Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
تۆرانێكانی به‌ره‌ی توركمانی و عه‌ربه‌ شۆفینێكانی ناو لیستی (العراقیه‌ ) سه‌غڵه‌ت بوونه‌ ,!نجم الدین احمد شوان

karkuk_najmadin_baxتۆرانێكانی به‌ره‌ی توركمانی و عه‌ربه‌ شۆفینێكانی ناو لیستی (العراقیه‌ ) سه‌غڵه‌ت بوونه‌ به‌ ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری له‌ ڕۆژی ٢٤/ ١٠ /٢٠١٠دا .

 بۆیه‌ ئه‌مجاره‌ش پڕۆسه‌كه‌ دواده‌خرێت. پێویسته‌ سه‌ركردایه‌تی كوردیش سازش له‌سه‌ر ئه‌نجام نه‌دانی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌‌ نه‌كات چونكه‌ چاره‌نووسی ناوچه‌ داگیركراوه‌كان به‌م پڕۆسه‌یه‌وه‌ گرێدراوه‌..
  نجم الدین احمد شوان
نامه‌وێ زۆر له‌سه‌ر سوودی ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بدوێم و بڕۆم چونكه‌ پێشتر له‌ ووتارێكمدا به‌ ووردی باسم له‌و پڕۆسه‌یه‌ كردووه‌ و له‌چه‌ند ماڵپه‌ڕێكدا بڵاوم كردۆته‌وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ ماڵپه‌ڕی كوردستان نێتداو .له‌و لینكه‌ی ژێره‌وه‌


له‌هه‌موو ووڵاتانی جیهاندا پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری له‌ ١٠ده‌ ساڵ جارێكدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ ئه‌نجام ئه‌درێت به‌بێ گیروگرفت و به‌ربه‌ست بۆ سه‌رانسه‌ری دانیشتوانی ئه‌و ووڵاته‌ و به‌بێ په‌راوێزكردنی ته‌نها كه‌سێك له‌به‌شدار بوون له‌و ئاماره‌ شارستانیه‌دا.

ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ له‌ ئه‌وروپادا هه‌میشه به‌سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجام ئه‌درێت و كۆتایی پێدێت ومه‌به‌ستیش له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ هه‌نگاو هاویشتنه‌ بۆ پلاندانان بۆ داهاتووی دانیشتوانی ئه‌و ووڵاته‌ له‌ پێناوی داڕشتنی خزمه‌تگوزاریه‌ پێویسته‌كاندا بۆ به‌ره‌وپێش بردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كۆمه‌ڵگا له‌ بواره‌ جۆراوجۆره‌كاندا وه‌كو(‌ ئابووری و ته‌ندروستی وزانستی و پیشه‌ سازی و كشاوه‌رزی و خوێنده‌واری و ڕۆشنبیری و چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی وبنبركردنی گه‌نده‌ڵی و گه‌شه‌پێدان به‌ بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت بۆ چاككردنی باری ئابووری ‌و داهاتی تاك ووڵات.... هتد


له‌ووڵاتێكی وه‌كو نه‌رویجدا كاتێ پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری ئه‌نجام ئه‌درێت كه‌س هه‌ستی پێناكات ، چونكه‌ هیج ڕه‌وشێكی تایبه‌تی و ته‌نگه‌ژه‌ی بۆ درووست ناكرێت و هیچ گیروگرفتێك له‌ ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌دا په‌یدا نابێت. ته‌نها تاكه‌ هه‌نگاوێك ده‌گیرێته‌ به‌ر بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ ئه‌ویش ناردنی فۆرمی سه‌رژمێریه‌ بۆ هه‌موو (ماڵیك واته هه‌موو‌ ئه‌درێسێك ) كه‌ تایبه‌ته‌ به‌و پڕۆسه‌یه‌وه‌ و هه‌موو پرسیاره‌كانی له‌ خۆ گرتووه‌ و پێویستكراوه‌ له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك به‌درووستی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ بداته‌وه‌ كه‌ له‌ فۆڕمه‌كه‌دا هاتووه‌ و پڕی بكاته‌وه‌و پاشان بینێرێته‌وه‌ بۆ هه‌مان به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی به‌ڕێگای پۆسته‌وه‌ كه‌پێشتر باجی پۆسته‌كه‌ش دراوه‌ له‌لایه‌ن ده‌ستگای به‌ڕێوه‌ به‌رایه‌تی ئامارو سه‌رژمێریه‌وه‌.

فۆرمه‌كه‌ چه‌ندها پرسیاری به‌سود له‌خۆ ده‌گریت ده‌رباره‌ی هه‌موو تاكێك بۆ نمونه‌: ژماره‌ی تاك (پێرسون نه‌مبه‌ر)، ناوی سیانی (فامیلی)، ته‌من، ڕه‌گه‌ز ، شوێنی له‌دایك بوون ، ووڵات ، ئاین ،زووبانی دایك و ئاخافـتن به‌ زوبانه‌كانی تر، پله‌ی خوێندواری، بڕوا نامه‌ ..... تاده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی جگه‌ره‌ كێشی یان نا.

