه‌ران و رۆژنامه‌وانان كه‌ چیتر قه‌بوڵی ئه‌م بارودۆخه‌ ناهه‌مواره‌ نه‌كه‌ن كه‌ ئه‌مڕۆ هاتۆته‌ سه‌ر میدیای كوردی" با له‌بری هه‌موو ئه‌و ره‌خنه‌ و وه‌ڵامدانه‌وانه‌ی یه‌كتر و سووكردنی یه‌كتر و سه‌نگه‌ر له‌یه‌كگرتنه‌ كار بكه‌ین بۆ یه‌كده‌نگی و یه‌ك گووتاری سیاسی و یه‌كهه‌ڵوێستی مالی كورد" ئه‌مه‌ پڕۆژه‌ نووسینی نووسه‌ر و رۆژنامه‌وانی راسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌" با له‌بری ئه‌م پرسه‌ لاوه‌كیانه‌ هه‌وڵه‌كانمان چڕ بكه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی له‌نێوان هه‌موو پارت و گروپ و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان بێته‌ ئاراوه‌" با به‌ نووسینه‌كانمان ته‌می براكوژی له‌نێو ماڵی كورد دوور بخه‌ینه‌وه‌ و برایه‌تی نێوان كورد و كورد پته‌وتر بكه‌ینه‌وه‌" با پڕۆژه‌ نووسینه‌كانمان له‌و پێناوانه‌ بێت نه‌ك ناشیرین كردنی یه‌كتری" نه‌ك چاندنی تۆوی دووبه‌ره‌كی و نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ به‌ نووسینه‌كانمان" با پێش هه‌موو شته‌كان كوردبین و كوردانه‌ بنووسین له‌پێناو ئه‌مڕۆ و ئاینده‌ی كوردستانه‌كه‌مان.

 

 

ئێمه‌ كه‌ ناومان له‌خواره‌وه‌ هاتووه‌ تا ئه‌و ئامانجانه‌ی سه‌ره‌وه‌ كه‌ ئاماژه‌مان پێیداوه‌ نه‌یهێنینه‌ دی ده‌ست له‌ كار و چالاكی و نووسین به‌رناده‌ین" ده‌ستی برایه‌تی هه‌موو كوردێكیش ده‌گوشین هاوده‌نگ و هاو هه‌لوێستمان بێت:

 

* شێرزاد عومه‌ر مه‌حمود/ سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئێوه‌/ هه‌ولێر

* عومه‌ر فارس عه‌زیز/ به‌رپرسی ماڵپه‌ڕی كوردستان نێت

* رزگار كۆچه‌ر/ رۆژنامه‌نووس و دیكۆمێنتار/ هه‌ولێر

* مه‌هاباد كوردی/ نووسه‌ر و روناكبیر

* مه‌لود ئافه‌ند/ سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئیسرائیل كورد

* هاوڕێ باخه‌وان/ نووسه‌ر و خاوه‌نی كوردپێدیا

* ساقی بارزانی/ خاوه‌نی ماڵپه‌ڕی كلاورۆژنه‌

* ئاسۆ بیاره‌یی/ نووسه‌ر و چالاكوانی سیاسی

* سه‌روه‌ت محه‌مه‌د ره‌حمان/ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس

* شاخه‌وان عومه‌ر حه‌سه‌ن/ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس

* دڵزار حه‌سه‌ن/ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس/ هه‌ولێر

* هاژه‌ هه‌ولێری/ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس

* سه‌ردار پشده‌ری/ نووسه‌ر و خاوه‌نی ماڵپه‌ڕی كوردۆیل/ له‌نده‌ن

* هه‌ورامان عه‌لی تۆفیق/ نووسه‌ر/ ئه‌ڵمانیا

* ئه‌رسه‌لان مه‌حمود/ نووسه‌ر

* مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی/ نووسه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف/ هه‌ولێر

* حه‌مه‌ ره‌شید هه‌ره‌س/ نووسه‌ر/ سوید

* هێمن حه‌سه‌ن/ نووسه‌ر/ سوید

* عه‌زام خدیده‌ ئێزیدی / نووسه‌ر/ شێخان

* كامه‌ران ئیبراهیم/ رۆژنامه‌نووس

* كارزان كه‌ریم بامه‌ندی/ رۆژنامه‌نووس/ هه‌ولێر

* ستاڤی رێكخراوی رێگا بۆ پرسه‌ نیشتیمانیه‌كان

* ستاڤی ده‌زگای دۆستایه‌تی ئیسرائیل – كورد/ هه‌ولێر

* ستاڤی گۆڤاری ئێوه‌/ هه‌ولێر

* تاریق ئه‌حمه‌د عه‌لی/ هه‌ولێر

* نه‌جات عومه‌ر مامه‌سێنی/ رۆژنامه‌نووس/ مه‌خمور

* سیروان گه‌ڕه‌شێخانی/ نووسه‌ر و شاعیر

* جیهانگیر ئه‌سعه‌د/ نووسه‌ر/ سوید

* مسته‌فا موعته‌سه‌م/ نووسه‌ر/ له‌نده‌ن

* ئه‌رسه‌لان مه‌حمود/ نووسه‌ر

* كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كوردستان – ئیسرائیل/ ئه‌ڵمانیا