وا بۆ ٣ساڵ ده‌چێت چه‌ندین ڕاهێنان ئه‌نجامدراوه‌ و كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كرێت له‌ عێراقدا ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ ئه‌نجام بدرێت له‌ ڕۆژی ٢٤/١٠/٢٠١٠دا وه‌كو هه‌ر ووڵاتێكی تر چونكه‌ چه‌ندها ملێون دۆلاری بۆ خه‌رج كراوه‌وه‌ له‌لایه‌ وه‌زاره‌تی پلاندانانه‌وه‌ كه‌چی ناڕه‌زاییه‌كی به‌رفراوان هاتۆته‌ كایه‌وه‌ له‌لایه‌ن (به‌ره‌ی توركمانی)یه‌وه‌ دژ به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه‌ به‌درۆ نه‌كه‌ونه‌وه‌ و ڕسوا نه‌كرێن له‌لای ئاغاكانیان له‌ ئه‌نقه‌ره‌دا چونكه‌ له‌ساڵانی پێش پڕۆسه‌ی ئازادیدا تۆرانێكان جاڕی ئه‌وه‌یان ئه‌دا كه‌ پێنج ملێون توركمان له‌ عێراقدا هه‌یه‌ و به‌پێی ئه‌و ژماره‌ خه‌یاڵیه‌ یارمه‌تیان له‌ توركیا وه‌رده‌گرت دژ به‌ گه‌لی كورد. بۆیه‌ تۆرانێكانی به‌ره‌ی توركمانی ئێستا پێداگیری له‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ له‌م كات وساته‌دا نابێت ئه‌نجام بدرێت‌ به‌چڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه‌ :

١ـ به‌بیانوی ئه‌وه‌ی دیموگرافیای شاری كه‌ركوك پاش ئازادكردنی عێراق له‌٩/٤/٢٠٠٣وه‌ شێوێندراوه‌و به‌ هاوردنی ٤٠٠چوار سه‌د هه‌زار كورد له‌ پارچه‌كانی تری كوردستانه‌وه‌ بۆناو شاری كه‌ركوك و نیشته‌جێ كراون.

٢ـ ده‌یانه‌وێت‌ پێدا چوونه‌وه‌یه‌ك به‌ سجلی نفوسی شاری كه‌ركودا بكرێت ( سجلاتی نفوس و بطاقه‌ی تمويني و سجلی هه‌ڵبژاردن) بۆ ده‌ستنیشانكردنی ته‌نها ئه‌و كوردانه‌ی كه‌پێش پرۆسه‌ی ئازادی له‌شاره‌كه‌دا مابوون و ڕاگوێز نه‌كرابوون له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه‌ . لێردا مه‌به‌ستی تۆرانێكان ڕوون و ئاشكرایه‌ و دژ به‌و كورده‌ ئاوارانه‌یه‌‌ له‌ پڕۆسه‌ی ئازادی عێراقدا گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ شاره‌كه‌ی خۆیان كه‌ به‌زۆر ده‌ركرابوون له‌سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسد او جارێكی تر ئه‌و كه‌ركوكییانه‌ ده‌ربكرێنه‌وه‌ له‌ كه‌ركوكدا.

٣ـ داواكارن نه‌ته‌وایه‌تی له فورمه‌كه‌دا تۆمار نه‌كرێت به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌دان مه‌زهه‌ب و تایفه‌ ده‌ستنیشان بكرێت له‌ناو فۆرمه‌كه‌دا.

٤ـ داوا ده‌كه‌ن ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی مام جه‌لالیش په‌سند بكرێت ده‌رباره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی شاری كه‌ركوك بۆ به‌شداریكردن له‌ ده‌سته‌ڵاتی شاره‌كه‌دا به‌ڕێژه‌ی ٣٢٪ بۆ هه‌ر یه‌ك له‌ توركمان و عه‌ره‌ب و كورد و ڕێژه‌ی ٤٪ بۆ كلدوئاشۆرێكان .

٥ـ ده‌یانه‌وێت ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ئه‌نجام نه‌درێت.چونكه‌ به‌ ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری بڕگه‌ی (دووی ماده‌ی ١٤٠) به‌ته‌واوی جێبه‌جێ ده‌كرێت و ڕیگا خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ جێ به‌جێكردنی برگه‌ی( ٣ی ماده‌ی ١٤٠)، ئه‌ویش كه‌ ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆمه‌ له‌ناوچه‌ داگیركراوه‌كانداو گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك مسۆگه‌ر ده‌كات بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.

شاراوه‌ نیه‌ پاش پڕۆسه‌ی ئازادی عێراق سه‌ركردایه‌تی كورد له‌وپه‌ری ‌ لوتكه‌ی به‌هێزیدا بوون له‌سه‌رانسه‌ری عێراقدا كه‌چی ڕازی بوون به‌وه‌ی ماده‌ی (٥٨) له‌ ده‌ستوری كاتی عێراقدا جێگیر بكرێت كه‌ ئه‌و ماده‌یه‌ خه‌ڵاتكردنی عه‌ره‌به‌ داگیركه‌رانی شاری كه‌ركوك بوو به‌بڕی(‌ ٢٠)بیست ملێون دیناری عێراقی و پارچه‌یه‌ك زه‌وی له‌شاره‌كانی خۆیانداو له‌هه‌مان كاتیشدا ئه‌و ماده‌یه‌ ته‌نها بڕی (١٠) ملێون دینار كۆمه‌كی ئه‌و كورده‌ سته‌ملێكراوه‌ ئاوارانه‌ی‌ ده‌كرد كه‌ ده‌گه‌رانه‌وه‌ سه‌ر زێدی باوباپیرانیان.

ئه‌و ماده‌یه‌ ئێستا ناسراوه‌ به‌ ماده‌ی (١٤٠). وه‌ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی‌ كه‌ ته‌رخان كراوه‌ بۆ ئاواره‌كان زۆر كه‌مه‌و هیچی پێناكرێت بۆیه‌ تائێستاش هه‌ندێكیان له‌ سه‌ربازگه‌و شوێنه‌ حكومێكاندا جێگیربوونه‌و ژیانێكی پڕ له‌ ناخۆشی و چه‌رمه‌سه‌ری و سه‌خت له ‌سه‌رمای زستان و گه‌رمای هاوێندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

ده‌بووایه‌ له‌سه‌ره‌تادا سه‌ركردایه‌تی كورد ئاسانكارییه‌كی چڕوپڕی ئه‌نجام بدایه‌ بۆ ئاواره‌كانی شاری كه‌ركوك تاكو هه‌موو خێزانێكی گه‌ڕاوه‌ بۆ كه‌ركوك بیتوانیبایه‌ هیچ نه‌بێت خانویه‌ك بۆ خێزانه‌كه‌ی درووست بكات له‌سه‌ر زێدی باوباپیری خۆی و بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی كرده‌وه‌ نامرۆڤانه‌كانی سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس، به‌داخه‌وه‌ وه‌كو پێویست ده‌ستی یارمه‌تی بۆ ئه‌و ئاواره‌ سه‌ربه‌رزانه‌ درێژ نه‌كرا كه‌ به‌زۆر ڕاپێچی كۆمه‌ڵگا زۆره‌ ملێكانی هه‌ولێروسلێمانی كرابوون له‌ رابردوودا، ئێستاش ئاواره‌كان وه‌كو مافێكی ڕه‌وای خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ شاری كه‌ركوك. به‌ڵام رۆژانه‌ هه‌زارو یه‌ك په‌ڵپیان لێده‌گێرێت له‌ داموده‌ستگا حكومێكاندا له‌ لایه‌ن كار به‌ده‌ستانی عه‌ره‌ب و تۆرانێكانه‌وه‌ .

ئه‌مرۆ تۆرانێكان و عه‌ره‌به‌ شۆفینێكان به‌ بیانوی جواراو جۆر ده‌یانوێت ڕێگرن بن له‌ ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری كه‌چی به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ دوو ئه‌وه‌نده‌ عه‌ره‌ب له‌ ناوه‌ڕاست و ‌خوارووی عێراقه‌وه‌ هێنراوه‌نه‌ته‌ كه‌ركوك و نیشته‌جێ كراون ‌ به‌ به‌رنامه‌یه‌كی داڕێژراو توكمه‌ و له‌هه‌مان كاتیشدا پشتگیری ده‌كرێن له‌لایه‌ن كۆنه‌ به‌عسێكانی ناو لیستی عێراقیه‌وه‌ بۆ گۆڕینی دیموگرافیای كوردستانێتی ئه‌و شاره‌ كوردیه‌ سه‌ر له‌نوێ،.ئه‌م ناعه‌داله‌تیه‌ش كارێكی ترسناكی له‌سه‌ر دوا ڕۆژی شاره‌كه‌مان درووستكردووه‌ به‌ هۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌ڕێگه‌ی ماده‌ی ١٤٠وه‌ ده‌ستیان كه‌وتووه‌ كه‌ ته‌رخان كرابوو بۆ یان تاكو پێی بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ باشووری عێراق. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ و ماوه‌یه‌كه‌ ده‌ستیان كردووه‌ به‌كڕینی خانووی كورد له‌ كه‌ركودا بۆ كه‌س و كاری خۆیان و هێنانیان له‌ ناوچه‌ عه‌ره‌بێكانه‌وه‌ بۆ كه‌ركوك و نیشته‌جێكردنیان به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌وان نا ئارامه‌و كه‌ركوكیش شارێكی عێراقیه‌ و هه‌موو كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌ هه‌ر شارێكی ‌عێراقدا بژێت كه‌ ده‌یه‌وێت.

نجم الدین احمد شوان
١/١٠/٢٠١٠

Share