* شنه‌ پێنجوینی/ هۆڵه‌ندا

* ئه‌كره‌م محه‌مه‌د ئه‌مین/ پێشمه‌رگه‌ی دێرین/ ئه‌ڵمانیا

* ئاری ئەبوبەکر غەفور/ توێژەری کۆمەڵایەتی و ڕۆژنامەنووس/ دانیمارك

* نجم الدین احمد شوان/ نووسه‌ر

* خالید هه‌ركی/ نووسه‌ر و وه‌رگێڕ

* ستاڤی ماڵپه‌ڕی قه‌ڵادزه‌ ئینفۆ

* مامۆستا یوسف كانی مارانی/ نووسه‌ر و رووناكبیر/ فه‌ره‌نسا

* رێكان غه‌فور حه‌مه‌ ئه‌مین/ رۆژنامه‌نووس/ سلێمانی

* رابه‌ر ره‌شید/ سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی پردێی ئازاد/ كه‌ركوك- پردێ

* فرمێسك خدر ره‌شید/ ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رۆژنامه‌ی پردێی ئازاد/ كه‌ركوك- پردێ

* رزگار حه‌ساری/ رۆژنامه‌نووس/ كه‌ركوك – حه‌ساری گه‌وره‌

* فاخیر بڵباس/ رۆژنامه‌نووس/ ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رۆژنامه‌ی پردێی ئازاد/ كه‌ركوك- پردێ

* فه‌رهاد خالید مسته‌فا/ ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رۆژنامه‌ی پردێی ئازاد/ هه‌ولێر

* ئه‌حمه‌د خالیس/ خاوه‌نی ماڵپه‌ڕی گوڵه‌باخ

* ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ماڵپه‌ڕی رووناكی نێت

* هیواڕه‌ش/ كاسبكار/ سلێمانی

* سه‌هین موفتی/ نووسه‌ر/ هه‌ولێر

* هه‌نگاو به‌ناوی ستاڤی ماڵپه‌ڕی هه‌تاوی كوردستان/ ئیتاڵیا

* فه‌رحان خورشید حه‌مه‌ كۆڵ/ پارێزه‌ر/ كفری

* ستاڤی ماڵپه‌ڕی www.kurdportal.net

* ريكار خدر ابراهيم/توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی/ هه‌ولێر

* هه‌ڤاڵ ئه‌حمه‌د ئه‌ركان/ئه‌ندازیاری كشتوكاڵ/ هه‌ولێر

* نزار سیامه‌ند/ سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری هاوبیر

* ره‌زا شوان / نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس / نه‌رویج

* دانا مه‌نمی

* عیماد سه‌لام/ فۆتۆگرافه‌ر

* ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب/ رۆژنامه‌نووس/ سويد

* ئه‌ژی شۆڕش خدر/ توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی

* هاوبیر بازیان/ نووسه‌ر و ئه‌ندازیار/ ئه‌ڵمانیا

* قه‌یس قه‌ره‌داغی/ ئه‌ڵمانیا

* فاتیح ئیسماعیل ئه‌حمه‌د/ كرێكار كۆمپانیا/ كوردستان- هه‌ولێر

* به‌ختیار مام حه‌مید/ رۆژنامه‌نووس

* ئیدریس ئیسماعیل به‌رواری/ رۆشنبیر و چالاكڤانی سیاسی

* شاخه‌وان ئیبراهیم عه‌بدولڵا/ رۆژنامه‌نووس/ هه‌ولێر

* عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د حه‌مید/ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس/ قه‌زای دووزخورماتوو

* نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی، هۆنه‌رو نوسه‌ر- سوید.

* دیدار شێخ بزێنی، خاوه‌ندکار- سوید.

* هاوکار شێخ بزێنی، خاوه‌ندکار- سوید.

* ڕێبوار شێخ بزێنی، خاوه‌ندکار- سوید.

* ئاکار شێخ بزێنی، قوتابی زانکۆ- سوید.

* به‌یان ڕه‌شید، خوێندکار- سوید.

* فه‌ره‌یدوون بێوار/ به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی رۆژنامه‌ی پرس/ هه‌ولێر

* قادر زاده‌/ ماڵپه‌ڕی قادرزاده‌

* هاوڕێ ره‌ش/ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس

* زوهری ئیدلبی/ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس/ سۆران

* ئیسماعیل حه‌مه‌خان عه‌زیز(ئیسماعیل هه‌ورامی) / توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی/ خورماڵ

* هیوا شوانی/ خاوه‌نی ماڵپه‌ڕی كوردستانی گه‌وره‌

* كارزان كۆیی/ رۆژنامه‌نووس/ خاوه‌نی زه‌یتوونی ئاوا

* بێستون عومه‌ر حه‌سه‌ن/ كارمه‌ندی ته‌له‌فزیۆن

* فریاد هیرانی/ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس/ سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری راسته‌رێ

* هه‌ڤال مه‌تین به‌ناوی ستاڤی گۆڤاری ره‌وشه‌ن/ دیاربه‌كر(ئامه‌د)

Share